2025-08-18 248 جار خوێنراوەتەوە

له‌هه‌ر ساتێكدابێت به‌سه‌ر عێراقدا ده‌درێت

ناوەندی هەواڵ

بزوتنەوەی نوجەبا كه‌ یه‌كێكه‌ له‌گروپه‌كانى ناو حه‌شدى شه‌عبى، مه‌ترسییه‌كى گه‌وره‌ له‌سه‌ر عێراق ئاشكراده‌كات‌و ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "لەوانەیە له‌هه‌ر كاتێكدابێت، بدرێت به‌سه‌ر عێراقداو هێرشبکرێتەسەر بەرەی مقاوەمە"، ده‌شڵێت:"چەکی گروپە چەکدارەکان تەنانەت ئەگەر ئەمریکییەکانیش بکشێنەوە، نادرێت به‌هیچ كه‌س‌و هێزێك".

مەهدی کەعبی ئەندامی بزوتنەوەی نوجەبا باسی لەکشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لەعێراق كردوه‌ له‌گه‌ڵ پڕۆژەیاسای حەشدی شەعبی‌و پەیوەندییەکانی بەغداو تاران‌و چەند پرسێکی دیکە.

كه‌عبى جه‌ختیكردوه‌ته‌وه‌، "ڕادەستکردنی چەکی گروپە چەکدارەکان بابه‌تێكى هه‌ستیاره‌و چەکی بەرەی مقاوەمە، نە لەلوبنان‌و نە لەعێراق ڕادەستناکرێت؛  تەنانەت بە کشانەوەی ئەمریکییەکانیش هەر دەمێنێتەوەو ڕادەستناکرێت".

ئەو ئەندامەی بزوتنەوەی نوجەبا پێیوایە، "ئەمریکا لەحەشدی شەعبی‌و گروپە چەکدارەکان دەترسێت، له‌كاتێكدا ئێمە سیخوڕەکانی ئەمریکا لەعێراق دەناسین‌و دەزانین لەکۆتاییدا چی ڕودەدات".

کەعبی بەبێئەوەی لایەنی هێرشکار ئاشکرابکات،  وتویه‌تى، "زانیاریمان هەیە کە دەکرێت لەهەر ساتێکدا عێراق بکرێتە ئامانج، بەتایبەت بەرەی مقاوەمە، لەوانەیە دوای حزبوڵڵای لوبنانی، نۆرەی گروپە چەکدارەکانی عێراق بێت؛ شەڕێکی ڕاگەیەندراو لەلایەن وڵاتانی زلهێزو تەنانەت ئەوانەی دیکەش، لەدژی بەرەی مقاوەمە هەیە".

سه‌باره‌ت به‌پشتیوانیی گروپە چەکدارەکان بۆ ئێران، کەعبی نه‌یشاردوه‌ته‌وه‌، "بڕیاری بەشداریکردنی گروپە چەکدارەکان لەشەڕ لەگەڵ ئێران، لەکاتی خۆیدا دیاریدەکرێت".

ئاماژه‌ى به‌پڕۆژەیاسای حەشدی شەعبی-ش كردوه‌ کە ئەمریکاو بەشێکی وڵاتان دژایەتیی دەکەن، بۆ ئه‌وه‌ش ده‌ڵێت:"پڕۆژەیاساکە پەیوەندیی لەگەڵ دەوڵەت بەشێوەیەکی یاسایی ڕێکدەخات‌و دەستێوەردانی باڵیۆزەکان لەپڕۆژەیاسای حەشدی شەعبیدا سوکایەتیکردنە بەسەروەریی دەوڵەت".

بزوتنەوەی نوجەبا، میلیشیایەکی شیعەی عێراقییەو بەشێکە لەدەستەی حەشدی شەعبی، ئەو بزوتنەوەیە لەساڵی 2013 لەلایەن ئەکرەم کەعبیەوە دامەزراوە کە پێشتر یەکێکبوە لەسەرکردەکانی عەسائیب ئەهلی حەق، به‌ڵام له‌لایه‌ن ئەمریکاوه‌ لەساڵی 2019 بزوتنەوەكه‌و دامەزرێنەرەکەشی، واته‌ ئەکرەم کەعبی، خستوەتە لیستی تیرۆرەوە.

  • عه‌ره‌به‌كانى كه‌ركوك فێڵێك ده‌كه‌ن‌و پارێزگارى كه‌ركوكیش ده‌خه‌نه‌ ته‌ڵه‌وه‌

  • ئاگرەکەی هەڵەبجە کۆنترۆڵکراو به‌رگریى شارستانى زانیاریى ئاشكراده‌كات

  • بەمەرج بڕیاری خەرجکردنی موچەی مانگی 6 درا

  • له‌هه‌ر ساتێكدابێت به‌سه‌ر عێراقدا ده‌درێت

  • لە هەڵەبجە ماتەمینی گشتی ڕاگەیەنرا

  • سبه‌ینێ حكومه‌تى عێراق باسى موچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم ناكات

  • پارتى ده‌یه‌وێت كابینه‌ى نوێ جیاوازتر له‌پێشوو له‌گه‌ڵ یه‌كێتیى پێكبهێنێت

  • ئێران سزاى له‌سێداره‌دانى بۆ ژنه‌ چالاكوانێك په‌سه‌ندكرد

  • تەقینەوەیەکی بەهێز ئیدلیب دەهەژێنێت

سەرەکی