2025-06-05 199 جار خوێنراوەتەوە

CPT: سوپای توركیا هێرش و بۆردومانه‌كانی بۆ سه‌ر هه‌رێم زیاد كردووه‌

ناوه‌ندی هه‌واڵ

بە پێی ئاماری "تیمی کوردستانی عێراقی CPT" سوپای تورکیا لە مانگی ئایاری ڕابردوودا ھێرش و بۆردومانەکانی بۆسەر ھەرێمی کوردستان زیاتر چڕکردۆتەوە.

تورکیا لە مانگی ئایاری ئەمساڵدا، 510 ھێرش و بۆردومانی بۆسەر ھەرێمی کوردستان ئەنجامداوە، بەمەش ڕێژەی بۆردوومانەکان لەو مانگەدا، بە ڕێژەی (143٪) بە بەراورد بە مانگی نیسان زیادیکردووە و بە ڕێژەی (332٪) بە بەراورد بە مانگی ئادار زیادیانکردووە.

  سوپای تورکیا ھێرشەکانی مانگی ڕابردووی زیاتر بۆسەر پارێزگای دۆھۆک بووە و بەدیاریکراویش ھێرشەکانی بۆسەر قەزای ئامێدی چڕکردۆتەوە، بەشێوەیەک (98٪) بۆردومانەکان بۆسەر قەزای ئامێدی بوون و (2٪) بۆسەر زاخۆ.

ھێرشەکانی سوپای تورکیا لە مانگی ئایاردا، (458) ھێرش لە ڕێگەی تۆپباران و (36 ) ھێرش لە ڕێگەی فڕۆکەی جەنگی و (16) ھێرشی تر لە ڕێگەی ھەلیکۆپتەرەوە بوون.

سەرجەمی ھێرشەکانی سوپای تورکیا لە ساڵی 2025دا، (1014) ھێرش و بۆردوومانە و زۆرترین ھێرشیش کە لە ڕۆژێکدا تۆمارکرابێت، (94) ھێرشە کە لە ڕۆژی 12ی ئایار، ڕۆژی ڕاگەیاندنی ھەڵوەشاندنەوەی پەکەکە.

پێشتریش کامەران عوسمان ئەندامی تیمی کوردستانی عێراقی ڕێکخراوەکە ڕایگەیاندبوو کە لە ڕۆژی 24ی ئایارەوە سوپای تورکیا (83) جار ھێرشی کردۆتە سەر چیای نزارکێ، لە سنوری ناحیەی شیلادزێ لە قەزای ئامێدی. تەواوی ھێرشەکان بۆ سەر یەک شوێنی دیاریکراوبوون و ھەموو ڕۆژێک لە ڕێگەی تۆپخانەکانیەوە، سوپای تورکیا ئەو شوێنەی تۆپباران کردووە.

ھەروەھا کامەران ئاماژەی بەوە کردبووە بەردەوامی تۆپارانەکانی تورکیا بوونه‌ته‌ مایه‌ی ترس و دڵه‌راوكێی دانیشتوانی ناوچه‌كه‌،

  له‌ چه‌ند ساڵی ڕابردووه‌وه‌ تا ئێستا به‌ده‌یان هاوڵاتی هه‌رێمی كوردستان، به‌ هێرش و په‌لاماره‌كانی سوپای داگیركه‌ری توركیا شه‌هید و برینداربوون، بێ ئه‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئیدانه‌ی ئه‌و كاره‌ بكات و فشار بكات تا توركیا ده‌ست له‌ دوژمنكارییه‌كانی هه‌ڵبگرێت.

 

  • توندوتیژی دژ بە ژنان لە باکووری کوردستان و تورکیا زیادیان کردووە

  • کورسی کورد لە ناوچە جێناکۆکەکان کەم دەکات و شیعە و تورکمان زیاد دەکات

  • سامانە سروشتیەکانی هەرێم بۆ وەزارەتی نەوتی بەغداد "ئێوەن قاچاخی دەکەن و نەوتی ئەملاولا بەناوی نەوتی عێراقەوە ساغ دەکەنەوە"

  • دەقی ئەو بڕیارانە بڵاو کرایەوە کە لە کۆنگرەی 12پەکەکە بڕیاریان لەسەر درا

  • CPT: سوپای توركیا هێرش و بۆردومانه‌كانی بۆ سه‌ر هه‌رێم زیاد كردووه‌

  • په‌یامی ئۆجه‌لان له‌ دوا ژماره‌ی "سه‌رخۆبوون" بڵاوكرایه‌وه‌

  • ویستیان جەژنانە کۆ بکەنەوە بەڵام زیندان بوو بەجێگەیان

  • د.کامەران بەرواری: پارتی خۆی لەهەرچوار بەشی کوردستان پێ گەورەترە

  • سودانی بۆ فراکسیۆنی یەکگرتوو: پێش جەژن چاوەڕێ مووچە مەبن

سەرەکی