دواهه‌مین ژماره‌ی ڕۆژنامه‌ی "سه‌رخۆبوون"
2025-06-04
239 جار خوێنراوەتەوە
په‌یامی ئۆجه‌لان له دوا ژماره‌ی "سه‌رخۆبوون" بڵاوكرایه‌وه
ناوه‌ندی هه‌واڵ
له دواهه‌مین ژماره‌ی ڕۆژنامه‌ی "سه‌رخۆبوون-سه‌ربه‌خۆبوون"دا، ژماره (521)، په‌یامی عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان كه بۆ كۆنگره‌ی خۆهه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی (پارتی كرێكارانی كوردستان)ی ناردبوو، بڵاوبووه‌وه، و ڕۆژنامه‌كه‌ش ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه: ئیتر ئه‌مه دوا ژماره‌ی گۆڤاره‌كه‌یه و چیدی، هیچ ژماره‌یه‌كی دیكه‌ی لێ بڵاونابێته‌وه، وه‌ك پابه‌ندبوون به بڕیاری خۆهه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی په‌كه‌كه و داموده‌زگاكانی سه‌ر به‌و حزبه.
ڕۆژنامه‌ی "سه‌رخۆبوون"، ڕۆژنامه‌یكی زمانحاڵی پارتی كرێكارانی كوردستان (په‌كه‌كه) بوو، له‌ساڵی 1978 ژماره به‌راییه‌كانی به‌شێوه‌ی به‌نهێنی ده‌رده‌چوو، له‌ژماره‌ی یه‌كدا، مافیستۆی دامه‌زراندنی ئه‌و حزبه‌ی تێدا بڵاوكرایه‌وه.
تا ساڵی 1982، چوار ژماره‌ی له‌ناوخۆی توركیا به‌نهێنی بڵاوكرابووه‌وه، دواتر له ئه‌وروپاوه به‌شێوه‌یه‌كی "یاسایی" درێژه‌ی به بڵاوكردنه‌وه‌ی ژماره‌كانی تری دا.
له ساڵانی نه‌وه‌ده‌كاندا زۆربه‌ی ژماره‌كانی له هۆڵندا چاپ ده‌بوون، له‌گه‌ڵ بڵاوبوونه‌وه‌ی ئینته‌رنێتدا، سه‌ربه‌خۆبوون به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ره‌كی بوو به ڕۆژنامه‌یه‌كی ئه‌لكترۆنی و سه‌رجه‌م ژماره‌كانی به شێوه‌ی پی دی ئێف به‌رده‌ستبوون (https://serxwebun.org/)، هه‌رچه‌نده به‌شێوه‌ی كاغه‌زیش به ژماره‌یه‌كی كه‌متر له هه‌ندێك له وڵاتانی ئه‌وروپی وه‌ك هوڵه‌ندا و ئه‌ڵمانیا و به‌لجیكا بڵاوكراونه‌ته‌وه.
ڕۆژنامه‌كه به زمانی توركی و پاشان كوردی نووسینه‌كانی بڵاوده‌كرده‌وه، له‌دوا ژمارهشیدا، ده‌قی په‌یامی ڕێبه‌ری پارتی كرێكارانی كوردستان كه بۆ كۆنگره‌ی 12ه‌هه‌مینی پارته‌كه‌ی نوسیبوو، بڵاوكرده‌وه.
كۆنگره‌ی خۆهه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی په‌كه‌كه، له 5-7ی ئایاری ئه‌مساڵ له دوو ناوچه‌ی هه‌رێمی میدیا، له چیاكانی كوردستان به‌ڕێوه‌چوو.
ده‌قی په‌یامی عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان
هەڤاڵانی هێژا!
دوای 52 ساڵ، مانگ و هەفتەیەک لە مێژوویی تێکۆشانمان، بە شێوەیەکی فەرمی سەردەمێکی مێژوویی لەدوای خۆمان جێ دەهێڵین، بە مانەیەکی کۆنکرێتی دیكە، دەمانەوێت لەو سۆسیالیزمەوە، کە ئامانجی دەوڵەت-نەتەوەیە، تێپەڕین بەرەو قۆناغێکی مێژوویی و سۆسیالیزمی کۆمەڵگەی دیموکراتیک. هەروەک چۆن هەمووشتێک سەرەتا و کۆتایی هەیە.
