2025-01-20
218 جار خوێنراوەتەوە
چه‌ند پارتێكى رۆژهه‌ڵاتى كوردستان داواى مانگرتنى سه‌رتاسه‌رى ده‌كه‌ن
ناوەندی هەواڵ
چه‌ند پارتێكى ڕۆژهه‌ڵاتى كوردستان له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا داواى مانگرتنى سه‌رتاسه‌رى خه‌ڵكى رۆژهه‌ڵات ده‌كه‌ن، ئاماژه به‌وه‌ده‌كه‌ن "گرانی و بێ‌کاری و نەداری و دەیان کێشە و گرفتی ئابووری، خزمەتگوزاری و نەبوونی هەر چەشنە ئازادییەکی سیاسی بەربینگیان بە کۆمەڵگەی کوردستان و ئێران گرتووه".
له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا هه‌ریه‌ك له - پارتی ژیانی ئازادیی کوردستان پژاک- حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران- کۆمەڵەی ڕێکخراوی کوردستانی حیزبی کۆمونیستی ئێران- پارتی ئازادیی کوردستان- کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان- کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران ڕایانگه‌یاندووه: لە بارودۆخێکدا که گرانی و بێ‌کاری و نەداری و دەیان کێشە و گرفتی ئابووری، خزمەتگوزاری و نەبوونی هەر چەشنە ئازادییەکی سیاسی بەربینگیان بە کۆمەڵگەی کوردستان و ئێران گرتوە، ڕێژیمی ئێران، لەبری وەڵامدانەوە بە ویست و داخوازییەکانی جەماوەر، شمشێری لە دژی زیندانیانی سیاسی لە ڕوو بەستوە و حوکمی لە سێدارەدانی بۆ دەیان تێکۆشەری سیاسی لە کوردستان و سەراسەری ئێران دەرکردوه. له په‌یوه‌ندییه‌دا بە تایبەت بەهۆی مەترسیی لەسێدارەدانی "پەخشان عەزیزی" و "وریشە مورادی"، پێوستە هەنگاوی خێرا و بەپەلە هەڵبگیردرێت لە پێناو ڕزگارکردنیان لە پەتی سێدارە. یەکێک لەم هەنگاوانەش بریتییە لە بەڕێوەچوونی مانگرتنێکی گشتی لە کوردستان.
ده‌قى ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه
کۆمەڵانی خەڵکی ئازادیخوازی کوردستان!
لە بارودۆخێکدا که گرانی و بێ‌کاری و نەداری و دەیان کێشە و گرفتی ئابووری، خزمەتگوزاری و نەبوونی هەر چەشنە ئازادییەکی سیاسی بەربینگیان بە کۆمەڵگەی کوردستان و ئێران گرتوە، ڕێژیمی ئێران، لەبری وەڵامدانەوە بە ویست و داخوازییەکانی جەماوەر، شمشێری لە دژی زیندانیانی سیاسی لە ڕوو بەستوە و حوکمی لە سێدارەدانی بۆ دەیان تێکۆشەری سیاسی لە کوردستان و سەراسەری ئێران دەرکردوه. له په‌یوه‌ندییه‌دا بە تایبەت بەهۆی مەترسیی لەسێدارەدانی "پەخشان عەزیزی" و "وریشە مورادی"، پێوستە هەنگاوی خێرا و بەپەلە هەڵبگیردرێت لە پێناو ڕزگارکردنیان لە پەتی سێدارە.یەکێک لەم هەنگاوانەش بریتییە لە بەڕێوەچوونی مانگرتنێکی گشتی لە کوردستان.
