2025-04-22 191 جار خوێنراوەتەوە

هەمووان لە نەخۆشکەوتنى ئەحمەد تورک بەگومانن

دواى نزیکەى دوو هەفتە  لە نەخۆشکەوتنى دوو ئەندامى شاندى ئیمراڵى و تووشبوونیان بە نەخۆشى کوتوپڕ و رەوانەکردنیان بۆ نەخۆشخانە، هەمووان بە گومانن و پێیان وایە نەخۆشکەوتنی یەک لەسەریەکی ئەندامانی شاندی ئیمرالی دەستی تورکیای تێدایە.

ئێستا ئەحمەد تورک لە نەخۆشخانەیە بە هۆی توشبوونی بە نەخۆشییەکی کتوپڕی دڵ، هەموان بە گومانن و پێیان وایە نەخۆشکەوتنی یەک لەسەریەکی ئەندامانی شاندی ئیمرالی دەستی تورکیای تێدایە، بەتایبەت دوای ئەوەی لە دوو هەفتەی ڕابردووشدا سڕی سورەیا ئۆندەریش هاوشێوەی ئەحمەد تورک بە هۆی نەخۆشی دڵەوە ڕەوانەی نەخۆشخانە کرا .

لە ناوەڕاستی ململانێکانی باکووری کوردستان، سیاسەتمەدارێک زیاتر لە نیو سەدە دەنگی بەرز دەکاتەوە، کاتێک بەرپرسانی تورکیا چارەسەری پرسی کورد لە لوولەی تفەنگدا دەبیننەوە و بەزۆر نازناوی تورکی بەسەردا دەسەپێنن، ئەو وەک ناوبژیوانێکی ئاشتی پەیامی نەتەوەکەی دەگەیەنێت بە بێ ئەوەی بترسێت کوێ و چی چاوەڕێی دەکات، زیندان یا دوورخستنەوە یان دەرمانخوارد و سڕینەوە !

ئەحمەد تورک لە 2ی تەمووزی ساڵی 1942 لە شاری مێردینی باکووری کوردستان لە دایک بووە، سەر بە هۆزی کانجۆیە و باوک و دواتر برا گەورەکەی سەرۆکی ئەو هۆزە دەبن. بەهۆی چالاکی نەتەوەیی، دەوڵەتی تورکیا نازناوی "تورک"ی بەسەر خانەوادەکەیدا سەپاندووە .

سەرەتای بەشداربوونی ئەحمەد تورک لە سیاسەتدا دوای کوشتنی براکەی، عەبدولڕەحمان تورک، دەست پێدەکات. ئەو لە ساڵی 1973 لە سەر لیستی پارتی دیموکرات بوو بە پەرلەمانتاری شاری مێردین و دواتر پەیوەندی بە پارتی گەلی کۆماری جەهەپەوە دەکات ، لە سەردەمی کودەتای سەربازی 12ی ئەیلوولی 1980، ئەحمەد تورک دەستگیر کرا و 22 مانگ لە زیندانی ئامەد مایەوە،  دوای ئازادکردنی، بەشداری لە پارتی سۆسیالیستی گەلدا کرد و ساڵی 1987 دیسان بووەوە پەرلەمانتاری مێردین.

کاتێک ساڵی 1988 هەڵەبجە کیمیاباران کرا، ئەحمەد تورک کاردانەوەی توندی نیشاندا،  ساڵی 1989 بەشداری لە کۆنفرانسی کوردی لەپاریس کرد بەهۆیەوە لە پارتی سۆسیالیست دوورخرایەوە. دواتر لەگەڵ چەندین کەسایەتی تردا پارتی ڕەنجی گەلانیان دامەزراند ، ساڵی 1991 حیزبەکەی ئەحمەد تورک بووە یەکەم پارتی کوردی کە توانی بچێتە ناو پەرلەمانی تورکیاوە. لەو ماوەیەدا چەندین جار لەگەڵ تورگوت ئۆزال، سەرۆک کۆماری ئەو کاتی تورکیا، سەبارەت بە چارەسەری پرسی کورد دادەنیشن و گفتوگۆ دەکەن . .

ئەحمەد تورک لە بیرەوەرییەکانیدا باسی دیدارەکانی لەگەڵ ئۆزال دەکات، کە پێی وابوو کێشەی کورد بە شەڕ چارەسەر ناکرێت. ئەو وەک ناوبژیوان، هەوڵی نزیککردنەوەی پەکەکە و دەوڵەتی تورکیای دا. چەندین جار سەردانی لوبنان و دیمەشقی کرد و لەگەڵ مام جەلال کۆبووەوە. بەڵام بە مردنی لەناکاوی ئۆزال، ئەو هەوڵانە بە ئەنجام نەگەیشتن.

دوا بەدوای ئەو هەوڵانە ئەحمەد تورک دیسان ڕووبەڕووی کێشە بووەوە کاتێک لە پەرلەماندا بە کوردی سوێندی خوارد. هەرچەندە زیندانی نەکرا، بەڵام تا ساڵی 2007 چالاکی سیاسی لێ قەدەغە کرا، لە سەردەمی ئەردۆغاندا، ئەحمەد تورک وەک سیاسەتمەدارێکی سەربەخۆ هەڵبژێردرایەوە بۆ پەرلەمان و پارتی کۆمەڵگای دیموکراتیکی دامەزراند،  بەڵام ساڵی 2009 پارتەکەیان داخرا و جارێکی دیکە لە پەرلەمان دوورخرایەوە.

ساڵی 2014 ئەحمەد تورک جارێکی دیکە وەک سەرۆک شارەوانی مێردین هەڵبژێردرا، بەڵام بە تێکچوونی پرۆسەی ئاشتی، تۆمەتی پشتگیری پەکەکەی خرایە پاڵ. ساڵی 2016 لە پۆستەکەی لادرا و دەستگیر کرایەوە ، لە هەڵبژاردنەکانی 2019 و 2024 دا وەک سەرۆک شارەوانی  هەڵبژێردرا بەڵام هەردوو جارەکە لادرا و قەیوم لە جێگەی دانرا .

  • مەزڵوم عەبدی و وەزیرى دەرەوەی فەرەنسا بۆچی لە هەولێر کۆبوونەوە؟

  • قوباد تاڵەبانی: یەکێتی کۆتایی بە تاکڕەوی حزبی لە هەرێمی کوردستان هێناوە

  • هەمووان لە نەخۆشکەوتنى ئەحمەد تورک بەگومانن

  • وادەی کۆنفرانسی یەکڕیزی هەڵوێستی کورد لە رۆژئاوا دیاریکرا

  • بەفشارى تورکیا پارتى گەمارۆى سەر کامپى مەخمور توندتر دەکات

  • سەندیكای رۆژنامەنوسان: بەرامبەر دەستگیركردن ‌و رێگریكردن لە رۆژنامەنوسان ناڕازین

  • شاندی دەم پارتى لەگەڵ حزبی زەحمەتکێشان و کۆمەڵی دادگەریی کوردستان کۆدەبنەوە

  • راکان جبورى بەم تۆمەتانە دەستگیرکراوە

  • پارێزگاری سەماوە: سه‌رسامی پێشكه‌وتنه‌كان و پاكوخاوێنی سلێمانیم

سەرەکی