×

2024-12-30 258 جار خوێنراوەتەوە

روانگەی سوری: توركیا لە عەفرین رەشبگیری دەكات

ناوەندی هەواڵ

ڕوانگەی سوریی بۆ مافەكانی مرۆڤ ئاشكرایكرد، میلیشیا چەكدارییە سورییەكانی سەر بەتوركیا لەناوچە جیاجیاكانی هەرێمی عەفرینی ڕۆژئاوای كوردستان، 18 هاوڵاتی كوردیان بەتۆمەتی پشتیوانیی‌ و پەیوەندیی بەئیدارەی خۆسەری ڕۆژئاوای كوردستانەوە دەستگیركردووە.

روانگەی سوری بۆ مافەكانی مرۆڤ بڵاویكردەوە: "لەسەرەتای ئەم مانگەدا، فیرقەی حەمزە كە لەلایەن توركیاوە پاڵپشتیدەكرێت، شەش گەنجی خەڵكی ناحیەی شێراوەی سەر بەگوندەواری عەفرینیان ڕفاندوەو تۆمەتباریان كردون بەكاركردن لەگەڵ ئیدارەی خۆسەری پێشوو".

دەشڵێت: "ڕفێندراوەكان گواستراونەتەوە بۆ پۆلیسی سەربازیی لەعەفرین‌و دواتر داوا لەكەسوكارەكانیان كراوە بۆ هەر كەسێك دوو هەزار دۆلاری ئەمریكی فیدیە بدەن بۆ ئازادكردنیان، دواتریش ئەو گەنجانە گواستراونەتەوە بۆ زیندانی ڕاعی كە لەلایەن پۆلیسی هەواڵگریی‌و سەربازیی توركیاوە بەڕێوەدەبرێت".

ڕوانگەكە هەروەك دەڵێت:"لەڕوداوەكانی دیكەدا، پۆلیسی سەربازیی هاوڵاتییەكی خەڵكی قەزای بولبول‌و كەسێكی دیكەی خەڵكی گەڕەكی زەیدییە لەعەفرین دەستگیركردوە، بەتۆمەتی پەیوەندیدار بەپەیوەندی پێشوی بەیەكینەكانی پاراستنی گەل، هەروەها میلیشیاكانی سەر بەسوپای نیشتمانیی سوریا دوو هاوڵاتییان لەگوندەواری باكوری حەلەب ڕفاند بەتۆمەتی هاوكاریی لەگەڵ ئیدارەی خۆسەری پێشوو".

لەلایەكی دیكەوە پۆلیسی مەدەنیی دوو كەسیان دەستگیركرد، كە سەردانی نوسینگەی تۆماری مەدەنیی عەفرینیان كردبوو بۆ وەرگرتنی ناسنامە، دواتر یەكێكیان بەهۆی تێكچونی باری تەندروستییەوە ئازادكرا، لەكاتێكدا ئەوی تریان تائێستا دەستبەسەرە.

هەروەك میلیشیای "فەیلەقی شام" حەوت هاوڵاتییان لەعەفرین ڕفاندوەو بردیانن بۆ شوێنێكی نادیار.
لەڕوداوێكی هاوشێوەدا، “فیرقەی حەمزە” سێ گەنجی گوندی موزین-ی سەر بەدەڤەری شێراوەیان ڕفاند، بەبێئەوەی هێشتا چارەنوسیان دیاربێت.

 

  • گزنگی بەربەیان، داخستنی کۆمپانیاکەمان ڕێگایەکە بۆ زیاتر سنوردارکردنی ئازادی ڕادەربرین

  • وەزارەتی دارایی هەرێم: هەرکات بەغداد 441 ملیارەکەی نارد دەست بەدابەشکردنی مووچە دەکەین

  • هاوکاریی هاوپەیمانان گەیشت دەستبەدابەشکردنى دەکرێت

  • نرخى ئەمپیرێک کارەباى موەلیدە کرا بە 20 هەزار دینار

  • ئامارى برینداربوون و گیانلەدەستدان لە ئاهەنگى شەوى سەرى ساڵ راگەیەندرا

  • مووچە خۆران بێئومێد کران و چارەنووسى مووچە بەنادیارى مایەوە

  • ئەمریکا سەرباز و چەک و تەقەمەنی دیکەی ڕەوانەی ڕۆژئاوای کوردستان کرد

  • سلێمانی... بەهۆی داگیرساندنی مۆم ئاگر لەماڵێک کەوتەوەو دوو منداڵ گیانیان لەدەستدا

  • سۆران عومەر بۆ بەرپرسانی هەرێم: چۆن ڕووتان دێ پیرۆزبایی ساڵی 10 مانگی لەخەڵک دەکەن

سەرەکی