×

2024-12-30 123 جار خوێنراوەتەوە

شاخەوان عەبدوڵا: ئەمڕۆ کورتهێنانی مووچەی مانگی 11 رەوانە دەکرێت

جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنى نوێنەرانى عێراق رایگەیاند، هەفتەی ڕابردوو بڕیار درا ئەمڕۆ تەواوکاری مووچەی مانگی 11ی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بنێردرێت، دەشڵیت، گفتوگۆکانی هەردوو حکومەتی هەرێم وعێراق بۆ چارەکردنی کێشەی مووچەی فەرمانبەران بەردەوامە.

ڕۆژی 17-12-2024، دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی 10ى مووچەخۆرانى هەرێم کرا، بەڵام تا ئێستا دیار نییە کەى دەست بەدابەشکردنى مووچەى مانگى 11 دەکرێت و چارەنووسى مووچەى مانگى 12 بە نادیارى ماوەتەوە.

ئەمڕۆ دووشەممە، 30-12-2024، شاخەوان عەبدوڵلا، جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنى نوێنەرانى عێراق لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند "گفتوگۆکانی هەردوو حکوومەتی هەرێمی کوردستان و عێراق بۆ چارەکردنی کێشەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بەردەوامە."

وتیشى، هەفتەی ڕابردوو بڕیار درا ئەمڕۆ دووشەممە، 30-12-2024، تەواوکاری مووچەی مانگی 11ـی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بنێردرێت، بەڵام بۆ مووچەى مانگى 12 تا ئێستا مووچەی مانگی 12ی هەموو دامودەزگاکانی عێراقیش نەدراوە (نەک تەنها هەرێمی کوردستان) و کێشەی سیوولەی نەقدی هەیە."

 

  • گزنگی بەربەیان، داخستنی کۆمپانیاکەمان ڕێگایەکە بۆ زیاتر سنوردارکردنی ئازادی ڕادەربرین

  • وەزارەتی دارایی هەرێم: هەرکات بەغداد 441 ملیارەکەی نارد دەست بەدابەشکردنی مووچە دەکەین

  • هاوکاریی هاوپەیمانان گەیشت دەستبەدابەشکردنى دەکرێت

  • نرخى ئەمپیرێک کارەباى موەلیدە کرا بە 20 هەزار دینار

  • ئامارى برینداربوون و گیانلەدەستدان لە ئاهەنگى شەوى سەرى ساڵ راگەیەندرا

  • مووچە خۆران بێئومێد کران و چارەنووسى مووچە بەنادیارى مایەوە

  • ئەمریکا سەرباز و چەک و تەقەمەنی دیکەی ڕەوانەی ڕۆژئاوای کوردستان کرد

  • سلێمانی... بەهۆی داگیرساندنی مۆم ئاگر لەماڵێک کەوتەوەو دوو منداڵ گیانیان لەدەستدا

  • سۆران عومەر بۆ بەرپرسانی هەرێم: چۆن ڕووتان دێ پیرۆزبایی ساڵی 10 مانگی لەخەڵک دەکەن

سەرەکی