3   کاتژمێر پێش ئێستا 62 جار خوێنراوەتەوە

لایەنە ناوخۆیى و دەرەکییەکان: پێویستە توركیاش بڕیاری پێویست بدات و دەستووری وڵاتەكەی هەموار بكاتەوە

بڕیارەکەى پارتی كرێكارانی كوردستان (پەكەكە) بۆ هەڵوەشاندنەوەی هەیکەلی ڕێكخراوەیی پارتەكە کاردانەوەى بەدواى خۆیدا هێنا و سەرۆکایەتى هەرێم و لایەنە سیاسیەکان پێشوازیان لە بڕیارەکە کرد و بە هەنگاوێکى چارەنوس ساز لەقەڵەمى دەدەن، سیاسەتمەدارى كورد و چاودێرانى سیاسیش باس لەوە دەکەن، ئەوەی قەندیل ئەنجامی دا بە چاودێری ئەمریكییەكان بووە و پێویستە توركیاش بڕیاری پێویست بدات و دەستووری وڵاتەكەی هەموار بكاتەوە.

ئەمڕۆ پارتی كرێكارنی كوردستان- پەکەکە ئەنجامنامەی کۆنگرەی 12ـەمینی خۆی ئاشکرا کرد و هەڵوەشاندنەوەی خۆی ڕاگەیاند و تێکۆشانی چەکداری و هەموو ئەو کارانەی بەناوی پەکەکەوە ئەنجام دەدرێن کۆتایی پێهێنا، بەگوێرەی میدیاكانی توركیاش، پەكەكە بە چاودێری نەتەوەیەكگرتوەكان و بە سێ قۆناغ چەك دادەنێت كە لە ناوچەكەكانی هەرێمی كوردستان و شارەكانی دهۆك، هەولێر و سلێمانی دەبێت.

دوا بەدواى بڕیارەکەى پارتی كرێكارانی كوردستان، نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، بڕیارەکانی پارتی کرێکارانی کوردستان نیشانه‌ى پێگەیشتنی سیاسییه و پێشوازى لە بڕیارەکەیان دەکەین،  بە هەنگاوێکی چارەنووسسازى دەزانین کە لاپەڕەیەکی نوێ لە ناوچەکەدا دەکاتەوە، ئەو هەنگاوە نیشانه‌ى پێگەیشتنی سیاسییه‌ و رێگە بۆ دیالۆگێکی راستەقینە دەکاتەوە کە پێکەوەژیان و سەقامگیری لە تورکیا و سەرتاسەری ناوچەکە بەهێزدەکات”.

دەشڵێت، ئێستا كاتى ئه‌وه‌یه‌ و هه‌مووان چاویان له‌وه‌یه‌ ئەم هەنگاوە گرنگه‌ بە هەنگاوی دیكه‌ى ئەرێنی و پێویست لەلایەن هەموو لایەنە پەیوەندیدارەکانەوە وەڵامبدرێتەوە،  ئامادەییی تەواوی خۆمان دەردەبڕین بۆ به‌رده‌وامی له‌ پێشکەشکردنی هه‌ر جۆرە یارمه‌تى و هاوكارییه‌ك بۆ سەرکەوتنی ئەم دەرفەتە مێژوویییە.

هەر لەبارەى ئەو بڕیارەوە سەعدى ئەحمەد پیرە وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایگەیاند، لە مێژە یەکێتی پشتیوانی لە ئاشتی دەکات و ئێستا، پاش 33 ساڵ پەکەکە، گەیشتووەتە بڕوای مام جەلال کە هەڵبژاردنی ئاشتییە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان، بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانیش بە ئاشکرا چەند جارێک پشتیوانیی لە بژاردەی ئاشتی و چارەسەرکردنی کێشەکان کردووەتەوە.

دەشڵێت،  چەکدانانی پەکەکە و خۆهەڵوەشاندنەوەیان، دەستکەوتێکی گەورەیە بۆ کورد و تورک و رێگە خۆشکەرە بۆ ئەوەی برایەتیی کورد و تورک هاوشێوەی پێشوو بەردەوام بێت.

لە پەیامێکیشدا عومەر چەلیک وتەبێژی پارتی دادو گەشەپێدان (ئاكپارتى)  ڕایگه‌یاند، "ئەمە هانگاوێکی گرنگە بۆ گەیشتن بەتورکیایەکی بێ تیرۆر"، ده‌شڵێت:"دەبێت جێبەجێکردنی بڕیاری خۆ هەڵوەشاندنەوەو چەکدانان، هەموو لقەکانی پارتی کرێکاران‌و باڵ‌و ڕێکخستنەکانی بگرێتەوە".
چەلیک وتى:"دامەزراوە حکومەتییەکانمان لەنزیکەوە چاودێریی ئەم پرۆسەیە دەکەن، ئەو قۆناغانە دەخەینە بەردەم سەرۆکەکەمان دەبێت جێبەجێکردنی بڕیاری خۆ هەڵوەشاندنەوەکە سەرجەم لقەکانی پارتی کرێکاران‌و باڵ‌و ڕێکخستنەکانی بگرێتەوە، ئەوەش دەبێتە خاڵێکی وەرچەرخان لەهەوڵەکانی بەرەنگاربونەوەی تیرۆردا".

بەوتەى  محەمەد ئەمین پێنجوێنی سیاسەتمەداری كورد و چاودێری سیاسی و خەباتی سیاسی گەر-یلا لە توركیا بە شێوەیەكی دیكە بەردوام دەبێت و ئەوەی قەندیل ئەنجامی دا بە چاودێری ئەمریكییەكان بووە و پێویستە توركیاش بڕیاری پێویست بدات و دەستووری وڵاتەكەی هەموار بكاتەوە و لە پەرلەمانیش لێبوردنی گشتی دەربچێت، چونكە ئەگەر ئەمانە نەكرێن وەكو ئەوە وایە هیچ نەكرابێت.
ئاماژەی بۆ ئەوەش كردووە ئەگەر گرەنتی ژیان هەبێت زۆرێك لە سەركردەكانی گەر-یلا دەگەڕێنەوە توركیا و لەوێ ژیان دەكەن، بەڵام ئەگەر ئەمە نەبوو بڕیاری تر دەدەن، قەندیل بڕیاری كۆتایدا داو چاوەڕوانى توركیان بۆ ئەوەی بزانین چ بڕیارێك دەدات.

  • لایەنە ناوخۆیى و دەرەکییەکان: پێویستە توركیاش بڕیاری پێویست بدات و دەستووری وڵاتەكەی هەموار بكاتەوە

  • ئەنجامی کۆنگرەی 12: کۆتایی بە هەموو ئەوکارانە هات بە ناوی پەکەکەوە دەکران

  • سی پی تی: هێرشەکانى تورکیا بەراورد بە مانگى ئازار 78% زیادیکردووە

  • سلێمانی.. شەش لایەنی بەرەی ئۆپۆزسیۆن لەكۆبوونەوە

  • میكانیزمی دادگاییكردنی رۆژنامەنووسان دیاریكرا

  • یەکەم حاڵەتی گیانلەدەستدان بە نەخۆشیی تای خوێنبەربوون لە هەرێم تۆمارکرا

  • تورکیا سنورى پارێزگاى دهۆکى بە چڕى بۆردومان کرد

  • رۆژهەڵات: هەشت ئەندامی یەك خێزان بەروداوێكی دڵتەزێن گیانیان لەدەستدا

  • عایشەگوڵ دۆغان: لەوانەیە لە ماوەیەکی کورتدا پەکەکە بەڕێوەچوونی کۆنگرەی خۆی ڕابگەیەنێت

سەرەکی