2025-06-03 130 جار خوێنراوەتەوە

د.کامەران بەرواری: پارتی خۆی لەهەرچوار بەشی کوردستان پێ گەورەترە

پەکەکە چەک دانانێت تەها چەکی بێدەنگ کردووە

د.کامەران بەرواری سیاسەتمەدار و ئەندامی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان کەنەکە دەڵێت" کەنەکە بەڕنامەو پلانی جیاوازی بۆخۆی و هەرچوار پارچەی کوردستان هەیە و بێ هەبوونی پەکەکەش لە کۆنگرەکەدا ئەرکەکانی خۆی ئەنجامدەدات، و ئاگاداری تەواوی گۆڕانکارییەکانی ناوچەکەیە.

دەربارەی هۆکاری بەشداری نەکردنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە کۆنگرەی کەنەکەدا بەرواری دەڵێت" پارتی خۆی لە تەواوی لایەنی چوار پارچەی کوردستان  بەگەورەتر دەبینێت و مافی سەرکردایەتی کردنی هەرچوار پارچەی کوردستان بەخۆی دەزانێت، ئەگەر سەرۆکایەتی ڕەها لەدەست ئەواندا نەبێت بەشدار نابن .

ئاماژەی بەوەشکردووە، تەواوی سیاسەتمەداران و شارەزایان  لەسەر ئەو خاڵە کۆکن کە هەتاوەکو باکوری کوردستان ڕزگار نەکرێت، کوردستانی گەورە ئازاد ناکرێت.

 باسی لەوەشکردووە، بۆ سەرکەوتنی دۆزی کورد لە باکوری کوردستان بڕیاری خۆ هەڵوەشاندنەوەی پەکەکە گرنگی تایبەتی خۆی هەیە لەوانە:

یەکەم: ئەرکی تورکیایە پەکەکە و تەواوی ئازادیخوازان لە لیستی تیرۆر دەربکات 
دووەم: بریاری ئازادی بۆ سەرۆک ئۆجەلان و گیراوان دەربکرێت لە پەرلەمانەوە و هێرشەکانی لە ڕۆژئاوا و باکور و باشوری کوردستانەوە بوەستێنێت و تورکیا لەشکری خۆی لە باشور و ڕۆژئاوای کوردستان بکشێنێتەوە.
سێیەم: پێویستە کەسایەتییەکانی وەک موراد قەرەیلان و جەمیل بایک و دۆڕان کاڵکان لەلیستی داواکراوانی ئینتەرپول دەربهێندرێن، کە میللەتی کورد هەرگیز خەباتیان لەیادناکات.

بە وتەی ئەو سیاسەتمەدارەی کورد، پەکەکە چەکەکانی ڕادەست نەکردووە بەڵکو تەنیا بێدەنگی کردووە و دانانی چەک و ڕادەستکردنی چەک جیاوازە، ئەو پرۆسەیەی پەکەکە ڕاگرتنی شەڕە و چەکەکانیان لە شان و لە تەنیشت خۆیان داناوە و بەپێی پرۆسەی ئاشتی و جێبەجێکردنی بەڵێنەکان لە لایەن تورکیاوە هەنگاوەکان بەردەوام دەبن.

  • توندوتیژی دژ بە ژنان لە باکووری کوردستان و تورکیا زیادیان کردووە

  • کورسی کورد لە ناوچە جێناکۆکەکان کەم دەکات و شیعە و تورکمان زیاد دەکات

  • سامانە سروشتیەکانی هەرێم بۆ وەزارەتی نەوتی بەغداد "ئێوەن قاچاخی دەکەن و نەوتی ئەملاولا بەناوی نەوتی عێراقەوە ساغ دەکەنەوە"

  • دەقی ئەو بڕیارانە بڵاو کرایەوە کە لە کۆنگرەی 12پەکەکە بڕیاریان لەسەر درا

  • CPT: سوپای توركیا هێرش و بۆردومانه‌كانی بۆ سه‌ر هه‌رێم زیاد كردووه‌

  • په‌یامی ئۆجه‌لان له‌ دوا ژماره‌ی "سه‌رخۆبوون" بڵاوكرایه‌وه‌

  • ویستیان جەژنانە کۆ بکەنەوە بەڵام زیندان بوو بەجێگەیان

  • د.کامەران بەرواری: پارتی خۆی لەهەرچوار بەشی کوردستان پێ گەورەترە

  • سودانی بۆ فراکسیۆنی یەکگرتوو: پێش جەژن چاوەڕێ مووچە مەبن

سەرەکی