2025-05-31 246 جار خوێنراوەتەوە

وەفدی رۆژئاوای كوردستان دەچێتە دیمەشق

لەچوارچێوەی هەوڵە بەردەوامەکان بۆ جێبەجێکردنی مەرجەکانی رێکەوتنی 10ی ئازار کە لە نێوان سەرکردایەتی هەسەدە و دەسەڵاتدارانی دیمەشق واژۆکرابو، شاندێکی ئیدارەی خۆسەر گەیشتنە دیمەشق.

میدیاکانی رۆژئاوای کوردستان بڵاویانکردوەتەوە، شاندەکە پێکهاتوە لە ئەندامانی ئەو لیژنەیەی کە لە 12ی نیسان پێکهێنرابو ئەوانیش بریتین لە : فەوزە یوسف، عەبدولحەمید ئەلمەهباش، ئەحمەد یوسف، سەنحەریب بەرسوم، و سوزدار حاجی، وتەبێژی لیژنەکەش بریتین لە مەریەم ئیبراهیم و یاسر سلێمان.

ئەم سەردانە دوابەدوای سێ کۆبونەوەی هەماهەنگی دێت کە لە باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بەڕێوەچو، لایەنەکان هەوڵدەدەن گفتوگۆکان بەهێزتر بکەن و سەقامگیری لە ناوچەکەدا بە جێبەجێکردنی بڕگەکانی ڕێککەوتنی 10ی ئازار بەدەستبهێنن.

بڕیارە ئێوارەی ئەمڕۆ شاندی ئیدارەی خۆسەر لەگەڵ دەسەڵاتدارانی دیمەشق گفتوگۆ بکەن.

لە 10ی ئازاری 2025، مەزڵوم عەبدى رێککەوتنێکی هەشت خاڵى لەگەڵ ئەحمەد شەرع واژۆکرد، بەڵام تا ئێستا زۆرینەى خاڵەکانى جێبەجێنەکراون.
 

 

  • له‌باره‌ى په‌لاماره‌كه‌ى سوریاوه‌ وه‌زیرى جه‌نگى ئه‌مریكا هه‌ڕه‌شه‌ ده‌كات

  • بڕیارێكى به‌په‌له‌ له‌وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵاوه‌

  • کۆبوونەوەی شاندی ئیمڕاڵی‌و باخچەلی چی تێدا باسكرا؟

  • بەغدا بۆ ناردنی مووچەی مانگی 10ی هەرێم، مەرجی هەیە

  • په‌یامه‌ مه‌ترسیداره‌كه‌ گه‌یشت.. هێرش ده‌ستپێده‌كات‌و شه‌ڕێكى قورس به‌ڕێوه‌یه‌

  • واده‌ى ئاشكراكردنى ناوى كاندیدى پۆستى سه‌رۆك وه‌زیران ئاشكراده‌كرێت

  • ئه‌گه‌رى بڵاوبوونه‌وه‌ى ئایینێكى دیكه‌ هه‌یه‌.. سه‌در چى وت؟

  • به‌فربارین ده‌ستپێده‌كات

  • پوتن‌و پزیشکیان چییان كرد؟

سەرەکی