20   کاتژمێر پێش ئێستا 58 جار خوێنراوەتەوە

توندوتیژی دژ بە ژنان لە باکووری کوردستان و تورکیا زیادیان کردووە

ناوه‌ندی هه‌واڵ

ڕێژەی توندوتیژی دژ بە ژنان لە مانگی ئایاردا لە باکووری کوردستان و توركیا زیادیان کردووە و(41) ژن کوژراون.

ڕێکخراوی "کوشتنی ژنان ڕادەگرین" ڕایگەیاند: 41 ژن لە کوردستانی باکوور و لە تورکیا لەماوەی مانگی ئایاردا کوژراون، لەنێویاندا 21 قوربانی بە دەستی کەسوکاری خۆیان بووە.

لە ڕاپۆرتی مانگانەی ڕێکخراوەکەدا ھاتووە کە: 62٪ ئەو ژنانە لەنێو ماڵەکانی خۆیاندا کوژراون، بە چەک یان بەکارھێنانی ئامرازی قورس، لە ھەندێک لەو حاڵەتانەشدا لە ڕێگەی ئەشکەنجەدان یان بەھۆی خنکانەوە بووە.
ھەروەک لە ڕاپۆرتەکەدا ھاتووە کە 20 ژن، لە بارودۆخێکی گوماناویدا گیانیان لەدەست داوە، کە تائێستا وردەکارییەکانی نازانرێت.

ھەروەک ڕاپۆرتەکە ئاماژەی بۆ ئەوە کردووە، کە ئەم ئامارانە پەرەسەندنێکی ترسناکی توندوتیژی دژ بە ژنانە، ھۆشداریشیداوە لەوەی کە توندوتیژی نێو خێزانەکان ھەڕەشەی گەورەن لە ژیانی ئافرەتان، بەشێوەیەک کە ژمارەیەک لەو ژنانە لەلایەن مێردەکانیانەوە یاخود لەلایەن کەسووکاریانەوە دەکوژرێن بێ بوونی پاراستنێکی یاسایی چالاک و بەرکار.

ڕێکخراوەکە داوای جێبەجێکردنی یاسایەکی توندتر دەکات بۆ پاراستنی ژنان، ھەروەھا پێویستی لێکۆڵینەوەی ڕژدتر و گشتگیرتر بۆ ھەر تاوانێک، لەپێناوی ڕێگەکرتن لە بەرزبوونەوەی ئەو تاوانانەی کە ھەڕەشە لە ئاسایش و ژیانی ژنان دەکەن.

پلاتفۆرمی "کوشتنی ژنان ڕادەگرین"، ڕێکخراوێکی ژنانە، لە ساڵی 2010 دامەزراوە، بە ئامانجی ڕێگەگرتن لە کوشتن و توندوتیژی دژ بە ژنان.

ئەم ڕێکخراوە یەکێکە لە گرنگترین ئەو ڕێکخراوانەی کە بەرگری لە مافی ژنان دەکات لە تورکیا، لە ڕێگەی تۆمارکردن و دیکۆمێنتکردنی تاوانەکان دژ بە ژنان، پاشان، گردبوونەوە و خۆپیشاندان بۆ فەرامۆشنەکردنی تاوانەکە و کردنی کەیسەکە بە کەیسێکی گشتی و کۆمەڵگەیی، هه‌روه‌ك ڕێکخراوەکە بەدواداچوونی یاسایی بۆ کەیسەکانیش دەکات.

کێشەکانی ئەم ڕێکخراوە لەگەڵ ڕژێمەکەی ئەردۆگاندا
ساڵی 2012 ئەم ڕێکخراوە تایبەتمەندی ڕێکخراوێکی یاسایی وەرگرت، لەدوای ئەوەوە بەشێوەیەکی مانگانە گردبوونەوە و ناڕەزایەتی ڕێکخستووە، ھەروەک بڵاوکراوەیەکی مانگانەشی دەرکردووە کە ئاماری توندوتیژییەکانی دژ بە ژنانی لە تورکیا ھێناوەتە بەرباس، بەتایبەت دوای ئەوەی حکومەت ڕەتیکردەوە ئاماری ڕاستەقینە توندوتیژییەکان بۆ ڕای گشتی بخاتە ڕوو.

لەبەرامبەردا دەسەڵاتدارانی تورکیا پێیان وایە ئامارەکان بەوشێوەیە بەرزنین، و دەیانەوێت لە قەبارەی تاوانەکانی دژ بە ژنان کەمبکەنەوە.

لە ساڵی 2021 دا دەسەڵاتدارانی تورکیا سکاڵایەکی یاساییان لە دژی ڕێکخراوەکە پێشکەشی دادگا کرد، بە بیانووی ئەنجامدانی چالاکی نایاسایی و ناڕەوشتی، و داوایان کرد ڕێکخراوەکە دابخرێت، بەڵام چاودێرانی سیاسی، ئەم ھەنگاوەی دەسەڵاتدارانی تورکیایان لە چوارچێوەی ھەوڵە بەردەوامه‌كانی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ دانا بۆ کەمکردنەوەی كاریگه‌ری ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی و زیاتر سەپاندنی ئایدۆلۆجیای فەرمی خۆیان.

لە سپبتەمبەری 2023دا دادگای ئەستەنبوڵ داوای دەسەڵاتدارانی بۆ ھەڵوەشاندنەوەی ڕێکخراوەکە ڕەتکردەوە.

 

 

  • توندوتیژی دژ بە ژنان لە باکووری کوردستان و تورکیا زیادیان کردووە

  • کورسی کورد لە ناوچە جێناکۆکەکان کەم دەکات و شیعە و تورکمان زیاد دەکات

  • سامانە سروشتیەکانی هەرێم بۆ وەزارەتی نەوتی بەغداد "ئێوەن قاچاخی دەکەن و نەوتی ئەملاولا بەناوی نەوتی عێراقەوە ساغ دەکەنەوە"

  • دەقی ئەو بڕیارانە بڵاو کرایەوە کە لە کۆنگرەی 12پەکەکە بڕیاریان لەسەر درا

  • CPT: سوپای توركیا هێرش و بۆردومانه‌كانی بۆ سه‌ر هه‌رێم زیاد كردووه‌

  • په‌یامی ئۆجه‌لان له‌ دوا ژماره‌ی "سه‌رخۆبوون" بڵاوكرایه‌وه‌

  • ویستیان جەژنانە کۆ بکەنەوە بەڵام زیندان بوو بەجێگەیان

  • د.کامەران بەرواری: پارتی خۆی لەهەرچوار بەشی کوردستان پێ گەورەترە

  • سودانی بۆ فراکسیۆنی یەکگرتوو: پێش جەژن چاوەڕێ مووچە مەبن

سەرەکی