2025-06-03 79 جار خوێنراوەتەوە

سودانی بۆ فراکسیۆنی یەکگرتوو: پێش جەژن چاوەڕێ مووچە مەبن

سەرۆک وەزیرانى عێراق لەکۆبونەوەى لەگەڵ فراکسیۆنى یەکگرتوو رایگەیاند، مووچەی مانگی 12ی ساڵی رابردوومان ناردووە و پێش جەژن چاوەڕێى مووچەى مەبن.

ئه‌مڕۆ سێشەممە، سه‌رۆك و ئه‌ندامانی فراكسیۆنی یه‌كگرتوی ئیسلامی له‌ ئەنجومەنى نوێنەرانى عێراق له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق كۆبونه‌وه‌ و لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا ئەنجامی کۆبوونەوەکەیان ئاشکراکرد.

لە کۆنگرەکەدا د. موسەننا ئەمین پەرلەمانتارى یەکگراتوو رایگەیاند، محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق پێی وتین هەر وەزارەتێكی هەرێم لیستی موچەی موچەخۆرانی بێنێ بۆ وەزارەتی دارایی عێراق، ئێمە مانگانە راستەوخۆ موچەكەیان دەخەینە سەر ئەژماری بانكی موچەخۆران.

وتیشى، محەمەد شیاع سودانی پێى ئێستا ئێوە لە بەرەجەژناندا هاتوون بۆلای من، بەڵام من ناتوانم دڵنیایی بە ئێوە بدەم كە پێش جەژن ئەتوانم هیچ بڕیارێك وەربگرم، چونكە ئەم بڕیارە بەتەنها بەدەست من نییە، وەزارەتی دارایی لە ماوەكانی پێشتریشدا هیچ بەرپرسیارێتییەكی هەڵنەگرتووە دەرباری خەرجكردنی ئەم پارانە.





  • توندوتیژی دژ بە ژنان لە باکووری کوردستان و تورکیا زیادیان کردووە

  • کورسی کورد لە ناوچە جێناکۆکەکان کەم دەکات و شیعە و تورکمان زیاد دەکات

  • سامانە سروشتیەکانی هەرێم بۆ وەزارەتی نەوتی بەغداد "ئێوەن قاچاخی دەکەن و نەوتی ئەملاولا بەناوی نەوتی عێراقەوە ساغ دەکەنەوە"

  • دەقی ئەو بڕیارانە بڵاو کرایەوە کە لە کۆنگرەی 12پەکەکە بڕیاریان لەسەر درا

  • CPT: سوپای توركیا هێرش و بۆردومانه‌كانی بۆ سه‌ر هه‌رێم زیاد كردووه‌

  • په‌یامی ئۆجه‌لان له‌ دوا ژماره‌ی "سه‌رخۆبوون" بڵاوكرایه‌وه‌

  • ویستیان جەژنانە کۆ بکەنەوە بەڵام زیندان بوو بەجێگەیان

  • د.کامەران بەرواری: پارتی خۆی لەهەرچوار بەشی کوردستان پێ گەورەترە

  • سودانی بۆ فراکسیۆنی یەکگرتوو: پێش جەژن چاوەڕێ مووچە مەبن

سەرەکی