7   کاتژمێر پێش ئێستا 2244 جار خوێنراوەتەوە

ئیسرائیل به‌ 60 هه‌زار سه‌ربازه‌وه‌ ڕوو له‌غه‌ززه‌ ده‌كات

ناوەندی هەواڵ

ئیسرائیل کاتز وەزیری بەرگریی ئیسرائیل، پلانی داگیرکردنی شاری غەززەی پەسەندکرد کە ئەیال زەمیر سەرۆک ئەرکانی سوپا پێشکەشیکردبوو، وەزارەتەکەش فەرمانی بانگهێشتکردنی بۆ نزیکەی 60 هەزار سەربازی یەدەگ دەرکردوه‌ کە دەبێت بەشداریی لەو ئۆپەراسیۆنەدا بکەن.

شەڕی نێوان حەماس‌و ئیسرائیل نزیکدەبێتەوە لەسێ ساڵ‌و بەهۆیەوە هەزاران کەس کوژراون‌و نزیکەی دوو ملیۆنی دیکەش ئاوارەبون.

له‌ئێستاشدا ئیسرائیل ئامادەکاریی دەکات بۆ داگیرکردنی تەواوەتی غەززەو گواستنەوەی دانیشتوانه‌كه‌ى بەرەو باشورى شاره‌كه‌.

ڕۆژنامەی زە تایمز ئۆفی ئیسرائیل بڵاویكرده‌وه‌، کاتز دوای ئەوەی شەوی ڕابردوو لەگەڵ سەرۆک ئەرکانی سوپاو فەرماندەکانی سوپادا سەبارەت بەداگیرکردنی شاری غەززە کۆبوەتەوە، بەیانیی ئه‌مڕۆ پلانی سوپای بۆ داگیرکردنی شاری غەززە پەسەندکردوە.

وەک ئه‌وه‌ى ڕۆژنامه‌ ئیسرائیلیه‌كه‌ نوسیویه‌تى، "دواى چونه‌ ناوه‌وه‌ى ته‌واوه‌تى سه‌ربازانى ئیسرائیل، نزیکەی یەک ملیۆن هاوڵاتی فەڵەستینی بۆ باشوری ناوچەکە ده‌گوازرێنه‌وه‌، ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌ش ناونراوه‌، (گالیسکەکانی شەڕی گیدئۆن)''.

هه‌ر له‌وباره‌یه‌وه‌ وەزارەتى به‌رگریى ئیسرائیل، فەرمانێكى به‌په‌له‌ى ئاراسته‌ى سه‌ربازه‌كانى كردوه‌و بانگهێشتنامه‌ى بۆ نزیکەی 60 هەزار سەربازی یەدەگ ناردوه‌ کە دەبێت بەشداریی لەو ئۆپەراسیۆنەدا بکەن.

  • نه‌هامه‌تیه‌كى دیكه‌ ڕوو له‌غه‌ززه‌ ده‌كات.. جیهادى ئیسلامى هه‌ڕه‌شه‌ ده‌كات

  • ئیسرائیل به‌ 60 هه‌زار سه‌ربازه‌وه‌ ڕوو له‌غه‌ززه‌ ده‌كات

  • عه‌ره‌به‌كانى كه‌ركوك فێڵێك ده‌كه‌ن‌و پارێزگارى كه‌ركوكیش ده‌خه‌نه‌ ته‌ڵه‌وه‌

  • ئاگرەکەی هەڵەبجە کۆنترۆڵکراو به‌رگریى شارستانى زانیاریى ئاشكراده‌كات

  • بەمەرج بڕیاری خەرجکردنی موچەی مانگی 6 درا

  • له‌هه‌ر ساتێكدابێت به‌سه‌ر عێراقدا ده‌درێت

  • لە هەڵەبجە ماتەمینی گشتی ڕاگەیەنرا

  • سبه‌ینێ حكومه‌تى عێراق باسى موچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم ناكات

  • پارتى ده‌یه‌وێت كابینه‌ى نوێ جیاوازتر له‌پێشوو له‌گه‌ڵ یه‌كێتیى پێكبهێنێت

سەرەکی