2025-04-22
259 جار خوێنراوەتەوە
هەمووان لە نەخۆشکەوتنى ئەحمەد تورک بەگومانن
دواى نزیکەى دوو هەفتە لە نەخۆشکەوتنى دوو ئەندامى شاندى ئیمراڵى و تووشبوونیان بە نەخۆشى کوتوپڕ و رەوانەکردنیان بۆ نەخۆشخانە، هەمووان بە گومانن و پێیان وایە نەخۆشکەوتنی یەک لەسەریەکی ئەندامانی شاندی ئیمرالی دەستی تورکیای تێدایە.
ئێستا ئەحمەد تورک لە نەخۆشخانەیە بە هۆی توشبوونی بە نەخۆشییەکی کتوپڕی دڵ، هەموان بە گومانن و پێیان وایە نەخۆشکەوتنی یەک لەسەریەکی ئەندامانی شاندی ئیمرالی دەستی تورکیای تێدایە، بەتایبەت دوای ئەوەی لە دوو هەفتەی ڕابردووشدا سڕی سورەیا ئۆندەریش هاوشێوەی ئەحمەد تورک بە هۆی نەخۆشی دڵەوە ڕەوانەی نەخۆشخانە کرا .
لە ناوەڕاستی ململانێکانی باکووری کوردستان، سیاسەتمەدارێک زیاتر لە نیو سەدە دەنگی بەرز دەکاتەوە، کاتێک بەرپرسانی تورکیا چارەسەری پرسی کورد لە لوولەی تفەنگدا دەبیننەوە و بەزۆر نازناوی تورکی بەسەردا دەسەپێنن، ئەو وەک ناوبژیوانێکی ئاشتی پەیامی نەتەوەکەی دەگەیەنێت بە بێ ئەوەی بترسێت کوێ و چی چاوەڕێی دەکات، زیندان یا دوورخستنەوە یان دەرمانخوارد و سڕینەوە !
ئەحمەد تورک لە 2ی تەمووزی ساڵی 1942 لە شاری مێردینی باکووری کوردستان لە دایک بووە، سەر بە هۆزی کانجۆیە و باوک و دواتر برا گەورەکەی سەرۆکی ئەو هۆزە دەبن. بەهۆی چالاکی نەتەوەیی، دەوڵەتی تورکیا نازناوی "تورک"ی بەسەر خانەوادەکەیدا سەپاندووە .
سەرەتای بەشداربوونی ئەحمەد تورک لە سیاسەتدا دوای کوشتنی براکەی، عەبدولڕەحمان تورک، دەست پێدەکات. ئەو لە ساڵی 1973 لە سەر لیستی پارتی دیموکرات بوو بە پەرلەمانتاری شاری مێردین و دواتر پەیوەندی بە پارتی گەلی کۆماری جەهەپەوە دەکات ، لە سەردەمی کودەتای سەربازی 12ی ئەیلوولی 1980، ئەحمەد تورک دەستگیر کرا و 22 مانگ لە زیندانی ئامەد مایەوە، دوای ئازادکردنی، بەشداری لە پارتی سۆسیالیستی گەلدا کرد و ساڵی 1987 دیسان بووەوە پەرلەمانتاری مێردین.
کاتێک ساڵی 1988 هەڵەبجە کیمیاباران کرا، ئەحمەد تورک کاردانەوەی توندی نیشاندا، ساڵی 1989 بەشداری لە کۆنفرانسی کوردی لەپاریس کرد بەهۆیەوە لە پارتی سۆسیالیست دوورخرایەوە. دواتر لەگەڵ چەندین کەسایەتی تردا پارتی ڕەنجی گەلانیان دامەزراند ، ساڵی 1991 حیزبەکەی ئەحمەد تورک بووە یەکەم پارتی کوردی کە توانی بچێتە ناو پەرلەمانی تورکیاوە. لەو ماوەیەدا چەندین جار لەگەڵ تورگوت ئۆزال، سەرۆک کۆماری ئەو کاتی تورکیا، سەبارەت بە چارەسەری پرسی کورد دادەنیشن و گفتوگۆ دەکەن . .
