2025-06-03 197 جار خوێنراوەتەوە

پارتی ئاستەنگ بۆ گەڕانەوەی 2500 خێزانی ئێزیدی دروست دەکات

ناوەندی هەواڵ

دوای شاڵاوی ڕێکخراوی تیرۆرستی داعش و دەزگا جاسوسییە هەرێمیەکان، کۆمەڵکووژی سەر ئێزیدیەکان ڕوویدا لە ساڵی 2014 و بە هۆیەوە 35هەزار و 292 خێزانی ئێزدی ڕوویان لە ناوچە و دەڤەرەکانی دیکەی هەرێم کرد، زۆربەیان لە کامپەکاندا نیشتەجێ بوون، لە ساڵی 2019ـەوە تا ئێستا 25 هەزار و 644 خێزان سەرەڕای ئاستەنگەکانی پارتی گەڕاونەتەوە بۆ شنگال و لە ئێستاشدا ڕێگری زیاتر لە دوو هەزار و 500 خێزان دەکرێت، کە بگەڕێنەوە سەر ماڵ و خاکی خۆیان.

بە پێی زانیارییە میدیاییەکان دوای ساڵی 2019 هەزاران خێزان گەڕاونەتەوە سەر ماڵەکانیان، بەڵام نە حکومەتی هەرێم و نە حکومەتی عێراق هاوکاری خێزانەکان ناکەن و ئامادەنین بەرپرسیاریەتی هەڵبگرن بە تایبەت دوای ئەو کاولکارییەی هێنرایە سەر ئەو دەڤەرە بە گشتی .

بە پێی ووتەی سلێمان قاسم ، ئەندامی بەڕێوەبەری شارەوانییەکانی گەلی سەر بە ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری شنگال "زیاتر لە دوو هەزار و 500 خێزان داوایان لە ئاسایشی دهۆک و وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی هەرێم و عێراق کردووە بۆ گەڕانەوەیان بۆ زێدی خۆیان، بەڵام بەڵگەنامەی گەڕانەوەیان بۆ دەرناکرێت، بەوەش ڕێگری و ئاستەنگ دەخرێتە بەردەم گەڕانەوەی خێزانە ئێزیدییە ئاوارەکان، جگە لەوەش ناوبراو دەڵێت بۆ دەستخستنی بەڵگەنامەیەک بۆ ئەو هاوڵاتیە ئاوارانە و گەڕانەوەیان ئیجبار دەکرێن سەردانی زۆرێک لە ناوەندەکانی ئاسایش، پۆلیس، وەزارەتی کۆچ و کۆچبەران بکرێت .

خودێدا چوکێ، بەڕێوەبەری شارەدێی سنونێ لەسەر ئەو پرسە دەڵێت " ئاستەنگ کردنی گەڕانەوەی خێزانە ئێزیدییەکان بۆ مەبەستی سیاسییە و حکومەتی عێراقیش بێ بەڵێنە و ئامادە نییە ئەو بەڵێنانەی داویەتی لە سەر ئاستی و ناوخۆیی و نێودەوڵەتی بیباتە سەر و دەڵێت پێویستە ئەو خێزانانە بە ئیرادەیەکی زیاترەوە ڕووبەڕووی ئاستەنگی و فشارە سیاسیەکان ببنەوە .

عەلی عەبدولکەریم ئەلشەمەری، جێگری سەرۆکی دەستەی باڵای مافەکانی مرۆڤی عێراق سەبارەت بە ئاستەنگکردنی گەڕانەوەی ئەو خێزانە ئاوارانە ڕایگەیاند: دەسەڵاتدارانی باشووری کوردستان لەو دەڤەرەوە ئاستەنگییەکان دروست دەکەن بە مەبەستی ئەوەی لە کاتی هەڵبژاردنی عێراقدا دەنگی ئاوارەکان لە ناو کامپەکاندا بۆخۆیان بەکاربهێنن .

شەمەری دەڵێت  "گەڕانەوەی ئاوارەکان پێویستی بە بەرنامەیەکی تایبەتە، لەلایەن وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراقەوە".


  • توندوتیژی دژ بە ژنان لە باکووری کوردستان و تورکیا زیادیان کردووە

  • کورسی کورد لە ناوچە جێناکۆکەکان کەم دەکات و شیعە و تورکمان زیاد دەکات

  • سامانە سروشتیەکانی هەرێم بۆ وەزارەتی نەوتی بەغداد "ئێوەن قاچاخی دەکەن و نەوتی ئەملاولا بەناوی نەوتی عێراقەوە ساغ دەکەنەوە"

  • دەقی ئەو بڕیارانە بڵاو کرایەوە کە لە کۆنگرەی 12پەکەکە بڕیاریان لەسەر درا

  • CPT: سوپای توركیا هێرش و بۆردومانه‌كانی بۆ سه‌ر هه‌رێم زیاد كردووه‌

  • په‌یامی ئۆجه‌لان له‌ دوا ژماره‌ی "سه‌رخۆبوون" بڵاوكرایه‌وه‌

  • ویستیان جەژنانە کۆ بکەنەوە بەڵام زیندان بوو بەجێگەیان

  • د.کامەران بەرواری: پارتی خۆی لەهەرچوار بەشی کوردستان پێ گەورەترە

  • سودانی بۆ فراکسیۆنی یەکگرتوو: پێش جەژن چاوەڕێ مووچە مەبن

سەرەکی