2025-05-11 375 جار خوێنراوەتەوە

سی پی تی: هێرشەکانى تورکیا بەراورد بە مانگى ئازار 78% زیادیکردووە

ناوەندی هەواڵ

رێکخراوی CPTی ئەمریکی ئامارى هێرشەکانى تورکیای بۆسەر ناوچەکانی هەرێمى کوردستان بۆ مانگى نیسان بڵاوکردەوە و رایگەیاند، لە مانگى نیساندا بەراورد بە مانگى ئازار هێرشەکانى تورکیا 78% زیادیانکردووە.

بەپێی ڕاپۆرتی رێکخراوەکە، هێرشەکانى تورکیا لە زیادبووندایە و بەتەنها لە مانگى نیساندا 210 جار بۆردوومانى چەند ناوچەیەکی لە هەرێمى کوردستان کردووە، کە بەهۆیانەوە سێ خانووی هاوڵاتییانى سڤیل بەتەواوى خاپووربوون و دوو خانووى دیکەش زیانیان بەرکەوتووە.

بەگوێرەى ئامارى رێکخراوەکە، زۆرترین هێرش و بۆردوومانەکان بۆ سەر پارێزگاى دهۆک ئەنجامدراون، کە دەکاتە نزیکەى 92%ى هێرشەکان، هاوکات 12 هێرش بۆسەر سنوورى پارێزگاى هەولێر ئەنجامدراون، بەڵام لە مانگى نیساندا سوپاى تورکیا هیچ هێرشێکى بۆ سەر سنوورى پارێزگاى سلێمانى و نەینەوا ئەنجامنەداوە.

رێکخراوی CPTی ئەمریکی لەڕاپۆرتەکەیدا ئاماژەى بەوەشکردووە، 92%ى هێرشەکانى سوپاى تورکیا بۆ مانگى نیسان لە سنوورى ئامێدى ئەنجامدراون و بەتەنها لە یەک رۆژدا 53 هێرشى بۆسەر گوند و چیاکانى سنوورەکە ئەنجامداوە، کە زۆرترین هێرش و بۆردوومانە لەمساڵدا تۆمارکرابێت.

CPTی ئاماژەی بەوەشداوە، لەسەرەتاى ئەمساڵەوە تا ئێستا بەلانی کەمەوە تورکیا 616 هێرشى بۆ سەر هەرێمى کوردستان ئەنجامداوە، کە بەهۆیانەوە سێ کەسى مەدەنی گیانیان لەدەستداوە و شەش کەسى دیکەش برینداربوون.

  • له‌باره‌ى په‌لاماره‌كه‌ى سوریاوه‌ وه‌زیرى جه‌نگى ئه‌مریكا هه‌ڕه‌شه‌ ده‌كات

  • بڕیارێكى به‌په‌له‌ له‌وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵاوه‌

  • کۆبوونەوەی شاندی ئیمڕاڵی‌و باخچەلی چی تێدا باسكرا؟

  • بەغدا بۆ ناردنی مووچەی مانگی 10ی هەرێم، مەرجی هەیە

  • په‌یامه‌ مه‌ترسیداره‌كه‌ گه‌یشت.. هێرش ده‌ستپێده‌كات‌و شه‌ڕێكى قورس به‌ڕێوه‌یه‌

  • واده‌ى ئاشكراكردنى ناوى كاندیدى پۆستى سه‌رۆك وه‌زیران ئاشكراده‌كرێت

  • ئه‌گه‌رى بڵاوبوونه‌وه‌ى ئایینێكى دیكه‌ هه‌یه‌.. سه‌در چى وت؟

  • به‌فربارین ده‌ستپێده‌كات

  • پوتن‌و پزیشکیان چییان كرد؟

سەرەکی