2025-08-18 97 جار خوێنراوەتەوە

سبه‌ینێ حكومه‌تى عێراق باسى موچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم ناكات

ئیرادە میدیا

بەپێی زانیارییەکان، سبەینێ لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق باسى موچه‌ى موچه‌خۆرانى هه‌رێم ناكرێت" بڕیارده‌رى ڕه‌وتى هه‌ڵوێستیش ده‌ڵێت: "ئەمڕۆ بڕیار لەڕادەستکردنی نەوت‌و 120 ملیار دیناری داهاتی مانگی شەش نەدەن، سبەینێ چاوەڕێی بڕیاری موچە مەبن".

عه‌لى حه‌مه‌ساڵح نوسیوشیه‌تى:"پێتان وانەبێت خەڵک‌و شەقام ئاوا لەبێ موچەیی بێدەنگ دەبن، لەبەر ئەوەی، ئەوە جگە لەسزادانی موچەخۆر هیچی دیکە نییە؛ نەوت بەتانکەر دەفرۆشن‌و داهات سفرەو ناشیدەن بەعێراق!، ڕێککەوتن دەکەن‌و پەیوەست نابن پێی!".

بەپێی زانیارییەکانی  ئیرادە، لە خشتەی فەرمی کۆبوونەوەی سبەینی ئەنجومەنی وەزیراندا هیچ ئاماژەیەک بە پرسی موچەی هەرێم نەکراوەو"پرسی موچەی هەرێم نەخراوەتە بەرنامەی کاری دانیشتنی سبەینێ ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق".

لە ئێستادا دوو پرسی سەرەکی لەنێوان هەولێر و بەغدادا ماونەتەوە کە بریتین لە پرسی نەوت و داهاتە نانەوتییەکان، لە ڕووی هەناردەکردنەوەی نەوتەوە هەوڵدراوە لە رێگەی کۆمپانیای سۆمۆوە هەناردەی نەوت بۆ بەندەری جەیهان دەستپێبکاتەوە.

سەبارەت بە پرسی داهاتەکانیش، لیژنەکانی هەردوو لا راپۆرتەکانیان ئامادە کردووە و خاڵە جیاواز و هاوبەشەکان دیاریکراون، هەرکاتێک هەردوو هەنگاوەکە جێبەجێ کرا راستەوخۆ دوای ئەوە، بەغدا بڕیاری ناردنی موچە دەدات.

بەڵام بەپێی لێدوانی بەرپرسیانی هەردوولا ناکۆکیی سەرەکی لەوەدایە کە عیراق داوای تەواوی داهاتی نانەوتی دەکات، بەڵام هەرێم جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە کە تەنها داهاتە نانەوتییە فیدراڵییەکان رادەست دەکات.

  • عه‌ره‌به‌كانى كه‌ركوك فێڵێك ده‌كه‌ن‌و پارێزگارى كه‌ركوكیش ده‌خه‌نه‌ ته‌ڵه‌وه‌

  • ئاگرەکەی هەڵەبجە کۆنترۆڵکراو به‌رگریى شارستانى زانیاریى ئاشكراده‌كات

  • بەمەرج بڕیاری خەرجکردنی موچەی مانگی 6 درا

  • له‌هه‌ر ساتێكدابێت به‌سه‌ر عێراقدا ده‌درێت

  • لە هەڵەبجە ماتەمینی گشتی ڕاگەیەنرا

  • سبه‌ینێ حكومه‌تى عێراق باسى موچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم ناكات

  • پارتى ده‌یه‌وێت كابینه‌ى نوێ جیاوازتر له‌پێشوو له‌گه‌ڵ یه‌كێتیى پێكبهێنێت

  • ئێران سزاى له‌سێداره‌دانى بۆ ژنه‌ چالاكوانێك په‌سه‌ندكرد

  • تەقینەوەیەکی بەهێز ئیدلیب دەهەژێنێت

سەرەکی