2025-02-19 205 جار خوێنراوەتەوە

حه‌یان عه‌بدولغه‌نی: وه‌فدێكمان ناردۆته‌ هه‌رێمی كوردستان بۆ ڕێكه‌وتن له‌سه‌ر وه‌رگرتنی بڕی بڕیارلێدراوی نه‌وت

وه‌زیری نه‌وتی حكومه‌تی فیدڕاڵ ڕاگه‌یاند: وه‌فدێك له‌ نوێنه‌رانی وه‌زاره‌تی نه‌وت به‌ سه‌رۆكایه‌تی وه‌كیل وه‌زیر بۆ كاروباری ده‌رهێنان و فه‌رمانگه‌ی یاسایی و ئابووری كۆمپانیای به‌ بازاركردنی نه‌وت ( سۆمۆ ) سه‌ردانی هه‌ولێر ده‌كه‌ن بۆ ڕێكه‌وتن له‌سه‌ر میكانیزمی وه‌رگرتنی نه‌وتی هه‌رێم.
سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه‌ وه‌زیری نه‌وت دووپاتی كرده‌وه‌ هه‌نگاوه‌كانیان بۆ ڕێكه‌وتن له‌گه‌ڵ حكومه‌تی هه‌رێم بۆ ڕاده‌ستكردنی نه‌وت به‌ كۆمپانیای به‌ بازاركردنی نه‌وت (سۆمۆ) ده‌ست پێ كردووه‌، هه‌روه‌ك ڕێوشوێنه‌كانیان له‌گه‌ڵ توركیا تاوتوێ كردووه‌ بۆ ئاماده‌كردنی هێڵی عێراق-توركیا بۆ هه‌نارده‌كردنی نه‌وت له‌ڕێگه‌ی به‌نده‌ری جه‌یهانی تورکیا .‌.
ناردنه‌ ده‌ره‌وه‌ی نه‌وت به‌شێوه‌ی سه‌ربه‌خۆ له‌لایه‌ن هه‌رێمه‌وه‌ له‌ مانگی ئادار ساڵی ( 2023 )ه‌وه‌ ڕاوه‌ستاوه‌ دوای ئه‌وه‌ی دادگای ناوپژیوانی نێوده‌وڵه‌تی له‌ پاریس له‌ به‌رژه‌وه‌ندی به‌غدا بڕیاریدا كه‌ به‌ پێی بڕیاره‌كه‌ ( حكومه‌تی هه‌رێم ده‌بێت ته‌نیا له‌ڕێگه‌ی كۆمپانیای نه‌وتی تایبه‌ت به‌ حكومه‌تی فیدڕاڵی (سۆمۆ)وه‌ نه‌وت هه‌نارده‌ بكات). هه‌روه‌ها دادگاكه‌ بڕیاریدا ده‌بێت ئه‌نقه‌ره‌ نزیكه‌ی ( 1.5 ) ملیار دۆلار وه‌ك قه‌ره‌بوو بدات به‌ به‌غدا به‌هۆی گواستنه‌وه‌ی نه‌وتی هه‌رێمه‌وه‌ به‌ بێ ڕه‌زامه‌ندی حكومه‌تی عێراق له‌ ماوه‌ی ساڵه‌كانی ( 2014 )  بۆ ( 2018 ) ، هه‌ر ئه‌وكاته‌ ئه‌نقه‌ره‌ ڕه‌تی كرده‌وه‌ ئه‌و بڕه‌ قه‌ره‌بووه‌ بدات، به‌ڵكو داوای كرد  حكومه‌تی هه‌رێم خۆی لێپرسراوێتی دانی ئه‌و قه‌ره‌بووه‌ له‌ئه‌ستۆ بگرێت
عه‌بدولغه‌نی به‌ ڕۆژنامه‌نووسانی ڕاگه‌یاند كه‌ له‌گه‌ڵ حكومه‌تی هه‌رێم ڕێكه‌وتوون كه‌ ڕۆژانه‌ هه‌رێم ( 300 ) هه‌زار به‌رمیل ڕاده‌ستی سۆمۆ بكات بۆ هه‌نارده‌كردن بەرەو بەندەری جەیهان ..
له‌ مانگی نۆڤه‌مبه‌ری ساڵی ڕابردوو حكومه‌تی فیدڕاڵ ڕه‌زامه‌ندی دا له‌سه‌ر پێكهێنانی لایه‌نێكی ڕاوێژكاری ته‌كنیكی تایبه‌تمه‌ند بۆ دیاریكردنی تێچووی به‌رهه‌مهێنان و گواستنه‌وه‌ كه‌ بڕیاره‌ بدرێت به‌ كۆمپانیا نه‌وتییه‌كانی ناو هه‌رێمی كوردستان، ئه‌م خاڵه‌ نزیكه‌ی دوو ساڵه‌ جێی ناكۆكی نێوان هه‌رێم و به‌غدا بووە. 
سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه‌ په‌رله‌مانی عێراق هه‌مواری یاسای بودجه‌ی كرد به‌شێوه‌یه‌ك كه‌ ناكۆكییه‌كانی نێوان هه‌رێم و به‌غدای چاره‌سه‌ر كرد. به‌پێی هه‌مواره‌كه‌ ده‌بێت "قه‌ره‌بوو" بدرێت به‌ حكومه‌تی هه‌رێم بۆ تێچووی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت و گواستنه‌وه‌ی بۆ حكومه‌تی فیدڕاڵ.
لای خۆیه‌وه‌ حكومه‌تی توركیا ڕایگه‌یاند كه‌ هێڵی نه‌وت ئاماده‌یه‌، و ئه‌وه‌ی ماوه‌ته‌وه‌ ڕێكه‌وتنی عێراقییه‌كانه‌ بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی هه‌نارده‌كردنی، هه‌روه‌ها ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكاش پاڵپشتی به‌هێزی خۆی بۆ هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی عێراق له‌ ڕێگه‌ی توركیاوه‌ ده‌ربڕی.

  • عەلی حەمە ساڵح: فەرمانی دەستگیرکردنم بۆ دەرچوو

  • كەنەكە بەبۆنەی ڕۆژی جیهانی زمانی دایك پەیامێكی گرنگ بڵاو دەکاتەوە

  • لەژێر فشارو هەڕەشەدا ناوەندەکانی خوێندن دەکرێنەوە

  • هاتۆچۆی سلێمانی: کامێراکانی تۆمارکردنی تیژڕەوی لانابرێن

  • پەیامە چاوەڕوانکراوەکەی ئۆجەلان هەڵگری چ پرۆژەیەکە ؟ ئایا پەکەکە چەک دادەنێت ؟

  • حه‌یان عه‌بدولغه‌نی: وه‌فدێكمان ناردۆته‌ هه‌رێمی كوردستان بۆ ڕێكه‌وتن له‌سه‌ر وه‌رگرتنی بڕی بڕیارلێدراوی نه‌وت

  • شاندی ئیمراڵی: کورد بۆ پڕۆسەی ئاشتی یەک دەنگە

  • پارێزگاری كەركوك: ئەو سەربازانەی ئەمڕۆ پەلاماری جووتیارانی كوردیاندا دەستبەسەركراون

  • هه‌سه‌دە دوو فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان ده‌خاته‌ خواره‌وه‌ و پێگه‌ی سه‌ربازی توركیاش له‌ سوریا بۆردومان ده‌كات

سەرەکی