2025-08-16 98 جار خوێنراوەتەوە

پارتى ده‌یه‌وێت كابینه‌ى نوێ جیاوازتر له‌پێشوو له‌گه‌ڵ یه‌كێتیى پێكبهێنێت

ناوەندی هەواڵ

به‌گوێره‌ى وته‌ى ئه‌ندامێكى مه‌كته‌بى سیاسیى، كابینه‌ى ئه‌مجاره‌ى حكومه‌تى هه‌رێم له‌وانى پێشوو جیاوازتر ده‌بێت، به‌وته‌ى ئه‌و، پارتى ده‌یه‌وێت كابینه‌ى نوێ جیاوازتر له‌پێشوو له‌گه‌ڵ یه‌كێتیى پێكبهێنێت.

پشتیوان سادق ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی له‌مه‌راسیمى ساڵیادى حزبه‌كه‌یدا له‌شارى هه‌ولێر ئه‌و په‌یامه‌ى ڕاگه‌یاند، كه‌ پێکهێنانی کابینەی نوێ زۆر نزیکبوەته‌وه‌، به‌ڵام کابینە نوێیەکە، بەو دیدگا سیاسیەی نوسراوە، پێکدەهێنرێت.

پشتیوان سادق كه‌ هاوكات بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی هەولێری پارتیشه‌ ڕایگه‌یاند، "پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەت زۆر زۆر نزیکبوه‌ته‌وه‌، لەگەڵ حزبەکان بەتایبەت یەکێتیی، باش چوینەتە پێش".

ئه‌وه‌شى وت:"کابینەی نوێ بەجۆرێک پێکدەهێنرێت، سود لەهەموو هەڵەکانی ڕابردوو وەردەگیرێت‌و له‌داهاتوو دوباره‌ ناكرێنه‌وه‌"، به‌ڵام ڕونى نه‌كرده‌وه‌، مه‌به‌ست له‌هه‌ڵه‌ى كابینه‌كه‌یه‌ یان حزبه‌ به‌شداره‌كانى حكومه‌ت.

جه‌ختیكرده‌وه‌، "پێکهێنانی کابینەی نوێ بەو دیدگا سیاسییە دەبێت کە نوسراوەتەوەو دەبێتە هۆی ئەوەی کوردستانێکی زۆر بەهێزو یەکگرتومان هەبێت‌و بتوانین لەئاست هەڕەشەکانی دەرەوە یەکڕیزو تەبا بین‌و دەستکەوتی زیاتر بۆ خەڵکی کوردستان بەدەستبێنێت".

ئه‌گه‌رچى كوردستانیان له‌باشور هه‌موو له‌چاوه‌ڕوانى هه‌واڵێكى دڵخۆشكه‌ردان سه‌باره‌ت به‌چاره‌نوسى موچه‌كانیان، به‌ڵام به‌رپرسانى پارتى له‌مه‌راسیمه‌كه‌ى ئه‌مڕۆى هه‌ولێر جه‌ختیانكرده‌وه‌، "پارتیبون شەرەفێکی گەورەیە، لەبەرئەوەی ئەگەر پارتی نەبوایە هەرگیز هەرێمی کوردستان نەدەگەیشتە ڕۆژێکی وەک ئەمڕۆ".

وه‌كو پشتیوان سادق ده‌ڵێت:"ڕاستە ئێمە دەوڵەتی سەربەخۆمان نییە، بەڵام لەئاستی نێودەوڵەتیی وەک دەوڵەت مامەڵە لەگەڵ هەرێمی کوردستان دەکرێت".

له‌كۆتاییشدا به‌بێ باسكردنى موچه‌و بژێوى ژیانى هاوڵاتیان، مه‌كته‌ب سیاسییه‌كه‌ى پارتى وتى:"دەستکەوتی زۆرمان بەدەستهێناوەو کەس ناتوانێت ئەو ئەزمونەو فیدراڵیەتی هەرێمی کوردستان لەناوببات، ڕاستە هەرەشەی زۆرمان لەسەرە، بەڵام پێویستە بەرەو بارودۆخی باشتر هەنگاوبنێین".

  • عه‌ره‌به‌كانى كه‌ركوك فێڵێك ده‌كه‌ن‌و پارێزگارى كه‌ركوكیش ده‌خه‌نه‌ ته‌ڵه‌وه‌

  • ئاگرەکەی هەڵەبجە کۆنترۆڵکراو به‌رگریى شارستانى زانیاریى ئاشكراده‌كات

  • بەمەرج بڕیاری خەرجکردنی موچەی مانگی 6 درا

  • له‌هه‌ر ساتێكدابێت به‌سه‌ر عێراقدا ده‌درێت

  • لە هەڵەبجە ماتەمینی گشتی ڕاگەیەنرا

  • سبه‌ینێ حكومه‌تى عێراق باسى موچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم ناكات

  • پارتى ده‌یه‌وێت كابینه‌ى نوێ جیاوازتر له‌پێشوو له‌گه‌ڵ یه‌كێتیى پێكبهێنێت

  • ئێران سزاى له‌سێداره‌دانى بۆ ژنه‌ چالاكوانێك په‌سه‌ندكرد

  • تەقینەوەیەکی بەهێز ئیدلیب دەهەژێنێت

سەرەکی