2025-09-03 10368 جار خوێنراوەتەوە

سێ وڵات ڕوو له‌عێراق ده‌كه‌ن بۆ دروستكردنى ئۆتۆمبێل

وتەبێژی وەزارەتی بازرگانی عێراق، ئاشكرایكرد، لەگەڵ كۆمپانیا جیهانییەكان لە(چین، ئەڵمانیاو بەڕازیل) ڕێككەوتون كە هێڵەكانی بەرهەمهێنانی ئۆتۆمبێل لەعێراق بكەنەوە، دەشڵێت، "ئەو ئۆتۆمبێلانەی بڕیارە بەرهەمبهێنرێن بەغاز كاردەكەن‌و بەقیست‌و سودێكی زۆر كەم بەهاوڵاتیان دەفرۆشرێن".

محەمەد حەنون وتەبێژی وەزارەتی بازرگانی عێراق بەمیدیای فه‌رمیى وڵاتەكەی وتوە، پڕۆژەی كردنەوەی هێڵی بەرهەمهێنانی ئۆتۆمبێل لەعێراق، بەپێی ڕێكارە تەكنیكییەكان لەگەڵ كۆمپانیاكانی (ئەڵمانیا، چین‌و بەڕازیل) بەڕێوەدەچێت‌و پڕۆژەكە هەنگاوێكە بەرەو دروشمی (دروستكراوی عێراق)و بە ئامانجی خستنەگەڕی دەستی كاری ناوخۆیی‌و دابینكردنی ئۆتۆمبێلی هەرزان‌و دۆستی ژینگەیە.

وتوشیه‌تى، "ڕێككەوتن لەگەڵ كۆمپانیا بەڕازیلی‌و چینی‌و ئەڵمانییەكان كراوە بۆ كردنەوەی لقەكانیان لەبەغداو پارێزگاكانی دیكە".

ئه‌وه‌شى ڕاگه‌یاندوه‌، "ئەو كۆمپانیایانە چەند یاداشت‌و ڕێككەوتنێكیان ئیمزاكردوه‌ بۆ كردنەوەی هێڵەكانی بەرهەمهێنان‌و تەجمیعكردنی ئۆتۆمبێل لەعێراق‌و بۆ ئەو مەبەستەش شوێنی تایبەت بۆ پڕۆژەكە لەباشوری بەغداو چەند ناوچەیەكی دیكەی وڵات ئامادەكراوەو چاوەڕێی تەواوكردنی ڕێكارە تەكنیكییەكانی كۆمپانیاكانین".

ده‌شڵێت:"ئەو ئۆتۆمبێلانەی لەعێراق تەجمیع دەكرێن، دۆستی ژینگە دەبن‌و بەغاز كاردەكەن لەبری بەنزین‌و هەرزانن‌و هاوڵاتیانی كەمدەرامەت دەتوانن بەقیست‌و بەسودێكی زۆر كەم بیانكڕن".

  • دەبێت لێپرسینەوە لە تاوانەکانی حەلەب بکرێت و مافی هاوڵاتییان بپارێزرێت

  • رێكخراوی هەرانا: تائێستا لە خۆپیشاندانەكانی ئێران دوو هەزار و 571 كەس كوژراون

  • لەبارەی ڕاگرتنی گەشتەکانی سلێمانی-ئێران ڕوونکردنەوە دەدرێت

  • هەسەدە: دیمەشق دەیەوێت بە بیانووی ناڕاست ناوچەكە بەرەو ئاڵۆزی بەرێت

  • دەستەی مافی مرۆڤ: سکاڵا لەسەر مەلا مەزرهەر تۆماردەکات

  • بەڕێوەبەری خۆسەر: دڵنیابن ئە تاوانانەی دژ بە کوردانی حەلەب کرا ئاسان تێناپەڕن

  • ئێران: ئەمەریکا هێرش بکات هێرش دەکەین

  • ئاسایشى شێخ مه‌قسود: ڕاسته‌ قوربانیمان زۆربوو بەڵام كۆڵناده‌ین‌ و تەسلیم بونیش قبوڵنەکرا

  • ئاسایشی حەلەب: شەڕی کۆڵان بە کۆڵان لە شێخ مەقسود بەردەوامە

سەرەکی