2025-05-17 195 جار خوێنراوەتەوە

قوباد تاڵەبانی جاریکی دیکە نەیتوانی بەڵێنەکەی بباتە سەر و پرۆژەی ئاوی گۆپتەپە چەمچەماڵ ڕاگیرایەوە

ناوەندی هەواڵ

ساڵێک بەرلە ئێستا ( 30 - 6 - 2024 ) و لەکاتی بەسەرکردنەوەی پرۆژەی ئاوی گۆپتەپە – چەمچەماڵ " قوباد تاڵەبانی" بەڵێنی دا و ووتی : نابێت بەهیچ هۆکارێک کارکردن لە پڕۆژەکە بوەستێت و داوایکرد کۆمپانیای جێبەجێکار لە وادەی دیاریکراوی خۆیدا کارەکانی پڕۆژەکە تەواو بکات، بەو پێیەی پرۆژەکە سەرەکیترین داواکاری و مافی دانیشتوانی چەمچەماڵە، بەڵام دوای ساڵێک لە بەڵێنەکانی قوباد تاڵەبانی "قایمقامی چەمچەماڵ" ڕایگەیاند کە پرۆژەی ئاوی گۆپتەپە چەمچەماڵ ڕاگیراوە.

ئەمڕۆ ( 17 - 5 - 2025 ) ڕەمەک ڕەمەزان قایمقامی چەمچەماڵ ڕایگەیاند بە هۆی نەبوونی بودجە و تەرخان نەکردنی پارەوە، جارێکی دیکە پرۆژەی ئاوی گۆپتەپە چەمچەماڵ ڕاگیرایەوە.

پرۆژەی ئاوی گۆپتەپە تاکە هیوا و ئومێدی چەمچەماڵیەکانە بۆ ڕزگار بوونیان لە بێ ئاوی، بەڵام دوای چەندین جار بەڵێن و بڕیاردان بۆ کارکردن لە پرۆژەکە دەسەڵاتدارانی یەکێتی ناتوانن تاکە بەڵێنەکەیان بۆ چامچەماڵیەکان ببەنە سەر و هاوڵاتیانی ناوچەکەش توڕەی خۆیان لە بەرپرسان و دەسەڵاتداران دەردەبڕن و پێیان وایە دەسەڵات بەگشتی و بە دیاری کراوی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لەبەر قاچاخی و تاڵانی ئەو بەڵێنانەیان بیرچۆتەوە کە بە هاوڵاتیانیان داوە.

گلەیی و گازەندەی هاوڵاتیانی چەمچەماڵ لە کاتێکدایە دەوڵەمەندترین کێڵگەی بەرهەمهێنانی غاز ( کێڵگەی کۆرمۆر ) بە داهاتێکی سەدان ملیۆن دۆلاریەوە دەکەوێتە سنورەکەیانەوە.

پڕۆژەی ئاوی ( گۆپتەپە - چەمچەماڵ ) دوای تەواو بوونی توانای به‌رهه‌مهێنانی ( 3400 ) مەتر سێجا ئاوی خواردنه‌وه‌ی له‌ یه‌ك كاتژمێردا هه‌یه و زیاتر له‌ ( 480 ) هه‌زار هاوڵاتی لێی سوودمه‌ند ده‌بن.

بە پێی بەڵێنەکەی جێگری سەرۆکی حکومەتی کارەبەڕێکەر بوایە، دەبوو ئێستا لانی کەم ( 50 % ) ی پرۆژەکە تەواو بکرایە، بەڵام تاوەکو ئێستا ( 6% بۆ 7% )ى کارەکانى تەواوبووە ئەگەر چی  پرۆژەکە زیاتر له‌ ( 78 ملیۆن دۆلار )ى بۆ تەرخانکراوە.

رۆژى ( 24-6-2024 ) ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار، پرۆژەى دابینکردنى ئاوى خواردنەوەى بۆ چەمچەماڵ لەگەڵ کۆمپانیای جێبەجێکار واژۆکرد و دوا چەند ڕۆژێکیش لەو بەروارە قوباد تاڵەبانی سەردانی قەزاکەی کرد و ڕایگەیاند دەبێت پرۆژەکە لەوادەی خۆیدا تەواو بکرێت لەماوەی ( 730 ) رۆژدا .
.

 

  • سلێمانی.. ئەمڕۆ بزووتنەوەی گۆڕان بە دو ئاڕاستە كۆنفڕانس دەبەستێت

  • دهۆک؛ حاڵەتێکی دیکەی تای خوێنبەربوون تۆمارکرا

  • دواجار هه‌ردوو باڵه‌كه‌ى گۆڕان بڕیاریاندا

  • دوای بڕیاری خۆهەڵوەشانەوەی پەکەکە دەرکردنی سوپای تورکیا یەکێکە لە کارە لەپێشینەکان بۆ پەرلەمانی عێراق

  • لە سلێمانى دژى کارەباى 24 کاتژمێرى خۆپیشاندان دەستى پێکرد

  • ڕاگەیەندراوەکەی وەزارەتی نەوت وەزیری ناچار کرد کاتی کۆبوونەوە لەگەڵ بەرپرسانی بەغداد دیاری بکات

  • هۆکارى کشانەوەى دوو ئەندامەکەى ئەنجومەنى پارێزگاى کەرکوک ئاشکرادەکرێت

  • دەستەی دەسپاکی ژمارەیەک پلەباڵا بۆ لێکۆڵینەوە بانگهێشت دەکات

  • موراد قەرەیلان: گەریلا زۆر لەجاران بەئەزمونترو بەهێزترە

سەرەکی