سەردەمێک، لەبەر چوار هۆکاری بنەڕەتی دەبێت تێپەڕنرێت
1- لەبەر ئەوەی پەکەکە لە ڕووی جەوهەرییەوە گەیشتووە بە تەمەنی سرووشتی خۆی، پێویستە بە فەرمی کۆتایی بەو کارانە بێنێت، کە بە ناوییەوە کراون، مەبەست لەمەش کۆتایهاتنی سۆسیالیزمی بوونیادنراوە بە هۆکاری ناوخۆی، پێویست بە کردنەوەی ڕێگەیەکی نوێی سۆسیالیزم، بارودۆخی داننان و پێکهاتنی ناسنامەی کوردە.
2- تێکۆشانی چەکداری وابەستەی ستراتیژێکە، کە ئامانجەکەی دەوڵەت-نەتەوەیە، بۆ دەرچوون و تێپەڕاندنی ئەم ئامانجە لەناو بەرنامەی کۆمەڵگەی دیموکراتیکدا دەبێت خۆی بسپێرێتە یاسا و سیاسەتی دیموکراتیک، بۆیە پێویست بەوەدەکات دەستبەرداری تێکۆشانی چەکداری ببێت، پاداشت و وەڵامدانەوەی ئەمەش دانپێدانانی مافی سیاسەتی دیموکراتیکی و گەرەنتییەکەی یاسایی یەکگرتووی بەهێزە.
3- لەبەرئەوەی کۆبوونەوە و دیالۆگ لەگەڵ دەوڵەتدا لەژێر فەرمییەتی پەکەکەدا قبوڵ ناکرێت، پێویستی بە کۆتایهێنان بەوکارانە هەیە، کە بە ناوی پەکەکەوە دەکرێت، کە وەک توخمێکی گرنگ بووە بە ڕۆژەڤ، ئەمەش وەک ئەنجامێک دەتوانرێت لە ڕای گشتیی‌دا ببینرێت.
4- لە پێناو سەردەمێکی نوێ‌دا، پەڕینەوە بۆ ناو قۆناغی ٤- ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک’ پێویستییە، هەم لە ڕووی ناوەڕۆکەوە هەمیش لە ڕووی فۆرمەوە ئەمە وەک ئەڵتەرناتیڤی سەردەمی دەستپێک، لەو باوەڕەدام بڕیارەکانی کۆنگرە دەربارەی کۆتایهێنان بە کار و خەباتەکانی، کە بە ناوییەوە دەکران، کۆمەڵگەی دیموکراتیک، سیاسەت و یاسایی، مێژوویی دەبن و هیوای سەرکەوتنی بۆ دەخوازم.
سوربوون لەسەر مرۆڤایەتی سوربوونە لەسەر سۆسیالیزم.
سۆسیالیزمی دەوڵەت-نەتەوە کۆتایی هاتووە، سۆسیالیزمی کۆمەڵگەی دیموکراتیک سەرکەوتووە.
27ی نیسانی2025
عەبدوڵا ئۆجالان

-
توندوتیژی دژ بە ژنان لە باکووری کوردستان و تورکیا زیادیان کردووە
|
-
کورسی کورد لە ناوچە جێناکۆکەکان کەم دەکات و شیعە و تورکمان زیاد دەکات
|
-
سامانە سروشتیەکانی هەرێم بۆ وەزارەتی نەوتی بەغداد "ئێوەن قاچاخی دەکەن و نەوتی ئەملاولا بەناوی نەوتی عێراقەوە ساغ دەکەنەوە"
|
-
دەقی ئەو بڕیارانە بڵاو کرایەوە کە لە کۆنگرەی 12پەکەکە بڕیاریان لەسەر درا
|
-
CPT: سوپای توركیا هێرش و بۆردومانه‌كانی بۆ سه‌ر هه‌رێم زیاد كردووه
|
-
په‌یامی ئۆجه‌لان له دوا ژماره‌ی "سه‌رخۆبوون" بڵاوكرایه‌وه
|
-
ویستیان جەژنانە کۆ بکەنەوە بەڵام زیندان بوو بەجێگەیان
|
-
د.کامەران بەرواری: پارتی خۆی لەهەرچوار بەشی کوردستان پێ گەورەترە
|
-
سودانی بۆ فراکسیۆنی یەکگرتوو: پێش جەژن چاوەڕێ مووچە مەبن
|
|
|