2025-02-20 173 جار خوێنراوەتەوە

كەنەكە بەبۆنەی ڕۆژی جیهانی زمانی دایك پەیامێكی گرنگ بڵاو دەکاتەوە

ناوەندی هەواڵ

كۆنگرەی نەتەوەیی كوردستان "كەنەكە" بەبۆنەی ڕۆژی جیهانی زمانی دایكەوە پەیامێکی بڵاوکردەوەو تێیدا دەڵێت "ئەگەر نەتوانین بە زمانی دایكی خۆمان بدوێین، گەر منداڵەكانمان نەتوانن فێری زمانی دایكی خۆیان ببن، ئەو كاتە چ واتایەك بۆ ژیان و بوون دەمێنێ".

کەنەکە لە پەیامەکەدا ڕایکەیاندووە،  لە سەد ساڵی رابردوودا سیاسەتی دەوڵەتنەتەوەكانی داگیركەری كوردستان توركیا، ئێران و سوریا و عێراق بە ئێستاشەوە نكۆڵیكردن و بێبەشكردنی گەلەكەمان بووە، لە مافی بەكارهێنانی زمانی دایك بەتایبەتی لە بواری پەروەردە و فێركردندا بە تێپەڕبوونی كات زمان پەرەو توانەوە لەناو زمانی نەتەوەی سەردەسدا دەبات.

لە پەیامەكەدا هاتووە "بەنمونەی قۆناغی ئێستای دەوڵەتانی توركیا و ئێران لەبەرامبەر زمانی كوردیدا، كە چەندین مامۆستا و فێركاری زمانی شیرینی كوردی بە تاوانی وتنەوەی وانەی كوردیەوە خراونەتە زیندانەكانەوە. 

دەقی پەیامەكە:

ئەگەر نەتوانین بە زمانی دایکیی خۆمان بدوێین، گەر منداڵەکانمان نەتوانن فێری زمانی دایکی خۆیان ببن، ئەو کاتە چ واتایەک بۆ ژیان و بون دەمێنێ!

رۆژی جیهانی زمانیی دایک پیرۆزبێت!زمانی کوردی کۆنترین زمان، یەک لە دەوڵەمەندترین زمان و خۆڕاگرترین زمانی سەر روی زەمینە.

 ئەم زمانە بۆ ئێمەی کورد تەنیا هۆیەکی پەیوەندی و گواستنەوەی زانیاری نییە، بەڵکو لێکچونی رەنگی پێست، باوەڕی هاوبەش و بابەتگەلی دیکەوە کە لەتەک گەل و نەتەوەکانی دراوسێدا سیمای دیاری جیاکەرەوە و خودناسیمانە. 

هەر بۆیەش لە سەد ساڵی رابردودا سیاسەتی دەوڵەتنەتەوەکانی داگیرکەری کوردستان تورکیا، ئێران و سوریا و عێراق بە ئێستاشەوە نکۆڵیکردن و بێبەشکردنی گەلەکەمان بوە لە مافی بەکارهێنانی زمانی دایک بەتایبەتی لە بواری پەروەردە و فێرکردندا، بە تێپەڕبونی کات زمان بەرەو توانەوە لەناو زمانی نەتەوەی سەردەسدا دەبات.

نمونەی قۆناغی ئێستای دەوڵەتانی تورکیا و ئێران لەبەرامبەر زمانی کوردیدا، کە چەندین مامۆستا و فێرکاری زمانی شیرینی کوردی بە تاوانی وتنەوەی وانەی کوردییەوە خراونەتە زیندانەکانەوە، ئەوە لە کاتێکدایە کە پێچەوانەی بەندەکانی مافەکانی مرۆڤ و یاسا نێودەوڵەتییەکانیشە.

لەم روانگەوە ئەرکی رێکخراوە نێودەوڵەتی و سازییەکانی مافی مرۆڤ و رەوەندی کوردییە دژی ستەمی سیاسەتی هەردو دەوڵەتی تورکیا و ئێران بوەستنەوە و فشار بکەن تا گەل و پێکهاتەکانی ناو سنوری دروستکراوی ئەم دو دەوڵەتە مافی بەکارهێنانی زمانی دایکی خۆیان هەم لە ژیانی رۆژانە و هەمیش لە پرۆسەی خوێندن و پەروەردەدا هەبێت.

