2025-08-18 173 جار خوێنراوەتەوە

لە هەڵەبجە ماتەمینی گشتی ڕاگەیەنرا

ناوەندی هەواڵ

پارێزگاری هەڵەبجە بەهۆی سووتان و گیان لەدەستدانی دوو كەس بەهۆی هەوڵدانیان بۆ كوژاندنەوەی ئاگرەكەی سنووری ئەو پارێزگایە بڕیاریدا دوو ڕۆژ ماتەمینی گشتی ڕابگەیەنرێت.

هاووڵاتیانی خۆشەویست و دامودەزگاکانی پارێزگای هەڵەبجە:

بە دڵێکی پڕ لە خەم و پەژارەیەكی زۆرەوە، پارێزگاکەمان ڕووبەڕووی کارەساتێکی دڵتەزێنی ئاگرکەوتنەوە بوویەوە لە ناوچەکانی چنار و مۆردین و نەیجەڵە، کە بەداخەوە بووە هۆی شەهیدبوونی دوو ڕۆڵەی دڵسۆزی پارێزگاکەمان. ئەم دوو هاووڵاتییە خۆشەویستە، کە لەپێناو پاراستنی ژینگە و خاکدا گیانیان بەخشی، ئێمە وەک “شەهیدی ژینگەی هەڵەبجە و کوردستان” ناویان دەبەین.

بۆ ڕێزگرتن لە گیانی پاکیان و هاوبەشیکردنی خەمی بنەماڵە بەڕێزەکانیان، پارێزگای هەڵەبجە بڕیاریدا بە ڕاگەیاندنی ماتەمینی گشتی بۆ ماوەی دوو ڕۆژ.

بۆ ئەو مەبەستەش، ئاڵای پیرۆزی کوردستان لەسەر سەرجەم دامودەزگا فەرمییەکانی سنووری پارێزگای هەڵەبجە بۆ نیوە دادەگیرێت.

سەرجەم ئاهەنگ و بۆنە و چالاکییەکی شادی ئامێز ڕادەگیرێت وەک ڕێزێک بۆ ڕۆحی پاکی شەهیدەكانمان.

هاوکات، داوا لە هاووڵاتیانی خۆشەویست دەکەین کە لەم وەرزە گەرمەدا تا ئەوپەڕی ئاگاداری ڕێنماییەکانی خۆپارێزی بن لە مەترسییەکانی ئاگرکەوتنەوە، بۆ ئەوەی گیان و سامانی گشتی و تایبەت پارێزراو بن.

دووبارە پرسە و سەرەخۆشیی قووڵی خۆمان ئاراستەی بنەماڵە و کەسوکاری هەردوو شەهیدەکە دەکەین. ڕۆحیان شاد و یادیان هەمیشە بەخێر.

  • عه‌ره‌به‌كانى كه‌ركوك فێڵێك ده‌كه‌ن‌و پارێزگارى كه‌ركوكیش ده‌خه‌نه‌ ته‌ڵه‌وه‌

  • ئاگرەکەی هەڵەبجە کۆنترۆڵکراو به‌رگریى شارستانى زانیاریى ئاشكراده‌كات

  • بەمەرج بڕیاری خەرجکردنی موچەی مانگی 6 درا

  • له‌هه‌ر ساتێكدابێت به‌سه‌ر عێراقدا ده‌درێت

  • لە هەڵەبجە ماتەمینی گشتی ڕاگەیەنرا

  • سبه‌ینێ حكومه‌تى عێراق باسى موچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم ناكات

  • پارتى ده‌یه‌وێت كابینه‌ى نوێ جیاوازتر له‌پێشوو له‌گه‌ڵ یه‌كێتیى پێكبهێنێت

  • ئێران سزاى له‌سێداره‌دانى بۆ ژنه‌ چالاكوانێك په‌سه‌ندكرد

  • تەقینەوەیەکی بەهێز ئیدلیب دەهەژێنێت

سەرەکی