2025-02-16 3130 جار خوێنراوەتەوە

ناوی فەرمانبەران و مامۆستایان بۆ وەرگرتنی زەوی ڕاگەیەنرا

ناوەندی هەواڵ

وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی لیستی ناوی سودمەندانی زەوی بڵاودەکاتەوە و ڕایدەگەیەنێت، لە دامودەزگاکانی خوێندنی باڵا حەڤدە هەزارو 218 مامۆستا و فەرمانبەر سودمەند بوون.

وەزارەتی خوێندنی باڵای هەرێم لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، لە سەرجەم دمودەزگاکانی سەر بە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی حەڤدە هەزارو 218 مامۆستا و فەرمانبەر سودمەند دەبن لە وەرگرتنی زەوی لە پارێزگاو ئیدارە سەربەخۆکانی هەرێمی کوردستان.

ڕاشیگەیاندووە، دوا بەدوای بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران و دەرچونی ڕێنمایی وەزارەتی شارەوانی و گەشت و گوزار بەمەبەستی دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەران و خانەنشینان، بە فەرمانی د. ئارام محەمەد، وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، فەرمانی وەزاری ژمارە 13328 لە ڕێکەوتی 21-7-2024 دەرچوو کە تایبەت بوو بە پێکهێنانی لێژنەی تایبەت بۆ دروستکردنی هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی شارەوانی و گەشت و گوزار و دامودەزگاکانی خوێندنی باڵا و پێدانی ڕێنمایی بۆ شێوازی پڕکردنەوەی فۆڕمەکان و چۆنیەتی شیکردنەوەی ڕێنماییەکان.

سەرئەنجام لە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی و دامودەزگاکانیدا حەڤدە هەزارو 218 مامۆستا و فەرمانبەر سودمەند بوون لە وەرگرتنی زەوی، ئەویش بەپێی سنوری پارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆکان.

ئاشكراشی كردووە، لە دوای وەرگرتنی رەزامەندی ئەنجومەنی وەزیران و وەزارەتی شارەوانی و گەشت و گوزار سەبارەت بەو ناوانەی کە سودمەند دەبن لە وەرگرتنی زەوی، لە ئێستادا سەرجەم ناوی سودمەندان بڵاودەکەینەوە بەمەبەستی زانینی سودمەندان لە سەرجەم دامودەزگاکانی خوێندنی باڵا لە هەرێمی کوردستان.

تێبینی:
1- گەڕانەوەی ناوی سودمەندان لەلایەن وەزارەتی شارەوانی و گەشت و گوزار بەپێی کارتی زانیاری بووە، واتە کارتی زانیاری بوەتە بنەما بۆ دابەشکردنی زەوییەکان بەسەر سنوری پارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆکان.

2- ئەمڕۆ ڕێکەوتی 16-2-2025 سەرجەم فۆڕمی سودمەندان لە دیوانی وەزارەتەوە ئاراستەی وەزارەتی شارەوانی و گەشت و گوزار کرا بۆ ئەنجامدانی کاری پێویست لەلایەن پارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆکان.

بۆ بینینی ناوی سودمەندان بەپێی پارێزگاو ئیدارە سەربەخۆکان کلیکی ئەم بەستەرانەی خوارەوە بکەن:

* هەولێر

*سلێمانی
*دهۆک
*هەڵەبجە
* گەرمیان
*سۆران
* ڕاپەڕین
* زاخۆ

 

 

 

  • جیهان لە چاوەڕوانی هەلبژاردنەکەی 3ـی مانگی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکایە

  • YRK : ئەگەر هێرشەکان بەردەوام بن ئەوا بە توندی وەلام دەدەینەوە

  • ڕۆژنامەنوسانی  هەرێم  زەوی  وەردەگرن

  • وەزیری کار: لە کۆی نزیکەی  چوار هەزار منداڵی ئۆتیزم تەنیا 310 منداڵ هاوکاریی دارایی وەردەگرن

  • توێژینەوەیەکی ساڵی 1960" ڕۆژی هەینی 13ی نۆڤێمبەری 2026 کۆتایی جیهانە "

  • زیاتر لە ٣٠ کەناڵی میدیایی لە سلێمانی پەیماننامەیەکی هەشت خاڵییان بۆ پاراستنی ژینگە ئیمزا کرد

  • ژمارەکان سەرسوڕهێنەرن؛ ئەم ڤایرۆسە بەخێراییەکی مێژوویی بە جیهاندا بڵاو دەبێتەوە

  • له‌ مانگى شه‌ش دا 127 ڕووداوى برینداربوون به‌ ماتۆڕسكیل له‌ سلێمانى تۆماركراوه‌

  • ساڵانە 15 هەزار هاوڵاتی سەردانی نەخۆشخانەی شەهید هێمنی دەروونی لە سلێمانی دەکەن

سەرەکی