2025-06-03 214 جار خوێنراوەتەوە

ویستیان جەژنانە کۆ بکەنەوە بەڵام زیندان بوو بەجێگەیان

ناوەندی هەواڵ

دوو تۆمەتبار بەتۆمەتی وەرگرتنی پارەی جەژنانە لەهاوڵاتیان بەناوی کۆمپانیای پاکەرەوە لەگەڕەکی بەختیاری شاری سلیمانی دەستگیرکران

ئەمڕۆ سێشەممە 3ی 6ی 2025، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی له‌راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه‌، پاش ئاگاداربوونی بەشی پۆلیسی فریاکەوتن بەوەی کە  دوو کەس لەشاری سلێمانی/گەڕەکی بەختیاری هەستاون بەکۆکردنەوەو وەرگرتنی پارەی جەژنانە لەهاوڵاتیان بەناوی کۆمپانیای پاکەرەوەوە، دەستبەجێ مەفرەزەکانیان ئامادەی شوێنی ئەو هەڵسوکەوتە تۆمەتکارییە بوون و توانرا دوو تۆمەتبار دەستگیربکرێت و دەستبگیرێت بەسەر ئەو بڕە پارانەدا کە وەرگیرابوون.

بەپێى راگەیەنراوى پۆلیسى سلێمانى، دوو تۆمەتبارەکە دواى دەستگیرکردنیان هەموو ئەو پارانەشیان لێ وەرگیراوە کە بۆ جەژن کۆیان کردبووەوە.

پۆلیس داواش دەکات هەر کەسێک هات بەناوى کارمەندى پاککەرەوە داواى جەژنانەى کرد لە رێگەى هێڵى گەرمى (100.104.105)، زەنگ لێبدەن و ئاگاداریان بکەنەوە.

  • توندوتیژی دژ بە ژنان لە باکووری کوردستان و تورکیا زیادیان کردووە

  • کورسی کورد لە ناوچە جێناکۆکەکان کەم دەکات و شیعە و تورکمان زیاد دەکات

  • سامانە سروشتیەکانی هەرێم بۆ وەزارەتی نەوتی بەغداد "ئێوەن قاچاخی دەکەن و نەوتی ئەملاولا بەناوی نەوتی عێراقەوە ساغ دەکەنەوە"

  • دەقی ئەو بڕیارانە بڵاو کرایەوە کە لە کۆنگرەی 12پەکەکە بڕیاریان لەسەر درا

  • CPT: سوپای توركیا هێرش و بۆردومانه‌كانی بۆ سه‌ر هه‌رێم زیاد كردووه‌

  • په‌یامی ئۆجه‌لان له‌ دوا ژماره‌ی "سه‌رخۆبوون" بڵاوكرایه‌وه‌

  • ویستیان جەژنانە کۆ بکەنەوە بەڵام زیندان بوو بەجێگەیان

  • د.کامەران بەرواری: پارتی خۆی لەهەرچوار بەشی کوردستان پێ گەورەترە

  • سودانی بۆ فراکسیۆنی یەکگرتوو: پێش جەژن چاوەڕێ مووچە مەبن

سەرەکی