2025-02-20 85 جار خوێنراوەتەوە

ناوەندی نێودەولەتی دارایی لە سلێمانی کرایەوە

ناوەندی هەواڵ

ئەمرۆ  پێنج شەممە  20ی شوباتی 2025 بەئامادەبوونی بەرپرسانی سلێمانی و  بەرپرسانی بانکەکانی رەشید ،رافیدەین و تی بی ئای  ناوەندی نێودەولەتی دارایی لە سلێمانی  کرایەوە کە لەلایەن بانکی ناوەندیی عیراق مۆلەتی فەرمی پێدراوە.

عەلی عەلاق، پارێزگاری بانکی ناوەندی عێراق، لەمیانی کردنەوەی ناوەندی نێودەوڵەتی بۆ دارایی و بازرگانی لەسلێمانی ڕایگەیاند، كردنەوەی ئەم ناوەندە بۆ سلێمانی گرنگە، ئەم ناوەندە بێجگە لە ڕەخساندنی دەرفەتی كار بۆ گەنجان ، هاوكات دەبێتە شوێنی كۆكردنەوەی بازرگانەكان و بانکەکان، و بانکی ناوەندی عێراق سەرپەرشتی ئەم ناوەندە دەکات.

شاد فیکرەت ،بەرێوەبەری  ناوەندی نێودەوڵەتیی بۆ دارایی و بازرگانی دەربارەی ناوەندەکە وتی، ئەمە یەکەمین ناوەندی نێودەولەتیی دارایی و ئابوریە  لە مێژوی هەموو عێراق.

وتیشی، بۆ بنیادنان و کردنەوەی ناوەندەکە سوود  لە ناوەندەکانی دارایی و ئابوریی  ،نیۆیۆرک ،قەتەر و دەبەی وەرگیراوە.

بەووتەی شارەزایانی بوواری دارایی و بانک و ئابووریناسان، کردنەوەی ناوەندی نێودەوڵەتی بۆ دارایی و بازرگانی هەنگاویکی گرنگە بۆ جوڵەی دارایی لە سلێمانی وبۆرسە جیهانیەکان ، هەنگاوێکیش دەبێت بۆ ئاسانکاریکردن و  کردنەوەی لقی هەر بانکێک لە ئایندەدا بەتایبەت لقی بانکەکانی رەشید و رافیدەین لەسلێمانی.

لەکاتی کردنەوەی ناوەندەکەدا، هەڤاڵ ئەبوبەکر بارێزگاری سلێمانی وتی، خەسلەتی ئەو بانکە نێودەوڵەتییە بە جۆرێکە هەر بانکێکی بۆرسە یان وەبەر‌هێنان ،بە گوێرەی ئەو ڕێکارانەی کە هەیە بۆ کردنەوەی لق، دەتوانێت لەنێو ئەو ناوەندەدا لق بکاتەوە.

  • ناوەندی نێودەولەتی دارایی لە سلێمانی کرایەوە

  • کۆبوونەوەکەی ڕووسیا و ئۆکرانیا لە ڕیاز زەنگی مەترسی لێدا بۆ بودجەی عێراق

  • نرخی زێربەشێوەیەکی بەرچاوبەرزدەبێتەوە

  • بەهۆی دوو هۆکار تاوەکو ئێستا لیستی مووچەی مانگی دوو ئامادە نەکراوە

  • دوای 10 ساڵ لە ڕگرتنی پلەبەرزکردنەوە و سەرەمووچەکانیان جارێکی دیکە مووچەی پلەکانی (1) و (2) و (3)ی هەرێم بە ڕێژەیەکی بەرچاو کەمدەکرێتەوە

  • وەزارەتی دارایی هەرێم سوپاسی تەیف سامی دەكات

  • لە 22 ساڵدا نرخی خۆراك لە توركیا 35 هێندە زیادیكردووە

  • مووچەی خانەنشینانی هەرێم کێشەی بۆ دروستبوو

  • عێراق و میسڕ 12 یاداشتی لێکتێگەیشتنیان واژۆکرد

سەرەکی