20   کاتژمێر پێش ئێستا 21588 جار خوێنراوەتەوە

ده‌سته‌ى مافى مرۆڤى هه‌رێم له‌باره‌ى لاهور شێخ جه‌نگى‌و شاسوار عه‌بدولواحید زانیاریى ئاشكراده‌كات

ده‌سته‌ى مافى مرۆڤى هه‌رێم له‌باره‌ى لاهور شێخ جه‌نگى‌و شاسوار عه‌بدولواحید، زانیاریى ئاشكراده‌كات‌و ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "لاهور شێخ جەنگی لەجێگەیەکی گونجاودا بەندکراوە"، ده‌شڵێت، "شێوازى ده‌ستگیركردنى شاسوار عه‌بدولواحید یاسایی بوه‌و ئه‌شكه‌نجه‌ نه‌دراوه‌".

تاڤگە عومەر بەڕێوەبەری گشتیی دەستەی مافی مرۆڤ ڕایگەیاندوه‌، دەستەکەیان لەسەرەتاوە چاودێریی دۆسییەکەی شاسواعەبدولواحیدی کردوە ڕێکارەکانی دەستگیرکردن‌و دواتریش دادگاییکردنی به‌"تەواو یاسایی" ناوده‌به‌ن.

به‌وته‌ى تاڤگە، شاسوار عەبدولواحید مامەڵەى دروستى لەگەڵ کراوەو لەژورێکی تایبەت بەندکراوەو هیچ توندوتیژیەکیشی بەرامبەر نەکراوە.

بەڕێوەبەری گشتیی دەستەی مافی مرۆڤ ئاماژه‌ به‌وه‌شده‌كات، "هیچ جۆرە توندوتیژیەک لەناو دادگاو دەرەوەى دادگاش ڕوىنەداوەو پرۆسەى دادگاییکردنه‌كه‌شى بەشێوەیەکى هێمن بەڕێوەچوە".

سه‌باره‌ت به‌هێرشه‌كه‌ى سه‌ر لاله‌زاریش، بەڕێوەبەری گشتیی دەستەی مافی مرۆڤى هه‌رێم وتویه‌تى، "دەستەکەمان لەسەر خەتە بۆ ئاشکراکردن‌و دۆزینەوەى ئەوکەسانەى چارەنوسیان نادیارەو لەگەڵ دەزگاى ئاسایشى هەرێمیش هەماهەنگیمان هەبوە بۆ ئەوەى ڕێگە بەکەسوکاری گیراوەکان بدرێت سەردانیان بکەن".

جه‌ختیشده‌كاته‌وه‌، دەستەکەیان بەوردی چاودێریی دۆسییەی لاهور شێخ جەنگی دەکات، ئێستاش لەجێگەیەکی گونجاودا بەندکراوەو هیچ جۆرە توندوتیژیەکى بەرامبەرنەکراوە.

  • ته‌یف سامى دوو مه‌رجى هه‌یه‌ بۆ موچه‌ى مانگى حه‌وت

  • به‌درۆن هێرشكرایه‌سه‌ر سه‌رۆكى سوریا

  • له‌باره‌ى موچه‌ى خانه‌نشینانه‌وه‌ زانیاریی گرنگ ئاشكراده‌كرێت

  • چه‌ك له‌ده‌ستێكى ئه‌میندا نییه‌.. چه‌ك مۆته‌كه‌ى ژیانى هاوڵاتیان له‌هه‌رێم

  • ئه‌و دوو كه‌سه‌ى ته‌قه‌یان له‌هێمن مامه‌ند كرد ده‌ستگیركران‌و دوانى دیكه‌ش به‌ره‌و هه‌ولێر هه‌ڵاتن

  • شارەزایەکی ئەمنی وردەکاریی کشانەوەی ئەمریکا ئاشکرادەکات

  • دادگاى سلێمانى سكاڵاكانى سەر عەجاج وەردەگرێت

  • ئه‌مشه‌و له‌هه‌ولێر ته‌قه‌ ڕویداو ئاسایش ڕونكردنه‌وه‌ ده‌دات

  • سێ وڵات ڕوو له‌عێراق ده‌كه‌ن بۆ دروستكردنى ئۆتۆمبێل

سەرەکی