2025-06-05 263 جار خوێنراوەتەوە

کورسی کورد لە ناوچە جێناکۆکەکان کەم دەکات و شیعە و تورکمان زیاد دەکات

ناوه‌ندی هه‌واڵ

بەھۆی دروستنەکردنی ھاوپەیمانێتی حزبە کوردییەکان، و دروستنه‌كردنی یه‌ك لیستی كوردی یه‌كگرتوو بۆ ھەڵبژاردنی ئایندەی پەرلەمانی عێراق، چاوەڕوان دەکرێت کورسی حزبە کوردییەکان لەناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێم کەمبکات، و لە بەرامبەردا، ھێزە شیعییە جیاوازەکان و پارتە تورکمانییەکان ھاوپەیمانێتی گەورە پێک دەھێنن.

لەمبارەیەوە "لوقمان حسێن"، شرۆڤەکاری سیاسی بە (بەغداد ئەلیۆم)ی ڕاگەیاندووە، چاوەڕوان دەکرێت لە ھەڵبژاردنی ئایندەی پەرلەمانی عێراقدا، کورد کورسی زیاتر لەدەستبدات، بەھۆی ئەوەی بە پارچە پارچەیی و بە لیستی جیاواز دەچنە نێوھەڵبژاردنەکانەوە، لەکاتێکدا چوارچێوەی ھەماھەنگی شیعە لە پارێزگاکانی نەینەواو سەڵاحەدین بە یەک لیستی یەکگرتووەوە بەشدار دەبن، ھەروەک تورکمانەکانیش توانیویانە لیستێکی ھاوبەش پێکبھێنن و ئەمەش کورسی زیاتریان بۆ مسۆگەر دەکات.

ئه‌مڕۆ له‌ عێراقدا فەزای سیاسی کوردی لەھەمووان پارچەپارچەترە، ئەمەش دەبێتە ھۆی دابەشبوونی دەنگدەرانی کورد، بەتایبەت لەگەڵ ئەم یاسا نوێیەی ھەڵبژاردنەکاندا، لەکاتێکدا کە کورد دابەشبووە، ڕکابەرەکانی زیاتر یەکگرتووبوون.

ناوچە کورستانییەکانی دەرەوەی ھەرێم، لەبەرئەوەی سەرنجی ھەموو لایەنە ڕکابەرەکانی ناو فەزایی سیاسی عێراقی لەسەرە، پرۆسەی ھەڵبژاردن تێیدا گەرموگوڕترە، و ھەموو نەتەوە و تایەفەکان ھەوڵدەدەن ئەگەر دەنگیشیان زیاد نەکات لانی کەم نەھێڵن پێگەی خۆیان زیاتر لەدەست بدەن.

بەڵام بەھۆی کێشەی دێرینەی کوردییەوە، لە چارەسەرنەکردنی کێشە ناوەکییەکانی نێوخۆیان و سازشنەکردنیان بۆ یەکتری، زۆرینەی خولەکانی ھەڵبژاردن بە لیستی جیاواز بەشداری ھەڵبژاردنەکان دەبن، ئەمەش دەبێتە ھۆی لەدەستدانی کورسی زیاتر له‌ پەرلەمانی عێراق، و سەرئەنجام قورسایی کورد لەسەر ئاستی دسەڵاتە خۆجییەکانی ناوچە جێناكۆكییه‌ كوردستانییه‌کانی دەرەوەی ھەرێم لەدەستبدەن.

ھەرچەندە چەند ھەڵبژاردنێکی ڕابردووی پەرلەمانی عێراق، حزبە سەرەکییەکانی کورد توایبویان بە یەک لیست یان لانی کەم چەند لسیتێکی دیاریكراو بەشدار بن، بەڵام بۆ ھەڵبژاردنەکانی ئەمجارە وادیارە لیستەکانی کورد زیاتر بە جیا بەشداری پرۆسەکە دەبن و ئەمەش مەترسی ڕاستەقینە لەسەر فەوتاندنی دەنگی دەنگدەرانی کورد لەوناوچانەدا دروست دەکات. 
 

  • توندوتیژی دژ بە ژنان لە باکووری کوردستان و تورکیا زیادیان کردووە

  • کورسی کورد لە ناوچە جێناکۆکەکان کەم دەکات و شیعە و تورکمان زیاد دەکات

  • سامانە سروشتیەکانی هەرێم بۆ وەزارەتی نەوتی بەغداد "ئێوەن قاچاخی دەکەن و نەوتی ئەملاولا بەناوی نەوتی عێراقەوە ساغ دەکەنەوە"

  • دەقی ئەو بڕیارانە بڵاو کرایەوە کە لە کۆنگرەی 12پەکەکە بڕیاریان لەسەر درا

  • CPT: سوپای توركیا هێرش و بۆردومانه‌كانی بۆ سه‌ر هه‌رێم زیاد كردووه‌

  • په‌یامی ئۆجه‌لان له‌ دوا ژماره‌ی "سه‌رخۆبوون" بڵاوكرایه‌وه‌

  • ویستیان جەژنانە کۆ بکەنەوە بەڵام زیندان بوو بەجێگەیان

  • د.کامەران بەرواری: پارتی خۆی لەهەرچوار بەشی کوردستان پێ گەورەترە

  • سودانی بۆ فراکسیۆنی یەکگرتوو: پێش جەژن چاوەڕێ مووچە مەبن

سەرەکی