2025-06-28 1113 جار خوێنراوەتەوە

زۆرترین کەس لە تاران و کرماشان بەهۆی هێرشەکانی ئیسرائیل کوژراون

ناوەندی هەواڵ

بڕیارە ئەمڕۆ شەممە 28ی حوزەیران لە ئێران رێوڕەسمی ماڵئاوایی بۆ فەرماندە و زانا کوژراوەکان بەهۆى هێرشەکانی ئیسرائیلەوە رێکبخرێت.

بەپێی هەواڵی میدیاکانی ئێران، بەرپرسانی باڵای سیاسی و سەربازیی و کەسوکار و خەڵکی وڵاتەکە ئامادەى بەشداری رێوڕەسمەکە دەبن.

"محەمەد باقری" سوپا سالارى پێسوی هێزە چەکدارەکانی ئێران و "ئەمیر عەلی حاجیزادە" فەرماندەی ‌پێشوی هێزی ئاسمانی ئێران لە گۆڕستانی "بەهەشتی زەهرا" لە تاران بە خاکدەسپێردرێن و "حسێن سەلامی" فەرماندەی گشتی پێشوی سوپای پاسدارانی ئێرانیش لە ئارامگای عەبدولعەزیم حوسەینی لە تاران بەخاکدەسپێردرێت.

بەپێی ئاماری وەزارەتی تەندروستیی ئێران، لە شەڕی 12 رۆژەی ئێران لەگەڵ ئیسرائیل، 20 فەرماندەی باڵای سەربازی، 15 زانای ئەتۆمی و نزیکەی 627 کەسی مەدەنی کوژراون، لەگەڵ ئەوەشدا زیاتر لە پێنج هەزار و 300 کەس بریندار بوون، هاوکای  دەیان بینا و شوێنی نیشتەجێبون ناوەندی سەربازی و ئەتۆمیییەکانی وڵاتەکە وێران بوون، بەپێی راگەیاندنی هێزە ئاسمانییەکانی ئێران، لە ‌12 رۆژی جەنگدا 35 فەرماندە و سەربازیان کوژراون.

بەوتەی حسێن کرمانپوور، سەرۆکی ناوەندی راگەیاندنی وەزارەتی تەندروستی ئێران، زۆرینەی کوژراو و بریندارەکان خەڵکی پارێزگاکانی تاران و کرماشان بوون.

رۆژی هەینی 13ی حوزەیرانی 2025، سوپای ئیسرائیل هێرشی کردە سەر چەند بنکەی ئەتۆمی و سەربازی لە سەرانسەری ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان، لە ئەنجامی هێرشە ژمارەیەک زانای ئەتۆمی و فەرماندەی سەربازی ئێران کوژران.
 
لە وەڵامی هێرشەکانی ئیسرائیل، ئێران ئۆپەراسیۆنی ''بەڵێنی راست 3''ی دژی ئیسرائیل راگەیاند و بە چەند قۆناخ لە رێگەی موشەک و درۆنەوە هێرشی کردە سەرئیسرائیل.
 
جەنگی نێوان ئیسرائیل و ئێران 12 رۆژ بەردەوام بوو، دواتر رۆژی سێشەممە، 24ی حوزەیرانی 2025، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ئاگربەستی لە نێوان ئێران و ئیسرائیل راگەیاندو دواتر شەڕ وەستا.

  • بەسێ هۆزات: بەبێ ئازادکردنی رێبەر ئاپۆ پرۆسەکە سەرکەوتوو نابێت

  • گروپ و شاندە نێونەتەوەییەکە گەیشتنە گۆڕەپانی مەراسیمەکەی گەریلا

  • ڕۆژی دەستپێکردنی بانگەشەی هەڵبژاردن دیاری کرا

  • وردەکاریی ڕێوڕەسمی چەکدانانی پەکەکە ئاشکرا کرا

  • سلێمانی.. ناوی ئەو گەڕەكانەی كە پرۆژەی رووناكی كارەبایان بوەتە 24 كاتژمێری، بڵاوكرایەوە

  • ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق لەبارەی موچەوە بڕیاریدا

  • کەجەکە: بە هۆکاری ئەمنی، ڕۆژنامەنووسان ناتوانن بەشداری مەراسیمی چەک دانان بکەن

  • رێکەوتنەکەی هەرێم و بەغداد هەڵوەشایەوە

  • وەزارەتی پەروەردە بڕیارێکی لە بەرژەوەندی خوێندکارانی پۆلی نۆ دەرکرد

سەرەکی