×

11   کاتژمێر پێش ئێستا 83 جار خوێنراوەتەوە

سلێمانی؛ ئاماری تووشبوانی شێرپەنجە بۆ ساڵی 2024 بڵاوکرایەوە

ناوەندی هەواڵ

بەپێی تۆماری شێرپەنجەی پارێزگای سلێمانی، ساڵی 2024 زیاتر لە سێ هەزار کەس لە سلێمانی تووشی شێرپەنجەبوون کە 201یان منداڵن.

هۆبەی تۆماری شێرپەنجەی پارێزگای سلێمانی،ئەمڕۆ سێشەممە، ئاماری ساڵی 2024ی بڵاوکردەوە بەپێی ئامارەکە، سێ هەزار و 310 تووشبووی نوێی شێرپەنجە تۆمارکراون کە 201یان منداڵن.

بەپێی ئامارەکە، 6.10%ی ئەوانەی ساڵی ڕابردوو توشی شێرپەنجە بوون منداڵن، 54.60%یان لە ڕەگەزی نێر و 45.40%یان لە ڕەگەزی مێن.

ئەوەشخراوەتەڕوو کە، 91.8%ی تووشبووانی شێرپەنجە خەڵکی سنوری سلێمانین، 5.9%یان خەڵکی شارەکانی دیکەی عێراق و 2.4%یان خەڵکی شارەکانی دیکەی هەرێمی کوردستانن.

بە پێی ڕاگەیەندراوەکەی هۆبەی تۆماری شێرپەنجەی سلێمانی، باوترین جۆرەکانی شێرپەنجە کە تۆمارکراون ئەمانەن:

شێرپەنجەی مەمک، 647 کەس، کە دەکاتە 19.5%

شێرپەنجەی سییەکان، 233کەس، کە دەکاتە 7%

شێرپەنجەی پرۆستات، 174 کەس، کە دەکاتە 5.3%

شێرپەنجەی کۆڵۆن، 166کەس، کە دەکاتە 5%

شێرپەنجەی غودە، 158 کەس، کە دەکاتە 4.8%

شێرپەنجەی مێشک، 138 کەس، کە دەکاتە 4.2%

شێرپەنجەی میزڵدان، 120 کەس، کە دەکاتە 3.6%

جۆرەکانی دیکەی شێرپەنجە، 1468 کەس، کە دەکاتە 44.4%

  • سلێمانی؛ ئاماری تووشبوانی شێرپەنجە بۆ ساڵی 2024 بڵاوکرایەوە

  • وەزارەتی دارایی: لەكاتی خانەنشینكردندا پلەیەكی بەرزتر دەدرێتە پێشمەرگە

  • هادی عامری: بەمزووانە کێشەی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم چارەسەردەکرێت

  • ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکەی نێوان مەزڵوم عەبدی و نوێنەری مەسعود بارزانی بڵاوکرایەوە

  • شاندێکی کۆنگرەى نەتەوەیی کورد سەردانی میدیای "ئیرادە"یان کرد

  • دژی نەبوونی خزمەتگوزاریی ڕێگای سەرەکی ئیدارەی ڕاپەڕین - سلێمانی داخرا

  • حکومەتی هەرێم: بەپێی مادەی 140، دەبێت ڕیفراندۆم لە کەرکووک و ناوچە جێناکۆکەکان ئەنجام بدرێت

  • وەزارەتى دارایی عێراق زانیاری نوێی لەبارەى مووچەى هەرێم بڵاوکردەوە

  • عه‌لی باپیر بۆ ئه‌حمه‌د شه‌رع: هیوادارین کورد بە مافەکانی خۆی بگات لە داهاتووی سوریادا

سەرەکی