ئەحمەد تورک لە بیرەوەرییەکانیدا باسی دیدارەکانی لەگەڵ ئۆزال دەکات، کە پێی وابوو کێشەی کورد بە شەڕ چارەسەر ناکرێت. ئەو وەک ناوبژیوان، هەوڵی نزیککردنەوەی پەکەکە و دەوڵەتی تورکیای دا. چەندین جار سەردانی لوبنان و دیمەشقی کرد و لەگەڵ مام جەلال کۆبووەوە. بەڵام بە مردنی لەناکاوی ئۆزال، ئەو هەوڵانە بە ئەنجام نەگەیشتن.
دوا بەدوای ئەو هەوڵانە ئەحمەد تورک دیسان ڕووبەڕووی کێشە بووەوە کاتێک لە پەرلەماندا بە کوردی سوێندی خوارد. هەرچەندە زیندانی نەکرا، بەڵام تا ساڵی 2007 چالاکی سیاسی لێ قەدەغە کرا، لە سەردەمی ئەردۆغاندا، ئەحمەد تورک وەک سیاسەتمەدارێکی سەربەخۆ هەڵبژێردرایەوە بۆ پەرلەمان و پارتی کۆمەڵگای دیموکراتیکی دامەزراند، بەڵام ساڵی 2009 پارتەکەیان داخرا و جارێکی دیکە لە پەرلەمان دوورخرایەوە.
ساڵی 2014 ئەحمەد تورک جارێکی دیکە وەک سەرۆک شارەوانی مێردین هەڵبژێردرا، بەڵام بە تێکچوونی پرۆسەی ئاشتی، تۆمەتی پشتگیری پەکەکەی خرایە پاڵ. ساڵی 2016 لە پۆستەکەی لادرا و دەستگیر کرایەوە ، لە هەڵبژاردنەکانی 2019 و 2024 دا وەک سەرۆک شارەوانی هەڵبژێردرا بەڵام هەردوو جارەکە لادرا و قەیوم لە جێگەی دانرا .
-
ئەلمۆنیتۆر: نێردەی سەرۆکی ئەمەریکا بۆ سوریا لەگەڵ مەزلوم عەبدی و مەسرور بارزانی کۆ دەبێتەوە
|
-
زۆرترین کەس لە تاران و کرماشان بەهۆی هێرشەکانی ئیسرائیل کوژراون
|
-
بەشی زۆری ڕێکخەرانی خۆپیشاندانەکەی سلێمانی دەستگیر کراون
|
-
چۆن دەزگای هەواڵگری مۆساد دزەی کردە ناو ئێران و سیستمە بەرگریییەکانی لەناو برد؟
|
-
ئێران وەڵامی هێرشەکانی ئیسرائیلی دایەوە و سەدان موشەک و درۆنی ئاڕاستەکرد
|
-
واشنتۆن پۆست: ئەو موشەکانەی ئەمڕۆ هێرشەکەی پێ ئەنجامدرا چەند مانگێک لەمەوپێش ئاودیوی ئێران کراوە .
|
-
پانۆراماى پێشهاتە سەربازییەكانى نێوان ئێران و ئیسرائیل
|
-
هەپەگە لە ڕاگەیاندراوێکدا "تورکیا بەچەکی قورس و قەدەغەکراو و درۆن هێرش دەکاتە سەر گەریلا"
|
-
ئەندامێکی هاوپەیمانی ئەنبار " ڕۆژانە سەدان هەزار بەرمیل نەوت بە قاچاغ ئاودیوی تورکیا دەکرێت و داهاتەکەشی بنەماڵەیەک دەستی بەسەردا دەگرێت "
|
|
|