2025-05-07
392 جار خوێنراوەتەوە
عەلى حەمە ساڵح: ئایندەى هاوڵاتى و حکومەتى هەرێم لەبەردەم کارەساتدایە
زیاتر لە 40 رۆژە موچە خۆرانى هەرێم هیچ موچەیەکیان وەرنەگرتوە و بڕیاردەرى فراكسیۆنی ڕه‌وتی هه‌ڵوێست له په‌رله‌مانی كوردستان ڕایگه‌یاند، هەرێمی كوردستان و خەڵكەكەی، موچەی، ژیانی، ئایندەی حوكمڕانی لەبەردەم مەترسییەكی ئێجگار گەورەدایە، دەرگای ئەم مەترسیەش دۆسیەی نەوتە .
عه‌لی حه‌مه‌ساڵح، بڕیاردەرى فراكسیۆنی ڕه‌وتی هه‌ڵوێست له په‌رله‌مانی كوردستان لە کۆنگرەیەکى رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، لە ( 3 ) مانگدا هەرێم و دەسەڵاتدارانی بە بەهای ( 800 ملیۆن دۆلار ) نەوتی فرۆشتووە و ( 50 ) دۆلاریش قەرزارە کۆمپانیایی دیلۆیت ( 26 مانگە ) ڕاپۆرتی نیە، بەڵام تەنها بۆ سێ مانگ ( 219 هەزار دۆلاری ) بۆ کرێی بۆری پێدراوە .
وتیشى، ( 26 مانگە ) دۆلارێك لە داهاتی نەوت نەهاتووەتە سەر خەزێنەی گشتی، لەبەرامبەردا قەرزی كۆمپانیا نەوتیەكان لەسەر حكومەتی هەرێم (9) ملیار‌و (250) ملیۆن و (827) هەزار دۆلارە، ئەمە کێ دەیداتەوە ؟
هەناردەی نەوت راگیراوە، (176) ملیۆن و (918) هەزار دۆلار دراوەتە كرێی بۆری لە سێ مانگدا، عێراق ناچێتە ژێرباری ئەمانە.
تەحەدای وەزارەتی دارایی دەکەین بەڵگەیەک بێنێت و بڵێت ئەوە دۆلارێکی داهاتی نەوت !
دەسەڵاتدارانی هەرێم پارەی نەوت و داهاتەکەی بۆ پێنج بانکی جیاواز لەدەرەوە دەگوازنەوە ، ئەوە خۆی بۆخۆی جێ پرسیارە و بۆ دەبێت ئەو داهاتە بۆ ئەو پێنج بانکە بگوازنەوە !
دۆسییەی نەوت ئایندەی هەرێمی کوردستانی خستۆتە بەردەم مەترسیەکی گەورە، حکومەتی عێراق لەبری ئەوەی چوار بەرپرس سزا بدات، فەرمانبەرانی هەرێم سزا دەدات .
وەڵامی هیچ بابەتێکی دەرەوەی ئەو دۆسییەیە نادەمەوە، ئەم دۆسیەیە لە پێگەی کەس و حزب و پەرلەمان و هەموو شتێک گرنگترە، ئایندەی ژیانی هاوڵاتیان و حکومەتی هەرێمیش لەبەردەم مەترسیدایە .
-
له‌باره‌ى په‌لاماره‌كه‌ى سوریاوه وه‌زیرى جه‌نگى ئه‌مریكا هه‌ڕه‌شه ده‌كات
|
-
بڕیارێكى به‌په‌له له‌وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵاوه
|
-
کۆبوونەوەی شاندی ئیمڕاڵی‌و باخچەلی چی تێدا باسكرا؟
|
-
بەغدا بۆ ناردنی مووچەی مانگی 10ی هەرێم، مەرجی هەیە
|
-
په‌یامه مه‌ترسیداره‌كه گه‌یشت.. هێرش ده‌ستپێده‌كات‌و شه‌ڕێكى قورس به‌ڕێوه‌یه
|
-
واده‌ى ئاشكراكردنى ناوى كاندیدى پۆستى سه‌رۆك وه‌زیران ئاشكراده‌كرێت
|
-
ئه‌گه‌رى بڵاوبوونه‌وه‌ى ئایینێكى دیكه هه‌یه.. سه‌در چى وت؟
|
-
|
-
پوتن‌و پزیشکیان چی‌یان كرد؟
|
|
|
|