2025-02-19 153 جار خوێنراوەتەوە

هاتۆچۆی سلێمانی: کامێراکانی تۆمارکردنی تیژڕەوی لانابرێن

ناوەندی هەواڵ

هاتوچۆی سلێمانی ڕەتیدەکاتەوە کە کامێراکانیتۆمارکردنی تیژڕەویی و سەرپێچیکردنی ئۆتۆمبێل لە رێگای دوکان - تاسڵوجە و چەند رێگەیەکی دیکە لە سلیمانی لابردبێت  و دەڵێت:" ئەوە دەنگۆی چەواشەکاری و ناڕاستن و هیچ کامێرایەک لانەبراون".

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی لەڕاگەیەندراوێکدا ڕایدەگەیەنێت:" کامێراکانی ڕێگای دوکان–تاسڵوجە یاخود لە هەندێک شوێنی وەک شەقامی نێوان تاسڵوجە و ڕاپەڕین  لێ نەکراونەتەوە و ئەو دەنگۆ و  هەواڵانە چەواشەکارییە و دوورن لە ڕاستییەوە ئەو دەنگۆیانە وادەکات شۆفێر خێرایی زیادبکات بەوەش هەم ئەگەری روودانی رووداوی هاتوچۆ زیاددەکات هەم شۆفێر تووشی سزادەبێت".

"بەپێی ڕاگەیەندراوەکە بەهیچ جۆرێک لە هیچ شەقامێک کە کامێرای داناوە لای نابات، بەڵکو لە هەندێک شوێن کامێراکان بە سیستمێکی نوێ وە جۆری کامێرای پێشکەوتووتر لەڕووی کوالێتییەوە دادەنرێن". 

بە گوێرەی راگەیەندراوەکە:" سیستمی کامێراکان بەرنامەیەکە کار دەکات بۆ کەمکردنەوەی ڕووداوەکانی هاتوچۆ وە لە هەر شوێنێکش دانرابێت بە تایبەتی سیستەمی پۆینت تو پۆینت ژمارەی گیانلەدەستدانەکانی ئێجگار کرمکردووەتەوە.

  • عەلی حەمە ساڵح: فەرمانی دەستگیرکردنم بۆ دەرچوو

  • كەنەكە بەبۆنەی ڕۆژی جیهانی زمانی دایك پەیامێكی گرنگ بڵاو دەکاتەوە

  • لەژێر فشارو هەڕەشەدا ناوەندەکانی خوێندن دەکرێنەوە

  • هاتۆچۆی سلێمانی: کامێراکانی تۆمارکردنی تیژڕەوی لانابرێن

  • پەیامە چاوەڕوانکراوەکەی ئۆجەلان هەڵگری چ پرۆژەیەکە ؟ ئایا پەکەکە چەک دادەنێت ؟

  • حه‌یان عه‌بدولغه‌نی: وه‌فدێكمان ناردۆته‌ هه‌رێمی كوردستان بۆ ڕێكه‌وتن له‌سه‌ر وه‌رگرتنی بڕی بڕیارلێدراوی نه‌وت

  • شاندی ئیمراڵی: کورد بۆ پڕۆسەی ئاشتی یەک دەنگە

  • پارێزگاری كەركوك: ئەو سەربازانەی ئەمڕۆ پەلاماری جووتیارانی كوردیاندا دەستبەسەركراون

  • هه‌سه‌دە دوو فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان ده‌خاته‌ خواره‌وه‌ و پێگه‌ی سه‌ربازی توركیاش له‌ سوریا بۆردومان ده‌كات

سەرەکی