19 کاتژمێر پێش ئێستا
110 جار خوێنراوەتەوە
حاجییهكان بهردهوامن له كۆكردنهوهی بهرد، بۆ ئهوهی سبهی ڕهجم بكهن
ناوهندی ههواڵ
لە دیمەنێکدا کە ھەموو ساڵێک دووباره دهبێتهوه، ئەمشەویش حاجیانی ماڵی خودا، سەرقاڵی کۆکردنەوەی وردە بەردەکانبوون بۆ ئەوەی سبەی ڕەجمی شەیتانی ناو دەروونی پێ بکەن، وەک یەکێک لە ڕوکنە سەرەکییەکانی حەج.
حاجیان پیش ئەوەی بڕۆنە "منی" و پێش قوربانیکردن، ڕەجمکردنی شەیتان ئەنجام دەدەن.
ئەم بەردە بچوکانە بە بەھۆی قەبارەیانەوە به "حصى الخذف" ناسراون، چونکە قەبارەیان ھەر ئەوەندەی نۆکێک یان بوندوقێک دەبێت، چونکە نابێت ئەوەندە گەورەبێت کە زیانی ھەبێت، نابێت ئەوەندەش بچووک بێت کە بەئاسانی بەچاو نەبینرێت.
بەردە بچوکەکان لە سنووری مەزدەلیفە کۆدەکرێنەوە، دوای جێھێشتنی عەرەفات.
وەک ئاسانکارییەک بۆ کاری حاجییەکان، شەریعەت ھیچ شوێنێکی دیاریکراوی لهو ناوچهیهدا بۆ کۆکردنەوەی ئەو بەردانە دیاری نەکردووە، ھەروەھا پاککردنەوە یان شتنی نەکردووە بە مەرج.
حاجییەکان لە ڕۆژی جەژندا بە فڕێدانی- یاخود بە تێگرتنی حەوت بەردی یەک لەسەر یەک، بەدەم تەکبیرەوە، دەست بە بەردبارانکردن دەکەن، پاشان لە ڕۆژانی "تەشریقدا" ھەرسێ جەمەراتەکە بە ھەمان شێوە بەردباران دەکەن، بچوک و مامناوەند و مەزن، ھەریەکەیان بە حەوت بەردی چکۆلەی دیکە.
حاجییەکان زۆر پهرۆشی ئهوهن پابەندی تەواوی ڕێنماییەکانی بەردھاوێشتنەکان ببن و لەوە دڵنیاببنەوە بەردەکان دەکەونە ناو حەوزەکەوە.
ڕەجمکردنی جەمەرات، بەیەکێک لەڕوکنەکانی حەج دادەنرێت و ساڵانە حاجيیەکان لەوەرزی حەجدا بۆ ئەنجامدانی ئەو ڕوکنە نزیکەی ھەزار تەن وردە بەرد بەکاردەھێنن.
ژێرەوەی ئەو حەوزە شێوە ھێلکەییەی کە بەردی تێ دەگرن، بریتییە لە چاڵێکی قووڵ کە قووڵییەکی زیاتر لە 15 مەتر دەبێت، کاتێک حەوزەکە پڕ دەبێت لە بەرد، دەمی چاڵەکە لە ژێرەوە دەکرێتەوە و ڕێژەیەکی زۆر بەرد دەچێتە ناوی، دواتر دوای تەواوبوونی پرۆسەی حەج، لە پرۆسەیەکی بەرنامە بۆدانراودا لەلایەن شارەوانی مەککەوە، پاک دەکرێتەوە.
بەپێی ریوایەتەکان، شەیتان لهو سێ شوێنە خۆی نیشانی حەزرەتی "ئیبراھیم" داوە بۆ ئەوەی پەشیمانی بکاتەوە لە قوربانیکردنی "ئیسماعیل"، حەزرەتی ئیبراھیمیش ههرسێ جارهكه بە حهوت بەرد لێی داوە، تا شهیتان لهدواجاردا ههڵاتووه. ئێستا ئەوە بووەتە یەکێک لە فەریزەکانی حەجی حاجیان، پێش قوربانیکردن و جەژنی قوربان.
پێغهمبهری ئیسلامیش، له حهجی "ماڵئاوایی"دا، ئهم كارهی ئهنجامداوه و به هاوهڵهكانی فهرمووه: لهمنهوه شێوهی ئهنجامدانی حهج فێربن.
مانا سومبوڵییهكانی ڕهجمكردنی شهیتان بریتییه له دهركردنی شهیتان، كه سومبوڵی خراپهكارییه، له دهروون و هزری مرۆڤدا.

-
حاجییهكان بهردهوامن له كۆكردنهوهی بهرد، بۆ ئهوهی سبهی ڕهجم بكهن
|
-
ترمپ گەشتکردن بۆ ئەمریکا لە ھاوڵاتیانی چەند وڵاتێک قەدەغە دەکات
|
-
ئیسرائیل زیاتر له 20 پێگهی سهربازی سوریای كرده ئامانج
|
-
یسرائیل كاتس: شەرع بەرپرسی ڕاستهوخۆیه لە ھەر ھێرشێک بکرێتە سەرمان
|
-
دەوڵەت باخچەلی: جەژنی راستەقینە لە تورکیا سەرکەوتنی پرۆسەی ئاشتییە
|
-
لەماوەی جەنگدا روسیا 19%ی خاکی ئۆکرانیای کۆنترۆڵکردووە
|
-
پنتاگۆن 500 سەرباز لە سووریا دەکشێنێتەوە و دوو بنکەى سەربازیش دادەخات
|
-
پرسى كۆچبەران حكومەتى هۆڵەندا هەڵدەوەشێنێتەوە
|
-
لە بومەلەرزەكەى توركیادا منداڵێك گیانى لەدەستدا
|
|
|