2025-05-11 468 جار خوێنراوەتەوە

سلێمانی.. شەش لایەنی بەرەی ئۆپۆزسیۆن لەكۆبوونەوە

ناوەندی هەواڵ

ئەمڕۆ یەك شەممە، لەشاری سلێمانی شەش لایەنی  بەرەی ئۆپۆزسیۆن لە بارەی ڕێككەوتن بۆ هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی عێراق كۆبونەوە.

پەیامنێری دەزگای میدیایی "ئیرادە" لە شاری سلێمانی  ڕایگەیاند: ئەمڕۆ یەك شەممە، لەبارەگای ڕەوتی هەڵوێست، شەش لایەنی بەرەی ئۆپۆزسیۆن كە پێكهاتوون لە یەكگرتووی ئیسلامیی و كۆمەڵی دادگەری و بزووتنەوەی پەیوەندییەكان و نەوەی نوێ و ڕەوتی هەڵوێست و بەرەی گەل، لەسەر ئاستی مەكتەبی سیاسی و سەركردایەتی كۆبونەوە.

ووتیشی: كۆبونەوەكە بۆ گفتوگۆكردن بوو لەسەر پێكهێنانی لیستێكی هاوبەش لەنێوان ئەو شەش حزبەدا بۆ بەشداریكردن لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق كە بڕیارە لە مانگی 11ی ئەمساڵ بەڕێوەبچێت.

ئاماژەی بەوەشکرد،هەرچەندە ئەمڕۆ ئەو لایەنانە نەگەیشتوون بەڕێککەوتن بەڵام بڕیارە سبەینێ جارێکی دیکە کۆببنەوە.

هاوکات، د. رێبوار کەریم، ئاماژەى بەوەکردووە، بەشداری لە حکومەت ناکەن و هەوڵی ئەوەش نادەن لەگەڵ پارتی و یەکێتی کۆببنەوە.

کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆ لەکاتێکدایە دوێنێ بۆ هەمان مەبەست ئەولایەنانە لەبارەگای یەکگرتووی ئیسلامی لەشاری سلێمانی کوبوونەوە.

  • ئاڵۆزیى ڕویدا.. ڕێگریى له‌كوردان ده‌كرێت زه‌ویه‌كانیان بكێڵن

  • وێنه‌گرتن‌و تۆماركردنى ڤیدیۆ له‌مه‌ككه‌و مه‌دینه‌ قه‌ده‌غه‌ ده‌كرێت

  • بڕیارێكى به‌په‌له‌ له‌ڕۆژئاواى كوردستانه‌وه‌

  • چاندار گومانى هه‌یه‌

  • یه‌كه‌م وه‌زاره‌تى عێراق له‌باره‌ى بڕیارى به‌تیرۆریست ناساندنى حزبوڵڵاو حوسییه‌كان هاته‌ده‌نگ

  • سه‌ركرده‌یه‌كى ڕۆژئاواى كوردستان په‌یامێكى ئاراسته‌ى توركیا كرد

  • ئۆتۆمبێلێكى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ دوو هاوڵاتى ده‌كوژێت

  • باخچه‌لى بۆ بارزانى: گورگه‌ بۆره‌كه‌م‌و هه‌تا ده‌مرم هه‌روا ده‌مێنمه‌وه‌

  • ئەحمەد شەرع له‌سه‌ر ناوهێنانى به‌تیرۆریست هاته‌ده‌نگ‌و باسى كورد ده‌كات

سەرەکی