×

2024-12-29 210 جار خوێنراوەتەوە

نەخۆشخانەی هیوا ئاماری نوێی توشبووانی شێرپەنجەی ڕاگەیاند

ناوەندی هەواڵ

بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی هیوا ئاماری نوێی توشبووانی نەخۆشی شێرپەنجە و چارەسەر و پشكنینەكان بڵاودەكاتەوە و سوپاسی پزیشكان و كارمەندانی نەخۆشخانەكەی دەكات، كە بەردەوام خەمخۆر و پاڵپشت بوون بۆ چارەسەری نەخۆشانمان.

د. یاد نەقشبەندی، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی هیوا لەڕاگەیەندراوێکدا دەڵێت، سەرەڕای هەموو ئەو گرفتە داراییانەی، کە هەیە و لە ئێستادا پشووی فەرمیە لە سەرجەم فەرمانگەکانی حکومەتی هەرێم کوردستان، بەڵام نەخۆشخانەی هیوا بریاری دابوو کە ڕۆژی29/30/12/2024 بکاتە دەوامی فەرمی بۆ ئەوەی زۆرترین خزمەت بە تووشبوانی شێرپەنجە بگەیەنێت.

بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی هیوا ڕاشیگەیاندووە، ئێمە هێشتا توانیومانە خزمەتگوزاریەکان لە ئاستێکی باڵادا پێشکەش بە تووشبوانی شێرپەنجە بکەین و گرفتە داراییەکان نەبوونەتە هۆی لاوازبونی خزمەتگوزاریەکانمان لەسەر ئاستی عێراق و ناوچەکە.

هاوکات ئاشكرای كردووە،‏کە ‎ئامارەكانی ئەمرۆی نەخۆشخانەی هیوا بەم جۆرە بوون:
21  نەخۆشی تازە تۆمار کراون.
1200  نەخۆش سەردانی نەخۆشخانەی هیوایان كردووە.
2300  پشكنینی تاقیگەی جۆراوجۆر بۆ نەخۆش ئەنجام دراوە.
740 نەخۆش سەردانی دەرمانخانەیان کردوە دەرمانیان وەرگرتووە.
83 نەخۆش پشكنینی تیشك و سۆنەر و ئیكۆیان بۆ کراوە.
150 نەخۆش چارەسەری کیمیاییان وەرگرتوە 52 نەخۆش چارەسەری ڕۆژانەیان وەرگرتووە.
75 نەخۆش لە بەشی فریاکەوتنی خێرا داغڵ بوون.
73 نەخۆش لە قاوشە جیا جیاکانی نەخۆشخانە داغڵ کراون و چارەسەری پێویستیان وەرگرتووە.
10 نەخۆش پشکنینی مۆخی ئێسک.

د. یاد نەقشبەندی، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی هیوا  باسی لەوەشکردووە، هەر ئەمڕۆلەسەنتەری چاندنی مۆخی ئێسک 5 نەخۆش سەردانی کردوە لەهەمان کاتدا 15 نەخۆش چارەسەری ددانیان بۆ ئەنجام دراوە.

  • گزنگی بەربەیان، داخستنی کۆمپانیاکەمان ڕێگایەکە بۆ زیاتر سنوردارکردنی ئازادی ڕادەربرین

  • وەزارەتی دارایی هەرێم: هەرکات بەغداد 441 ملیارەکەی نارد دەست بەدابەشکردنی مووچە دەکەین

  • هاوکاریی هاوپەیمانان گەیشت دەستبەدابەشکردنى دەکرێت

  • نرخى ئەمپیرێک کارەباى موەلیدە کرا بە 20 هەزار دینار

  • ئامارى برینداربوون و گیانلەدەستدان لە ئاهەنگى شەوى سەرى ساڵ راگەیەندرا

  • مووچە خۆران بێئومێد کران و چارەنووسى مووچە بەنادیارى مایەوە

  • ئەمریکا سەرباز و چەک و تەقەمەنی دیکەی ڕەوانەی ڕۆژئاوای کوردستان کرد

  • سلێمانی... بەهۆی داگیرساندنی مۆم ئاگر لەماڵێک کەوتەوەو دوو منداڵ گیانیان لەدەستدا

  • سۆران عومەر بۆ بەرپرسانی هەرێم: چۆن ڕووتان دێ پیرۆزبایی ساڵی 10 مانگی لەخەڵک دەکەن

سەرەکی