×

17   کاتژمێر پێش ئێستا 188 جار خوێنراوەتەوە

هاتوچۆی سلێمانی لەبارەی ئۆتۆمبێلی بێ سەرەتاکان ڕوونکردنەوەیەک بڵاودەکاتەوە

ناوەندی هەواڵ

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی ڕایگەیاند، هیچ پاشگەزبوونەوەیەک و گۆڕانکاری بەسەر بڕیاری دەستبەسەراگرتن و قەدەغەکردنی ئۆتۆمبێلە بێسەرەتاکان نەکراوە " چونکە بڕیارەکە بڕیارێکی سەرپێیی نەبووە و زۆر بەووردی دیراسە کراوە و کۆدەنگی و ھەماھەنگی سەرجەم لایەنە پەیوەندیدارەکانی لەسەرە." 
 
دەقی روونکردنەوەکە: 
 
ڕوونکردنەوەیەک لە لێژنەی ئەمنی سلێمانی 
 
بۆ ڕای گشتی

 
لە چەند پەیج و ماڵپەر و کەناڵێکی راگەیاندن ھەواڵێکی ناڕاست و بەمەبەست وچەواشەکارانە بڵاو کراوەتەوە کە گۆڕانکاری بەسەر بڕیاری دەستبەسەرا گرتن و قەدەغە کردنی ئۆتۆمبێلە بێ سەرەتاکان کراوە ، یاخود بڕیارەکە گۆرانگاری بەسەر ھاتووە و ھەموو جۆرە ئۆتۆمبێلێکی بێ سەرەتا ناگرێتەوە.
 
ئێمە وەک لیژنەی ئەمنی سلێمانی و  بۆ ھەموو لاێکی رادەگەێنین کە ئەم ھەواڵە دوورە لە راستییەوە و بەھیچ جۆرێک ھیچ پاشگەز بونەوە و گۆرانگاری بەسەر بڕیارەکەمان نەھاتووە چونکە بڕیارێکی سەرپێیی نەبووە و زۆر بەووردی دیراسە کراوە و کۆدەنگی و ھەماھەنگی سەرجەم لایەنە پەیوەندیدارەکانی لەسەرە و بەتەواوی نیەتمانە کۆتایی بە پاشاگەردانی ویاساشکێنی وشێواندنی سیمای شارستانی و ئارامی شاری سلێمانی پایتەختی رۆشنبیرین ، و زۆر جدی و سوورین لەسەر جێ بەجێ کردنی ھەر بڕیارێک دەبین کە بڕیاری لەبارەوە بدەین.




  • دواین ڕزگاربووی دەستی داعش لەپەرستگای لالش مۆرکرا

  • هاتوچۆی سلێمانی لەبارەی ئۆتۆمبێلی بێ سەرەتاکان ڕوونکردنەوەیەک بڵاودەکاتەوە

  • سوپای تورکیا چیای برادۆست داگیر دەکات

  • ژمارەیەک فەرمانگەى سلێمانى لەبارەى وەرگرتنى زەوى ئاگاداردەکرێنەوە

  • ئەنجومەنی عەفرین و شەهبا: ئەو کەسانەی لەگوندەواری باکووری شاری حەلەب گیریان خواردووە ئەمڕۆ ڕزگاردەكرێن

  • کۆچکردنی گەنجان لە دەڤەری راپەرین بۆ گەشتن بە وڵاتانى ئەوروپا بەردەوامی ھەیە

  • دوای سێ رۆژ لەمردنی تەرمی پزیشكێك لە دهۆك دۆزرایەوە

  • هەسەدە كۆنترۆڵكردنی حەوت گوندی ڕاگەیاند

  • كوردانی ڕۆژئاوا: ئامادەین بۆ گفتوگۆ لەگەڵ توركیا و لایەنەكانی سوریا

سەرەکی