لە ئێستای جیهان دا بەهۆی پێشکەوتنی تەکنیکی پەیوەندی و ئامێرە ئەلەکترۆنییەکان و زیرەکی دەستکردەوە کە کاریگەری راستەوخۆیان لەسەر زمان داناوە و گەیاندویانەتە ئاستێکی ترەوە، کە دەتوانرێت بە ئەرێنی کەڵکی لێوەربگیرێت و بخرێتە خزمەتی گەشەپێدانی زمان و هۆکارەکانی فێرکردن و فەرهەنگی نەتەوەیی ئەلەکترۆنییەوە.

ئەمڕۆ جێی خۆشحاڵییە، بەهۆی هەوڵ و تەقەڵای دڵسۆزان لە ناوخۆ و دەرەوە زمانی کوردی هەنگاوی باشی ناوە، بۆیە کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان سوپاس و پێزانینی ئەو هەمو هەوڵە تاکەکەسی ز دامەزراوییانەی ئەو بوارە دەکات و پاڵپشت و هاوکاریان دەبێت.

هاوکات ئەرکی حکومەتی هەرێم ( باشوری کوردستان)و دەسەڵاتی خۆسەری (رۆژاوای کوردستان)یشە لە روانگەی سیاسەتی زمانی و پلانی زمانییەوە ئەم ئەرکە بە جیدی بەهەند بگرێ و لێکنزیککردنەوە و پاراستنی زار و بنزارەکانی زمانی کوردی لە رۆژەڤ و پلان و ستراتیژیی کارەکانیدا بێت و بودجەی بۆ تەرخان بکرێت و دامەزراوەی تایبەتمەندی بۆ راسپێردرێت و میدیایەکی نیشتیمانی دابمەزرێنرێت تا لەو رێگەیەوە ئەو ئامانجانە بەدیبهێنرێت.

کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان – ک ن ک، وەک ئەرکی خۆی و کارە بەردەوامەکانیی لە هەوڵ و کۆششی خۆی بۆ گەشەپێدانی زمان و لێکنزیککردنەوە و پاراستنی زار و بنزارەکانی زمانی کوردی بەردەوامدەبێت.ڕۆژی جیهانیی زمانی دایک، لە هەمو کوردی زمانێک پیرۆز بێت.

ئەرکمانە، بەردەوام لەخەمی گەشەپێدان و پاراستن و لێکنزیککردنەوەی زاروبنزارەکانی کوردیدابین و لەگەڵ پێشکەوتنەکانی سەردەمدا زمانەکەمان بپارێزین و یپێشیبخەین.
کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان – ک ن ککۆمسیۆنی زمان، کلتور و پەروەردە20ی شوبات 2025

  • عەلی حەمە ساڵح: فەرمانی دەستگیرکردنم بۆ دەرچوو

  • كەنەكە بەبۆنەی ڕۆژی جیهانی زمانی دایك پەیامێكی گرنگ بڵاو دەکاتەوە

  • لەژێر فشارو هەڕەشەدا ناوەندەکانی خوێندن دەکرێنەوە

  • هاتۆچۆی سلێمانی: کامێراکانی تۆمارکردنی تیژڕەوی لانابرێن

  • پەیامە چاوەڕوانکراوەکەی ئۆجەلان هەڵگری چ پرۆژەیەکە ؟ ئایا پەکەکە چەک دادەنێت ؟

  • حه‌یان عه‌بدولغه‌نی: وه‌فدێكمان ناردۆته‌ هه‌رێمی كوردستان بۆ ڕێكه‌وتن له‌سه‌ر وه‌رگرتنی بڕی بڕیارلێدراوی نه‌وت

  • شاندی ئیمراڵی: کورد بۆ پڕۆسەی ئاشتی یەک دەنگە

  • پارێزگاری كەركوك: ئەو سەربازانەی ئەمڕۆ پەلاماری جووتیارانی كوردیاندا دەستبەسەركراون

  • هه‌سه‌دە دوو فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان ده‌خاته‌ خواره‌وه‌ و پێگه‌ی سه‌ربازی توركیاش له‌ سوریا بۆردومان ده‌كات

سەرەکی