10   کاتژمێر پێش ئێستا 2137 جار خوێنراوەتەوە

نه‌هامه‌تیه‌كى دیكه‌ ڕوو له‌غه‌ززه‌ ده‌كات.. جیهادى ئیسلامى هه‌ڕه‌شه‌ ده‌كات

ناوەندی هەواڵ

دواى بڕیاره‌كه‌ى وه‌زاره‌تى به‌رگریى بۆ داگیركردنى ته‌واوه‌تى غه‌ززه‌، بزوتنه‌وه‌ى جیهادى ئیسلامى فه‌ڵه‌ستین هه‌ڕه‌شه‌ى مه‌رگ له‌سه‌ربازانى ئیسرائیل ده‌كات، ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "ئیسرائیل به‌مكاره‌ى ناتوانێت بارمتەکانی دەستبکەوێتەوە".

ئیسرائیل کاتز وەزیری بەرگریی ئیسرائیل، پلانی داگیرکردنی شاری غەززەی پەسەندکرد کە ئەیال زەمیر سەرۆک ئەرکانی سوپا پێشکەشیکردبوو، وەزارەتەکەش فەرمانی بانگهێشتکردنی بۆ نزیکەی 60 هەزار سەربازی یەدەگ دەرکردوه‌ کە دەبێت بەشداریی لەو ئۆپەراسیۆنەدا بکەن.

له‌وباره‌یه‌وه‌ بزوتنەوەی جیهادی ئیسلامیی فەڵەستین بەیاننامەیەکى بڵاوكردوه‌ته‌وه‌و نوسیویه‌تى، "سەرجەم گروپەکانی مقاوەمە بەهەموو توانایانەوە ڕوبەڕوی ئیسرائیل دەبنەوەو زیانێکی قورسی پێدەگەیەنن".

جیهادی ئیسلامیی نوسیویه‌تى، "ڕاپۆرتی میدیاکان دەربارەی پەسەندکردنی پلانی داگیرکردنی شاری غەززە لەلایەن وەزیری جەنگی ئیسرائیلەوە، دەرخەری ئەو ڕاستییەن کە ئیسرائیل بەربەست‌و ئاستەنگ لەبەرده‌م ئاگربەستی غەززە دروستدەکات".

له‌به‌شێكى دیكه‌ى بەیاننامەکەى جیهادى ئیسلامیدا هاتوه‌، "ئەگەر ئیسرائیل پێیوایه‌، گروپەکانی مقاوەمە لەژێر فشاری سەربازیدا بەپێشنیازە نوێیەکەی میسرو قەتەر ڕازیبونە، ئەوا زۆر بەهەڵەدا چوە".

جیهادی ئیسلامیی هۆشداریشیداوه‌و جه‌ختیكردوه‌ته‌وه‌، "ئیسرائیل ناتوانێت لەڕێگەی دەستدرێژیی‌و پەلاماردانی خەڵکی سڤیلەوە، بارمتەکانی دەستبکەوێتەوە".

  • نه‌هامه‌تیه‌كى دیكه‌ ڕوو له‌غه‌ززه‌ ده‌كات.. جیهادى ئیسلامى هه‌ڕه‌شه‌ ده‌كات

  • ئیسرائیل به‌ 60 هه‌زار سه‌ربازه‌وه‌ ڕوو له‌غه‌ززه‌ ده‌كات

  • عه‌ره‌به‌كانى كه‌ركوك فێڵێك ده‌كه‌ن‌و پارێزگارى كه‌ركوكیش ده‌خه‌نه‌ ته‌ڵه‌وه‌

  • ئاگرەکەی هەڵەبجە کۆنترۆڵکراو به‌رگریى شارستانى زانیاریى ئاشكراده‌كات

  • بەمەرج بڕیاری خەرجکردنی موچەی مانگی 6 درا

  • له‌هه‌ر ساتێكدابێت به‌سه‌ر عێراقدا ده‌درێت

  • لە هەڵەبجە ماتەمینی گشتی ڕاگەیەنرا

  • سبه‌ینێ حكومه‌تى عێراق باسى موچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم ناكات

  • پارتى ده‌یه‌وێت كابینه‌ى نوێ جیاوازتر له‌پێشوو له‌گه‌ڵ یه‌كێتیى پێكبهێنێت

سەرەکی