2025-05-11 325 جار خوێنراوەتەوە

میكانیزمی دادگاییكردنی رۆژنامەنووسان دیاریكرا

ناوەندی هەواڵ

سەندیكای رۆژنامەنووسانی كوردستان لە سلێمانی رایگەیاند، میكانیزمی سكاڵا و دادگاییكردنی رۆژنامەنووسان دیاریكرا.

بەپێی راگەیەندراوێکی لقی سلێمانی سەندیكای رۆژنامەنووسانی كوردستان، دادگای تێهەڵچوونەوەی سلێمانی سەبارەت بە جێبەجێکردنی بڕیاری ژمارە 2722 لە رۆژی 13-3-2025 ئاماژەی بەوەکرد، پێویستە ئەو كەیسانەی میدیایین، لەو بابەتانەی بەناوی میدیاوە دەكرێن جیابکرێنەوە.

ئاماژە بەوەشکراوە، لە رۆژی دەرچوونییەوە ئەو بڕیارە لە دادگاكانی سلێمانی كاری پێدەکرێت و لەوبارەیەشەوە، عومەر ئەحمەد، سەرۆکی دادگای تێهەڵچوونەوەی سلێمانی، لەگەڵ کاروان ئەنوەر، سکرتێری لقی سلێمانی سەندیکای رۆژنامەنووسان، باسی لە میكانیزمی بانگهێشتكردنی میدیاكاران کرد بۆ بەردەم دادگا بەپێی بڕگە و ماددەكانی یاسای رۆژنامەوانی.

هەروەها ئەوەشیان خستەڕوو لە بڕیاری ژمارە 2722 لە رۆژی 13-3-2025ی دادگای تێهەڵچوونەوەی سلێمانیدا هاتووە، دادگای لێکۆڵینەوەی سلێمانی/1 تایبەتمەند دەبێت بە بینینی ئەو سکاڵایانەی پەیوەندیدارن بە رۆژنامەنووسان لەناو شاری سلێمانی و، یاسای ژمارە 35ی ساڵی 2007ی یاسای رۆژنامەگەری لە کوردستاندا، بەسەریدا پیادەدەبێت.

  • ناوەڕۆکی وتەکانی سودانی لە وتاری ماڵئاوایی

  • وەزیری ڕاگەیاندنی پاکستان: ئێران نەرمی نواندووە و ئێستا "تۆپەکە لە یاریگای ئەمریکادایە"

  • تەندروستی ڕاپەڕین؛ 35 هاوڵاتی بەهۆی تەرزەو زریانەکەی ئەمڕۆوە بریندار بوون

  • گەشتەكان دەستیان پێكردەوە، فرۆكەی ئێرانی لەئاسمانی وڵاتەكە بینرا

  • هێزەكانی ئەمریكا دواین و گەورەترین بنكەی سەربازییان لە رۆژئاوای كوردستان و سوریا چۆڵكرد

  • گۆڕانكارییەكی هەستیار؛ نەتەنیاهۆ جەنگاوەرە بە ڕەچەڵەك سۆڤێتیەكە بۆ سەرۆكی مۆساد كاندید دەكات

  • لەدایکبووانی2008 بۆ 2010 دەخرێنە ناو تۆماری بایۆمەتریی هەڵبژاردنەکان

  • نزار ئامێدی بە سەرۆککۆماری عێراق هەڵبژێردرا

  • سوپای ئیسرائیل: بە 50 فڕۆکەی جەنگی هێرشمانکردە سەر ئێران

سەرەکی