2025-04-21 490 جار خوێنراوەتەوە

سەندیكای رۆژنامەنوسان: بەرامبەر دەستگیركردن ‌و رێگریكردن لە رۆژنامەنوسان ناڕازین

ئەنجومەنی سەندیكای رۆژنامەنوسانی كوردستان لە ساڵیادى رۆژنامەگەرى کوردیدا رایگەیاند، ناڕەزایەتی بۆ دەستگیركردن‌ و شكاندن‌ و رێگریكردن لە رۆژنامەنوسان بەبیانوی جیاواز دەردەبڕین و داوا دەکەین ئازادی رادەبڕین‌ و رۆژنامەگەری لەململانێی حزبی ‌ بەدور بگیرێت.

سبەینێ 22ى نیسانى 2025، 127 ساڵ بەسەر یادى رۆژنامەگەرى کوردیدا تێدەپەڕێت، لە چوارچێوەى ئەو رۆژەشدا ئەنجومەنی سەندیكای رۆژنامەنوسانی كوردستان وێڕاى پیرۆزبایى  لە تەواوی رۆژنامەنوسان ناڕەزایەتی خۆی بۆ دەستگیركردن ‌و شكاندن‌و رێگریكردن لە رۆژنامەنوسان بەبیانوی جیاواز دەردەبڕێت‌ و داوای بازنەیەكی گفتوگۆی كراوە لەپێناو رێكخستن‌و ریفۆرمی بواری میدیادا دەكات لەگەڵ داوای ئەوەشدا  پێکەوەنانی فیدراسێۆنی سەرتاسەری رۆژنامەنوسانی کوردستانیان لە ناوەوەو دەرەوەی كوردستان دەكات.

لە راگەیەندراوەکەى ئەنجومەنی سەندیكای رۆژنامەنوسانی كوردستاندا هاتووە، لە ساڵیادی رۆژنامەگەریی كوردی و دامەزراندنی سەندیكادا، رژدین لەسەر چاكسازیی لە كاری میدیا لە هەرێمی كوردستان و هەوڵەكانمان بۆ بە پیشەیی بونی كاری رۆژنامەنوسی، ئەوەش بەرپرسیارێتی ئەنجومەنی سەندیكای رۆژنامەنوسانی كوردستانە  لە بەرگرییكردن لە ئازادی رۆژنامەگەری و مافی رۆژنامەنوسان و پەرەپێدانی دیموكراسی.


دەشڵێن، ئەنجومەنی سەندیكای رۆژنامەنوسانی كوردستان، لە بەرنامەو پلانەكانی خۆیدا، بەردەوام كاری كردوە بۆ زیندوكردنەوەی سندوقی خانەنشینیی رۆژنامەنوسان و دەستبەركردنیی كۆمەڵایەتی لە یاسای کار بۆ پاراستنی دوارۆژی ژیانی رۆژنامەنوسان، هەروەها دۆزینەوەی رێگەیەكی دروست بۆ خوڵقاندنی ژینگەیەكی گونجاو بۆ ئەزمونكردنی كارەكانیان.

خاڵێكی دیكەی نیگەرانییەكانمان لەسەر حكومەتی ئیتحادی تۆمار دەكەین، كە جیاوازیی لە نێوان رۆژنامەنوسانی ئەندام و هەڵگری پێناسی سەندیكای رۆژنامەنوسانی كوردستان دەكات لەگەڵ رۆژنامەنوسانی دیكەی عێراق، بەتایبەتی لە ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی كوردستان، بە تایبەتریش لە كەركوك و موسڵ و خانەقین‌و دیالە‌و هەتا بەغداش ، هەروەها جیاكاری دەكات لەپێدانی هەر ماف‌و ئیمتیازێك كە بەرۆژنامەنوسانی عێراق دەدرێت‌و ئەوانەی كوردستانی لێ بێ بەش دەكرێت.

سەندیكا دوپاتی دەكاتەوە، ئاڵنگاریی زۆر هەن لەبەردەم كاری میدیا لە هەرێمی كوردستان، وەك دەستنەخستنی زانیاری، جیاكاریی نێوان دەزگاكانی میدیا، حاڵەتەكانی هەڕەشەكردن و دەستگیركردنی رۆژنامەنوسان و دەستبەسەرداگرتنی كەلوپەلەكانیان و رێگا نەدان بە روماڵ، ئەوانە جێی نیگەرانیی ئێمەبون و لە راپۆرتەكانی لیژنەی داكۆكی تۆماری پێشێلكارییەكان كراون، هەروەها بە هۆی دەستبەكارنەبونی پەرلەمانی كوردستان، پڕۆژەكانی هەمواری یاسای رۆژنامەگەری و ئەنجومەنی نیشتمانی میدیا، ئەمەش وادەكات، پرۆژەی ریفۆرم‌و چاكسازی‌ورێكخستنی باشتری بواری میدیا دوابكەوێت.

دوپاتی دەكەنەوە كە لە ساڵیادی رۆژنامەگەریی كوردی و دامەزراندنی سەندیكادا، وەك هەمیشە پشتیوانی لە رۆژنامەنوسە پرۆفیشناڵ‌و پیشەگەرەكان بكەین، پارێزەری مافەكانیان دەبین، بەردەوام پشتگیری لە گەشەپێدانی تواناكانیان لەرێگەی خولەكانی فیدراسیۆنی نێودەوڵەتیی رۆژنامەنوسان دەكەین، كە سەندیكاكەمان هاوبەشێکی كارای ئەو فیدراسیۆنە نێودەوڵەتییەیە.

  • زیاتر لە ٣٠ کەناڵی میدیایی لە سلێمانی پەیماننامەیەکی هەشت خاڵییان بۆ پاراستنی ژینگە ئیمزا کرد

  • ژمارەکان سەرسوڕهێنەرن؛ ئەم ڤایرۆسە بەخێراییەکی مێژوویی بە جیهاندا بڵاو دەبێتەوە

  • له‌ مانگى شه‌ش دا 127 ڕووداوى برینداربوون به‌ ماتۆڕسكیل له‌ سلێمانى تۆماركراوه‌

  • ساڵانە 15 هەزار هاوڵاتی سەردانی نەخۆشخانەی شەهید هێمنی دەروونی لە سلێمانی دەکەن

  • ئۆزگور ئامەد بۆ The Amargi :سەرکەوتنی ئاشتی بەوە دەپێورێت کە چ جۆرە یاسایەک، دەستەبەرییەک و فەرهەنگێکی کۆمەڵایەتی بۆ پێشوازیکردنیان ئامادەیە

  • وەزارەتی رۆشنبیری بۆ میدیاکان: پابەند نەبوون بە رێنماییەکان ڕووبەڕووی لێپێچینەوەتان دەکاتەوە

  • "کۆنگرەی ئازادیی ئێران"؛​هێرشکردنە سەر حزبە کوردییەکان و چڕکردنەوەی سەرکوتکاری سەرکۆنە دەکەن

  • ئیتڵاعاتی ئێران تەرمی شەهیدەکان ڕادەستی خانەوادەی شەهیدەکان ناکاتەوە

  • پێنج پێشمەرگەی حزبی دیموکرات لە بۆسەیەکی سوپای پاسداران دا شەهید کران

سەرەکی