2025-02-20 139 جار خوێنراوەتەوە

لەژێر فشارو هەڕەشەدا ناوەندەکانی خوێندن دەکرێنەوە

ناوەندی هەواڵ

لەژێر فشارو هەڕەشەی حکومەت و حیز لەمامۆستایان بایکۆت  دەشکێنرێت و  دەوامی خوێندنگەکان دەست پێدەکاتەوە.

لە سنوری پەروەردەی ئیدارەی ڕاپەرین دەرگای بەشێک لە خوێندنگەکان کراونەتەوەو  بڕیاریشە لە سنوری پارێزگای هەلەبجە و سلێمانیش رۆژی یەکشەممەی داهاتوو  بایکۆت بشکێنرێت و خوێندن دەست پێبکاتەوە.

بەپێی ئەو زانیاریانەی بەدەزگای "میدیا"ی ئیرادە دراون، بۆ شکاندنی بایکۆت و دەستپێکردنەوەی خوێندن کۆبوونەوە بە بەڕێوەبەرەکان کراوەو پێیان وتوون ئەگەر دەرگای ناوەندەکانی خوێندن نەکەنەوە لەکارەکانیان دوردەخرێنەوە.

هەر بەپێی زانیارییەکانی "ئیرادە" هەڕەشەی فەسڵکردن و دانانی کەسانی دیکە لەشوێنەکانیان کراوە.

ئەمرۆ پێنج شەممە 20ی شوباتی 2025 دەرگای بەشێک  خوێندنگاکان کرانەوە ، بەڵام مامۆستایانی نارازی ڕایانگەیاند ئەوان بەردەوامن لە بایکۆتکردنی خویندن و بۆ  هۆلەکانی خوێندن ناگەڕێنەوە.

ماوەی  10ساڵە مامۆستایانی سنووری سلێمانی لە دەربڕینی بایکۆت و ناڕەزایی دەربڕین بەردەوامن و ناڕەزایەتییەکانیشیان  دژی حکومەتی هەرێمە بۆ داواکردنی ماف و شایستەکانیان  بەتایبەت پێدانی موچەکانیان لە کاتی خۆیدا بەڵام وەزارەتی پەروەردەو حکومەتی هەرێم بێباکن لە مامۆستایان و ناچن بەدەم داواکارییەکانیانەوە.

هاوکات بەپێی بەیاننامەیەک کە 15ی ئەم مانگە دەستەی داکۆکی لە مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی خوێندیانەوە وتیان دووا مۆڵەت دەدەنە حکومەت و ئەگەر مووچەی مانگی 12 یان پێ نەدرێت و مووچەکانیان تەوتین نەکرێت کۆتایی بەخوێندنی ئەمساڵ دەهێنن.

  • عەلی حەمە ساڵح: فەرمانی دەستگیرکردنم بۆ دەرچوو

  • كەنەكە بەبۆنەی ڕۆژی جیهانی زمانی دایك پەیامێكی گرنگ بڵاو دەکاتەوە

  • لەژێر فشارو هەڕەشەدا ناوەندەکانی خوێندن دەکرێنەوە

  • هاتۆچۆی سلێمانی: کامێراکانی تۆمارکردنی تیژڕەوی لانابرێن

  • پەیامە چاوەڕوانکراوەکەی ئۆجەلان هەڵگری چ پرۆژەیەکە ؟ ئایا پەکەکە چەک دادەنێت ؟

  • حه‌یان عه‌بدولغه‌نی: وه‌فدێكمان ناردۆته‌ هه‌رێمی كوردستان بۆ ڕێكه‌وتن له‌سه‌ر وه‌رگرتنی بڕی بڕیارلێدراوی نه‌وت

  • شاندی ئیمراڵی: کورد بۆ پڕۆسەی ئاشتی یەک دەنگە

  • پارێزگاری كەركوك: ئەو سەربازانەی ئەمڕۆ پەلاماری جووتیارانی كوردیاندا دەستبەسەركراون

  • هه‌سه‌دە دوو فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان ده‌خاته‌ خواره‌وه‌ و پێگه‌ی سه‌ربازی توركیاش له‌ سوریا بۆردومان ده‌كات

سەرەکی