2025-04-21 454 جار خوێنراوەتەوە

بەفشارى تورکیا پارتى گەمارۆى سەر کامپى مەخمور توندتر دەکات

دواى نزیکەى شەش ساڵ لە دانانى گەمارۆیەکى توند  لەسەر کامپی پەنابەرانی شەهید ڕۆستەم جودی لەلایەن پارتى و بە بڕیارى تورکیا تا ئێستا هەرێم و عێراق چاوەڕیی بڕیاری تورکیان بۆ لابردنی ئەو گەمارۆیە و چارەنوسى پەنابەرانى کامپەکە بەنادیارى ماوتەوە و بەرپرسێکى یەکێتیش دەڵێت، دەرگاى کوردستانیان بەسەردا داخراوە و پارتیش بە بێ بڕیارى تورکیا ناتوانێت ئەو گەمارۆیە لەسەریان هەڵبگرێت.

پارتى لە 17ى تەموزى 2019ەوە گەمارۆى بەسەر کامپى شەهید ڕۆستەم جودی لە مەخمور سەپاند و رێگەى بەهیچ پەنابەرێکى کەمپەکە نەدەدا بچێتە هەولێر، بەهۆی ئەو ڕێگرییەشەوە دەیان نەخۆش، کە باری تەندروستی سەختیان هەیە، نەیانتوانی بچنە هەولێر.

لەو ڕۆژەوە دەوڵەتی داگیرکەری تورك دەیان جار بە فڕۆکەی جەنگی و فڕۆکەی بێ فڕکەوان بۆردوومانی کامپی مەخمووری کردووە، لەئەنجامی ئەو هێرشانەشدا تا ئێستا چەندین کەس گیانیان لەدەستداوە و برینداربوون.

رەشاد گەڵاڵى بەرپرسى مەڵبەندى یەکێتى لە مەخمور بە ئیرادە میدیاى راگەیاند، هەرچەندە هەڕەشە و بۆردومان لەسەر کامپى شەهید رۆستەم جودى نەماوە، بەڵام دواى نزیکەى شەش ساڵ لە دانانى گەمارۆیەکى توند لەسەر پەنابەرانى ناو کەمپەکە تا ئێستا رێگەیان پێنادرێت بچنە هەولێر و رێگەى کوردستانیان لەسەر داخراوە.


وتیشى، لەماوەى رابردوودا بەسەدان گەنجیان لە نەخۆشخانەکانى هەولێر کاریان دەکرد، بەڵام دواتر دەرکران و لە ئێستاشدا بۆ رایى کردنى کاروبارەکانیان چونەتە بەغدا و لە شارەکانى عێراق پەرت و بڵاو بونەتەوە و چارەنوسیان نادیارە.

بەوتەى بەرپرسەکەى یەکێتى، پارتى کە حزبى دەسەڵاتدارى هەرێمە و سنورەکەش لە ژێر دەسەڵاتى ئەودایە بە بێ بڕیارى تورکیا ناتوانێت ئەو گەمارۆیە لەسەر کامپەکە هەڵبگرێت، پارتى خاوەنى بڕیارى خۆى نییە تا پرۆسەى ئاشتى بەرقەرار نەبێت ئەو کامپە هەروا دەمێنێتەوە.

هاوکات بەوتەى هاوسەرۆکایەتی ئەنجومەنی گەلی دیموکراتیکی کامپی پەنابەرانی شەهید ڕۆستەم جوودی (مەخموور) فشارەکانی سەر کامپەکە، لەگەڵ کۆبوونەوەی ئەم دوایەیی نێوان عێراق و تورکیا زیاتر بووە، وێڕای بانگەوازی ڕێبەر ئاپۆ بۆ ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک، دیدارەکانی نێوان دەوڵەتی تورک و عێراق هیچ خزمەتێک بە چارەسەری سیاسیی ناکات، بە پێچوانەوە بۆ ڕازیکردنی یەکتر فشارەکانیان لەسەر کامپەکە زیاد دەکەن.
هەرچەندە کامپەکەمان لە ڕووی ئیداری و ئەمنییەوە گرێدراوی حکومەتی عێراقە، بەڵام حکومەتی عێراق بەهیچ شێوەیەک ئامادە نییە کێشە تەندرووستی، پەرەوەرەدە، ژێرخان، ئیداری و یاساییەکان چارەسەر بکات.

کامپی پەنابەرانی شەهید ڕۆستەم جودی- مەخموور، دەکەوێتە دامێنی چیای قەرەچوخ لە ناو سنووری ناوچەی مەخمووری سەر بە پارێزگای موسڵ، کۆچبەری لە ساڵی 1994 لەبەر زوڵم و ستەمی دەوڵەتی داگیرکەری تورکەوە دەستی پێکرد، دەوڵەتی تورک لەو کاتەدا بە خەڵکی مەخمووری وت؛ ئەگەر نەڕۆن بۆردوومان دەکرێن.

کامپەکە نزیکەی 12 هەزار هاوڵاتی باکووری کوردستانی تێدایە، دانیشتووانی کامپەکە دوای بڕینی ڕێگایەکی دوور و درێژی پڕ لە هێرش، سەختی و ئازاری ژیان لە مەخموور نیشتەجێ بوون.

 

  • وەزیری ڕاگەیاندنی پاکستان: ئێران نەرمی نواندووە و ئێستا "تۆپەکە لە یاریگای ئەمریکادایە"

  • تەندروستی ڕاپەڕین؛ 35 هاوڵاتی بەهۆی تەرزەو زریانەکەی ئەمڕۆوە بریندار بوون

  • گەشتەكان دەستیان پێكردەوە، فرۆكەی ئێرانی لەئاسمانی وڵاتەكە بینرا

  • هێزەكانی ئەمریكا دواین و گەورەترین بنكەی سەربازییان لە رۆژئاوای كوردستان و سوریا چۆڵكرد

  • گۆڕانكارییەكی هەستیار؛ نەتەنیاهۆ جەنگاوەرە بە ڕەچەڵەك سۆڤێتیەكە بۆ سەرۆكی مۆساد كاندید دەكات

  • لەدایکبووانی2008 بۆ 2010 دەخرێنە ناو تۆماری بایۆمەتریی هەڵبژاردنەکان

  • نزار ئامێدی بە سەرۆککۆماری عێراق هەڵبژێردرا

  • سوپای ئیسرائیل: بە 50 فڕۆکەی جەنگی هێرشمانکردە سەر ئێران

  • پژاک : حدکا و کۆمەڵە بە دوورخستنەوەیان لە "کۆنگرەی ئازادیی ئێران" تۆمەتبار دەکات

سەرەکی