2025-07-08 116 جار خوێنراوەتەوە

ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق لەبارەی موچەوە بڕیاریدا

ناوەندی هەواڵ

لە جیاتی موچەی مانگی 5، لیژنەی 5 كەسی پێكهات!

دیسان موچە دوادەكەوێت.. 68 ڕۆژ تێپەڕی

ئەمڕۆ سێ شەممە 8ی تەمموزی 2025 ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق كۆبویەوەو دوای تەواوبونی كۆبونەوەكە لە بارەی موچەی فەرمانبەرانی هەرێمەوە بڕیاریدا،لیژنەیەکی تایبەت بە چارەسەرکردنی ئەو كێشەوە پێكبهێندرێت.

 ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق لەکۆبوونەوەکەیدا نەیتوانی بڕیاری یەکلاکەرەوە لەبارەی موچەی موچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بدات، بەڵكو لیژنەیەكی وزاری بۆ پێكهێنرا.

بەپێی زانیارییەكان، لە كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بڕیار درا لیژنەیەكی وزاری لە 5 وەزارەت پێكبهێنرێت لە وەزیرانی "دارایی و پلاندانان و خوێندنی باڵا و نەوت و داد".

بەپێی بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیران، ئەو لیژنەیە كۆبوونەوە لەگەڵ هەرێم دەكات و ڕێكبكەون لەگەڵ هەرێم و دواتر ڕەشنووسەكە دەبەنە كۆبوونەوەی بەپەلەی ئەنجوومەنی وەزیران و بڕیاری لێ‌ دەدرێت.

لیژنەکە کە لە پێنج کەس پێکهاتوون  وەزیری پلاندانانی عێراق سەرۆکایەتی دەکات.



  • بەسێ هۆزات: بەبێ ئازادکردنی رێبەر ئاپۆ پرۆسەکە سەرکەوتوو نابێت

  • گروپ و شاندە نێونەتەوەییەکە گەیشتنە گۆڕەپانی مەراسیمەکەی گەریلا

  • ڕۆژی دەستپێکردنی بانگەشەی هەڵبژاردن دیاری کرا

  • وردەکاریی ڕێوڕەسمی چەکدانانی پەکەکە ئاشکرا کرا

  • سلێمانی.. ناوی ئەو گەڕەكانەی كە پرۆژەی رووناكی كارەبایان بوەتە 24 كاتژمێری، بڵاوكرایەوە

  • ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق لەبارەی موچەوە بڕیاریدا

  • کەجەکە: بە هۆکاری ئەمنی، ڕۆژنامەنووسان ناتوانن بەشداری مەراسیمی چەک دانان بکەن

  • رێکەوتنەکەی هەرێم و بەغداد هەڵوەشایەوە

  • وەزارەتی پەروەردە بڕیارێکی لە بەرژەوەندی خوێندکارانی پۆلی نۆ دەرکرد

سەرەکی