2025-04-23 354 جار خوێنراوەتەوە

قوباد تاڵەبانی: یەکێتی کۆتایی بە تاکڕەوی حزبی لە هەرێمی کوردستان هێناوە

ناوەندی هەواڵ

دیداری یەکێتی لە سلێمانی دەستیپێکرد و قوباد تاڵەبانی، لێپرسراوی سکرتاریەتی مام جەلال، دەڵێت، یەکێتی لە هەرێمی کوردستان هاوسەنگی هێزی ڕێکخستووەتەوە.

قوباد تاڵەبانی، لێپرسراوی سکرتاریەتی مام جەلال، لە دیدارەکەدا لەکاتی پێشکەشکردنی وتارێکیدا وتی" یەکێتی لە هەرێمی کوردستان کۆتایی بە تاکڕەوی حزبی هێنا و هاوسەنگی هێزی ڕێکخستەوەو حزبێکیشە بە ئاسانی لاواز ناکرێت.

پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە، دووەمین دیداری گشتی یەکێتییی نیشتمانیی کوردستان، بە ئامادەبوونی بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی و بەسەرپەرشتی قوباد تاڵەبانی سەرپەرشتیاری دیداری یەکێتی لە هۆڵی یانەی پێشمەرگە لە سلێمانی دەستیپێکرد.

د.یوسف گۆران سكرتێری لیژنه‌ی باڵای دووه‌مین دیداری یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان لە وتەی دەستپیکی دیدارەکەدا رایگەیاند:"پاش بەستنی 9 کۆنفرانس لە شارە جیاجیاکانی کوردستان و بەشداریکردنی زیاتر لە 12 هەزار و 500 ئەندام و لایەنگری یەکێتی ئەمڕۆ لە شاری سلێمانی گەیشتینە دیداری گشتی یەکێتی و دووەمین دیدار بەڕێوەدەبەین.

وتیشی:"زۆر قسەو گفتوگۆ لەسەر دەرئەنجامی دیداری پێشوو خرایەروو، ئەمڕۆ هەندێک لە دەرئەنجامەکان باس دەکەین، لە دیداری یەکەم 468 پرۆژەو پێشنیار پاش رێکخستن و یەکخستنی لامان گەڵالە بوو، لەنێوانیاندا زیاتر لە 60٪ی پێشنیارەکان جێبەجێکراوەو ئەوەی ماوەتەوە کاری لەسەر دەکرێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، کە هیوا دەخوازن دیداری دووەم پێشنیار و پرۆژەی زیاتری بۆ بەهێزتر کردن و رێکخستنەوەی یەکێتی هەبێت.

  • له‌باره‌ى په‌لاماره‌كه‌ى سوریاوه‌ وه‌زیرى جه‌نگى ئه‌مریكا هه‌ڕه‌شه‌ ده‌كات

  • بڕیارێكى به‌په‌له‌ له‌وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵاوه‌

  • کۆبوونەوەی شاندی ئیمڕاڵی‌و باخچەلی چی تێدا باسكرا؟

  • بەغدا بۆ ناردنی مووچەی مانگی 10ی هەرێم، مەرجی هەیە

  • په‌یامه‌ مه‌ترسیداره‌كه‌ گه‌یشت.. هێرش ده‌ستپێده‌كات‌و شه‌ڕێكى قورس به‌ڕێوه‌یه‌

  • واده‌ى ئاشكراكردنى ناوى كاندیدى پۆستى سه‌رۆك وه‌زیران ئاشكراده‌كرێت

  • ئه‌گه‌رى بڵاوبوونه‌وه‌ى ئایینێكى دیكه‌ هه‌یه‌.. سه‌در چى وت؟

  • به‌فربارین ده‌ستپێده‌كات

  • پوتن‌و پزیشکیان چییان كرد؟

سەرەکی