2025-07-09 170 جار خوێنراوەتەوە

وردەکاریی ڕێوڕەسمی چەکدانانی پەکەکە ئاشکرا کرا

ناوەندی هەواڵ

نوسینگەی ڕاگەیاندنی کەجەکە لەبارەی وردەکاریی کات و شوێنی مەڕاسیمی لەناوبردنی چەک لە سلێمانی دەڵێت، ڕێوڕەسمەکە رۆژی هەینی 11ی تەمووز، کاتژمێر 8 بۆ 9ی بەیانی بەڕێوەدەچێت.

ئەمڕۆ چوارشەممە 9ی تەمووزی 2025، نوسینگەی کۆما جڤاکێن کوردستان (کەجەکە) لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، شوێنی دیاریکراو ئاشکرا ناکرێت، بەڵام ئۆتۆمبێل دابینکراوە و هەموو بەشداربووان دەگەیەنێتە شوێنێکی نزیک لە شوێنی دیاریکراوی مەڕاسیمەکە.

دەشڵێت، بۆ ئەو مەبەستەش لە (هۆتێل ئاشوور) لە دوکان ئامادە بن، بەشداربوون پێویست بە هیچ خۆتۆمارکردنێکی پێشوەختە ناکات، بەڵام پێویستە باجی تایبەتی رۆژنامەوانی و ناسنامەتان پێ بێت و خۆتان بناسێنن.

کەجەکە ڕوونیکردەوە، ئەو شوێنەی رۆژنامەنووسانی بۆ دەبرێت بۆ رووماڵکردن، مەڕاسیمەکە لە شاشەیەکی گەورەوە نیشان دەدرێت، هەروەها دەتوانن بە خواستی خۆتان دیمەن و دەنگی خامی مەڕاسیمەکە بەدەستبهێنن، ئەو شوێنە کارەبای لێ دەبێت، بە هۆکاری ئەمنیی ناتوانن لێدوان لە ئەندامانی گرووپەکە وەربگرن، بەڵام قسەکردن لەگەڵ چاودێرەکان ئاساییە.

  • بەسێ هۆزات: بەبێ ئازادکردنی رێبەر ئاپۆ پرۆسەکە سەرکەوتوو نابێت

  • گروپ و شاندە نێونەتەوەییەکە گەیشتنە گۆڕەپانی مەراسیمەکەی گەریلا

  • ڕۆژی دەستپێکردنی بانگەشەی هەڵبژاردن دیاری کرا

  • وردەکاریی ڕێوڕەسمی چەکدانانی پەکەکە ئاشکرا کرا

  • سلێمانی.. ناوی ئەو گەڕەكانەی كە پرۆژەی رووناكی كارەبایان بوەتە 24 كاتژمێری، بڵاوكرایەوە

  • ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق لەبارەی موچەوە بڕیاریدا

  • کەجەکە: بە هۆکاری ئەمنی، ڕۆژنامەنووسان ناتوانن بەشداری مەراسیمی چەک دانان بکەن

  • رێکەوتنەکەی هەرێم و بەغداد هەڵوەشایەوە

  • وەزارەتی پەروەردە بڕیارێکی لە بەرژەوەندی خوێندکارانی پۆلی نۆ دەرکرد

سەرەکی