مانگرتنی گشتی و جەماوەریی لە کوردستان بەردەوام وەک ڕێکارێکی بەرەنگاریی مەدەنی لە کاتە هەستیارەکاندا بووەتە نەریتێکی جێکەوتوو لە کۆمەڵگەی پێشکەوتووی کوردستاندا. ئەمڕۆ که لە بەردەم یەکێک لەو کاتە مێژووییانەداین، پێویسته ئیرادەی جەماوەری لە بزووتنه‌وه‌یه‌کی شایستەدا خۆی نیشان بداتەوە بۆ ئەوەی پێش بە تراژدیایەکی دیکە بگرێت و گیانی کۆمەڵیک مرۆڤ کە هیچ کردارێکیان جگە لە خۆشەویستی خەڵک و خەبات لە پێناو ئازادی و یەکسانیدا نەبووە، لە پەتی سێدارە ڕزگار بکات. بێگومان ئەو یەکگرتوییەی جەماوەر کە لە شێوازێکی مەدەنی و ئاشتیانەدا خۆی دەنوێنی، دەتوانێت جارێکی دیکە هەروەک چۆن لە شۆڕشی "ژن، ژیان، ئازادی"دا، کوردستان خاوەنی پەیامی خەبات و خۆڕاگری بۆ هەموو کۆمەڵانی خەڵک لە سەرتاسەری ئێران بوو، دووپات ببێتەوە. ئەم حەرەکەتە لە هەمان‌کاتدا بەدەنگەوەهاتنێکە بۆ ئەو زیندانییە سیاسییە تێکۆشەرانەی هەموو ڕۆژانی سێشەممەیەک لە زیاتر لە ٣٠ زیندانی ئێران، بە مانگرتنی بوێرانەی خۆیان، دروشمی "نا بۆ لەسێدارەدان" بەرز دەکەنەوە.
ئێمە ئه‌و حیزب و لایەنە سیاسییانه‌ی که ناومان له‌م ڕاگه‌یاندراوه هاوبه‌شه‌دا هاتووه، داوا لە هەموو جەماوەری تێکۆشەری کوردستان دەکەین کە ڕۆژی چوارشەممە ٣ی مانگی ڕێبەندان، لە هەموو کوردستان لە مانگرتنێکی گشتی لە دژی حوکمی لە سێدارەدانی ڕۆڵەکانمان بەشدار بن و هەروەها سەرجەم ناوەندەکانی کار، بازاڕ و خوێندن دابخرێن. بەمجۆرە هێزی یەکگرتووی جەماوەر لە پێناو دابینبوونی ئامانجی سیاسی و ئینسانی خێرادا، نیشان بدرێتەوە.
ئەم هەنگاوە پێشگیرانەیە دەرفەتێکە بۆ ڕزگارکردنی گیانی مرۆڤەکان و لە هەمان‌کاتدا ڕێگریکردنە لە تازییەباربوونی زیاتری بنەماڵەکان. با جارێکی دیکە نیشانی بدەینەوە کە کوردستان لە بەرامبەر وەها حوکم گەلێکی نامرۆڤانەدا بێدەنگ نابێ و هەڵوێستی دەبێت.
بژی یەکگرتوویی و یەکدەنگیی جەماوەریی لە کوردستان.
- پارتی ژیانی ئازادیی کوردستان پژاک
- حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران
- کۆمەڵەی ڕێکخراوی کوردستانی حیزبی کۆمونیستی ئێران
- پارتی ئازادیی کوردستان
- کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان
- کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران
٣٠ بەفرانباری ١٤٠٣ - ١٩ی ژانویەی ٢٠٢٥
-
شه‌رع ده‌چێته مۆسكۆ‌و داواى ڕاده‌ستكردنه‌وه‌ى به‌شار ئه‌سه‌د ده‌كات
|
-
به‌هۆى بێڕێزى به‌ئۆجه‌لان 15 خولهك دانیشتنى په‌رله‌مانى توركیا ڕاگیرا
|
-
هه‌ولێرو به‌غدا عینادى به‌رامبه‌ر یه‌كتر ده‌كه‌ن.. مووچه‌خۆرانیش چاوه‌ڕوانى مووچه‌كانیانن
|
-
|
-
هەواڵی بەپەلە؛ لە گەڕەکە کوردییەکانی حەلەبەوە
|
-
ڕەوتی ئیتحادول ئومە، لەدژی کورد لە ئامەدی باکووری کوردستان کۆبوونەوە
|
-
ترامپ، لە وتەکانی پەرلەمانی ئیسرائیل چی وت؟
|
-
هیچ میدیایه‌ك نه‌یزانى.. مه‌زڵوم عه‌بدى ئه‌مڕۆ سه‌رۆكایه‌تى وهفدهكهى كردوه بۆ دیمه‌شق
|
-
ئۆجه‌لان ئه‌و فریادڕه‌سه‌ى بۆته كابوسى ڕه‌گه‌زپه‌رسته‌كان
|
|
|