2025-02-20 127 جار خوێنراوەتەوە

پاشماوەی جەنگ گیانی 15 ملیۆن هاوڵاتی سوریا دەخاتە مەترسییەوە

ناوەندی هەواڵ

تەقەمەنی وپاشماوەی جەنگ  لە سوریا بووەتە مەترسی ورێکخراوێکی ئەمریکیش هۆشداری دەدات لەو بارەیەوە ودەلێت گیانی 15 ملیۆن هاوڵاتی  لە مەترسیدایە.

رێکخراوی  هادیکاپ ئینتەر ناشیۆناڵی ئەمریکی   هۆشداری دەدات دەربارەی ئەو پاشماوە جەنگیانەی کە لە ماوەی 14 ساڵی ڕابردودا لە سوریا ماوەتەوە و مەترسی بۆ سەر گیانی 15 ملیۆن هاولاتی دروست کردووە.

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوی ڕێکخراوەکە، بەشی زۆری ئەو مین و تەقەمەنیانەی  لەناوچەکانی سوریادا هەن و بوونەتە مەترسی بۆ سەرگیانی هاوڵاتیان  پێشتر لەلایەن چەکدارانی داعشەوە  بڵاو کراوەنەتەوە.

دانێلا زیزی بەرێوبەری پرۆگرامی سوریا لە ڕێکخراوەکە  ڕایگەیاندووە، مەترسی لەسەر یەک لەسەر سێی هاولاتیانی سوریا  هەیە و بەرێژەی 100 بۆ 300 پارچە تەقەمەنی نەتەقیو لەو ولاتەدا هەیە ، کە ژمارەیەکی زۆریان بەرمیلی بۆم رێژکراون لە ناوچە جیاجیاکاندا بڵاوکراونەتەوە.

جەنگی ناوخۆیی لە سوریا لە ساڵی 2011 لەگەڵ سەرهەڵدانی بەهاری عەرەبی تا ڕوخانی ڕژێمەکەی بەشار ئەسەد  لەناوچەکەدا دەستیپێکرد،بەوهۆکارەش ماوەی 14 ساڵە قەیرانی سیاسی و ئەمنی و ئابووری لەو ولاتەدا بەردەوامە ئەوەش بووەتە بارگرانی بۆ هاولاتیانی سوریا.

  • پاشماوەی جەنگ گیانی 15 ملیۆن هاوڵاتی سوریا دەخاتە مەترسییەوە

  • وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە ئیسرائیلە

  • ئەمڕۆ چاوەڕوان دەکرێت ترەمپ پیلانە توندەکەی بخاتە ڕوو لەبارەی غەززە

  • وڵاتانی عەرەبی نیەتیان باشە و واشنتن دەرفەتێکیان پێدەدات لەبارەی گەشتن بەپلانێک بۆ غەززە

  • ئایا جیهان سایکس پیکۆیەکی نوێ بە سەرکردایەتی ترەمپ قبوڵ دەکات؟

  • ئاگرەکەى لۆس ئەنجلس کۆنتڕۆڵکرا

  • حەماس سێ بارمتەکراوی ئیسرائیلی ئازاد کرد

  • ژمارەیەک بارمتەى دیکەى ئیسرائیلى ئازاد دەکرێن

  • فڕۆکەیەکى نەفەرهەڵگر و کۆپتەرێکى سەربازیی لە واشنتۆن پێکیاندادا و چەندین کەس بونە قوربانیی

سەرەکی