2025-05-18 90 جار خوێنراوەتەوە

قوباد تاڵەبانی: بەهەڕەشە كێشەكانی نێوان هەولێرو بەغداد چارەسەر نابێت

ناوەندی هەواڵ

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، پرۆژەی ڕووناکی کارەبای 24 کاتژمێری دابیندەکات و هاووڵاتیان سوودمەند دەبن، ئەو رەخنانەشی لە پڕۆژەکە دەگیرێت دەگەڕێتەوە بۆئەوەی کە هاوڵاتی تەنها ئەو پارەیە ئەژمار دەکات دەیدات بە حکومەت، بەڵام ئەو پارەیە حساب ناکات کە مانگانە دەیدات بە مۆلیدەی ئەهلی.

ڕاشیگەیاند، ئەوماڵانەی زیاتر کارەبا سەرف دەکەن دەتوانن پارە زیاتر بدەن و گرفتیان بۆ دروست نابێت چونکە توانای ئەوەیان دەبێت، هاوکات هەوڵەکان بۆ ئەوەن چینی کەم دەرامەت بەتەواوی سوودمەندبێت و لەبەرژەوەندی ئەوان دەبێت.

سەبارەت بە پرۆژەی هەژماری من قوباد تاڵەبانی وتی، پێشتر تێبینی زۆرمان لەسەر هەژماری من هەبووە، بەڵام دوای کۆبوونەوە و لێکتێگەیشتنی پارتی و یەکێتی تێبینییەکانمان لەسەر هەژماری من چارەسەر کراوە و ئێستا لێی رازین و بۆ ئەوەش تیمەکان دەست بەکار دەکەنەوە.

وەک وەڵامدانەوەیەکیش بۆ قسەکانی مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی، قوباد تاڵەبانی ڕایگەیاند، چارەسەرکردنی گرفتەکانی نێوان هەرێم و بەغدا بەپەیوەندییەکی بەردەوامی بێ دابڕان دێتەدی، هیچ زمانێکی زبر و هەڕەشە و تانەدان نامانگەیەنێتە ئەنجام، تەنها بە دانیشتن و زمانی نەرم و لێکتێگەیشتن دەتوانین سەرجەم گرفتەکانمان چارەسەر بکەین.

دەربارەی بەشداریکردنی یەکێتی و پارتی بە یەک لیست لە هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی عێراق، قوباد تاڵەبانی وتی" لەگەڵ پارتی رێكەوتووین یەك لیست نەبین و هەركەس بەلیستی خۆی بەشداری  هەڵبژاردن بكات.

سەبارەت بە گرفتی بەغدا لەسەر داهاتی ناوخۆ و ئەو کێشانەی بۆ مووچە دروستدەکرێن، قوباد تاڵەبانی باسی لەوەکرد، سەرەتا دەبێت داهاتەکان جیا بکرێتەوە، ڕەنگە هەندێک کەس لە بەغداوە نەتوانن جیاوازی لە نێوان داهاتی خۆماڵی و فیدڕاڵی بکات و دەبێت ئەو بابەتە پۆلێنبکرێت و جیابکرێتەوە تا بزانرێت کام داهاتە بۆ بەغدایە و کامەش بۆ هەرێمە.

بە وتەی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم ،وردە کێشە بەردەوام دەبێت بەڵام ئاراستە سەرەکییەکە بەرەو چارەسەر و خەرجکردنی بودجە و شایسەتی هەرێم لەلایەن بەغداوە دەڕۆن.

  • سلێمانی.. ئەمڕۆ بزووتنەوەی گۆڕان بە دو ئاڕاستە كۆنفڕانس دەبەستێت

  • دهۆک؛ حاڵەتێکی دیکەی تای خوێنبەربوون تۆمارکرا

  • دواجار هه‌ردوو باڵه‌كه‌ى گۆڕان بڕیاریاندا

  • دوای بڕیاری خۆهەڵوەشانەوەی پەکەکە دەرکردنی سوپای تورکیا یەکێکە لە کارە لەپێشینەکان بۆ پەرلەمانی عێراق

  • لە سلێمانى دژى کارەباى 24 کاتژمێرى خۆپیشاندان دەستى پێکرد

  • ڕاگەیەندراوەکەی وەزارەتی نەوت وەزیری ناچار کرد کاتی کۆبوونەوە لەگەڵ بەرپرسانی بەغداد دیاری بکات

  • هۆکارى کشانەوەى دوو ئەندامەکەى ئەنجومەنى پارێزگاى کەرکوک ئاشکرادەکرێت

  • دەستەی دەسپاکی ژمارەیەک پلەباڵا بۆ لێکۆڵینەوە بانگهێشت دەکات

  • موراد قەرەیلان: گەریلا زۆر لەجاران بەئەزمونترو بەهێزترە

سەرەکی