2025-02-18 128 جار خوێنراوەتەوە

شاندی ئیمراڵی: کورد بۆ پڕۆسەی ئاشتی یەک دەنگە

ناوەندی هەواڵ

شاندی ئیمراڵی لە سلێمانی لەگەڵ بافڵ تاڵەبانی و قوباد تاڵەبانی و شاناز ئیبراهیم ئەحمەد کۆبووەوە و ڕایانگەیاند، هەموو کورد بۆ پڕۆسەی ئاشتی لە توركیا یەک دەنگە، بافڵ جەلال تاڵەبانییش دەڵێت: پشتگیری لەهەر دەستپێشخەرییەک دەکەین کە مافی گەلەکەمان لە تورکیا دەپارێزێت.

لە دوای كۆبوونەوەكەیان، کەسکین بایندەر ئەندامی شاندی ئیمراڵی بە ڕۆژنامەنووسانی وت، هەموو کورد بۆ پڕۆسەی ئاشتی لە توركیا و باكوری كوردستان یەکدەنگە و دەرفەتیان نەبووە سەردانی سەرجەم لایەنەکانی باشوری کوردستان بکەن. گوتشی، سڵاوی ئۆجالان بۆ ئەو حزبانە دەنێرن کە دەرفەتی بینینیان نەبووە.

قوباد تاڵه‌بانی له‌باره‌ی سه‌ردانه‌كه‌ی وه‌فدی ئیمراڵی بۆ لای یه‌كێتی ده‌ڵێت:"یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له‌ به‌ر رۆشنایی رێبازی  مام جه‌لال ڕوانگه‌یه‌كی ڕوون و چه‌سپاوی هه‌یه‌ بۆ چۆنییه‌تی چاره‌سه‌ركردنی پرسی كورد له‌ توركیا، وه‌ك هه‌میشه‌ به‌ هه‌موو توانایه‌وه‌ پشتگیری له‌ چاره‌سه‌ری ئاشتییانه‌ی پرسی كورد ده‌كات و له‌م چوارچێوه‌یه‌دا هه‌ر ئه‌ركێكی نه‌ته‌وه‌یی بكه‌وێته‌ سه‌رشانی به‌ شانازییه‌وه‌ جێبه‌جێی ده‌كات".

بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی لە ڕاگەیەندراوێكدا ڕایگەیاندووە، پشتگیری هەر دەستپێشخەرییەک دەکەن کە مافی کورد لە تورکیا بپاریزێت و هاوکاری سەرخستنی ئەم هەوڵە مێژووییە دەبن.
 وتویشیەتی، تا پرسی کورد چارەسەر نەکرێت ناوچەکە ئارامی بەخۆیەوە نابینێت، پرسی کورد بە چەک و شەڕ چارەسەر نابێت و تاکە بژاردە گەڕانەوەیە بۆ گفتوگۆی جدی.

دەشڵێت، هیوادارن نیەتێکی جدی هەبێت بۆ پتەوکردنی برایەتی کورد و تورک و سەرخستنی ئەم هەوڵە نیشتمانییە

ڕۆژی شەممە شاندی ئیمڕاڵی گەیشتە هەرێمی کوردستان و ڕۆژی یەکشەممە لەگەڵ مەسعود بارزانی كۆبووەوە، دوێنێش لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێم کۆبووەوە و پەیامی ئۆجالانیان بەپارتی گەیاند و دواتر ڕایانگەیاند، دیدارەکانیان لە هەولێر ئەنجامی باشی هەبووە و بارزانی و سەرۆكی هەرێم پشتیوانیان بۆ چارەسەری ئاشتی لە توركیا دووپاتكردووەتەوە.

دوای ئەنجامدانی ئەو کۆبوونەوانە بڕیارە شاندەکەی ئیمراڵی ئەمڕۆ بگەڕێتەوە باکوری کوردستان.

  • عەلی حەمە ساڵح: فەرمانی دەستگیرکردنم بۆ دەرچوو

  • كەنەكە بەبۆنەی ڕۆژی جیهانی زمانی دایك پەیامێكی گرنگ بڵاو دەکاتەوە

  • لەژێر فشارو هەڕەشەدا ناوەندەکانی خوێندن دەکرێنەوە

  • هاتۆچۆی سلێمانی: کامێراکانی تۆمارکردنی تیژڕەوی لانابرێن

  • پەیامە چاوەڕوانکراوەکەی ئۆجەلان هەڵگری چ پرۆژەیەکە ؟ ئایا پەکەکە چەک دادەنێت ؟

  • حه‌یان عه‌بدولغه‌نی: وه‌فدێكمان ناردۆته‌ هه‌رێمی كوردستان بۆ ڕێكه‌وتن له‌سه‌ر وه‌رگرتنی بڕی بڕیارلێدراوی نه‌وت

  • شاندی ئیمراڵی: کورد بۆ پڕۆسەی ئاشتی یەک دەنگە

  • پارێزگاری كەركوك: ئەو سەربازانەی ئەمڕۆ پەلاماری جووتیارانی كوردیاندا دەستبەسەركراون

  • هه‌سه‌دە دوو فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان ده‌خاته‌ خواره‌وه‌ و پێگه‌ی سه‌ربازی توركیاش له‌ سوریا بۆردومان ده‌كات

سەرەکی