2025-09-04 10446 جار خوێنراوەتەوە

دادگاى سلێمانى سكاڵاكانى سەر عەجاج وەردەگرێت

 

دادگای سلێمانی بڕیارى دا دەرگا بە روى ئەو سكاڵایانەدا بكاتەوە كە لەسەر تۆمەتبار"عەجاج ئەحمەد حەردان" ناسراو بە "عەجاجى نوگرە سەلمان" تۆماردەكرێن و بۆ ئەو مەبەستە داوا لەو كەسانە كراوە كە سكاڵایان هەیە بێن لە دادگاكە تۆمارى بكەن.

لە ڕاگەیەندراوێکدا کە دەست ئیرادە كەوتوە، دادگاکە ئاماژەی بەوەکردوە، كە دوای ڕاسپاردنی سەرۆکایەتی دادگای تێهەڵچونەوەی قەزای سلێمانی، دادگای لێکۆڵینەوەی سلێمانی/5، بۆ وەرگرتنی داواکاریی یاسایی لە کەسوکاری ئەنفالکراوان لە دژی تۆمەتبار (عەجاج ئەحمەد حەردان)، ڕێکاری یاسایی دەستیپێکردو لێدوانی سکاڵاکارانیش  تۆمارکراون.

دادگاکە دوپاتیكردۆتەوە؛ پرۆسەکە لە چەند ڕۆژی داهاتودا بەردەوام دەبێت، دوای تەواوبونی ڕێکارە یاساییەکانیش وتە وەرگرتن و داوا یاساییەكانى سکاڵاکاران؛ ڕەوانەی دادگای باڵای تاوانەکانی عێراق دەکرێت.

پێشترو لە راپۆرتێكى وێبسایتى ئیرادەدا لەسەر تۆمەتبارى ناوبراو، زانیارى ئەوە درابو بە خوێنەر كە ژنێك بە ناوى"فەزیڵە حسێن" یەكەمین كەس بوە داواى یاسایى لەسەر "عەجاج ئەحمەد حەردان ئەلعوبێدى" تۆماركردوەو بەهۆى داواكەى ناوبراوەو ئەو تۆمەتبارە مەترسیدارە دەستگیركراوە.

هاوكات، بەهۆى شاهێدى دانى فەزیڵەوە، دەزگاى ئاسایشى نیشتمانى عێراقى لە مانگى ئایارى رابردودا، هەواڵى دەستگیركردنى تۆمەتبار "عەجاج"ى راگەیاند، كە بۆ ماوەى 37 ساڵ توانیبوى لەبەرچاو ونبێت و خۆى بشارێتەوە، سەرەڕاى ئەوەى خێزانەكەى لە ساڵانى رابردودا هەواڵى مردنى ناوبراویان بڵاوكردبۆوە، ئەمەش لەپێناوى ئەوەى دەزگا ئەمنییەكان بەلاڕێدا ببەن و چیتر بەدوایدا نەگەڕێن.

 

  • گەشتەكان دەستیان پێكردەوە، فرۆكەی ئێرانی لەئاسمانی وڵاتەكە بینرا

  • هێزەكانی ئەمریكا دواین و گەورەترین بنكەی سەربازییان لە رۆژئاوای كوردستان و سوریا چۆڵكرد

  • گۆڕانكارییەكی هەستیار؛ نەتەنیاهۆ جەنگاوەرە بە ڕەچەڵەك سۆڤێتیەكە بۆ سەرۆكی مۆساد كاندید دەكات

  • لەدایکبووانی2008 بۆ 2010 دەخرێنە ناو تۆماری بایۆمەتریی هەڵبژاردنەکان

  • نزار ئامێدی بە سەرۆککۆماری عێراق هەڵبژێردرا

  • سوپای ئیسرائیل: بە 50 فڕۆکەی جەنگی هێرشمانکردە سەر ئێران

  • پژاک : حدکا و کۆمەڵە بە دوورخستنەوەیان لە "کۆنگرەی ئازادیی ئێران" تۆمەتبار دەکات

  • ئەنجوومەنی باڵای دادوەری: هیچ بڕیارێک بۆ هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان دەرنەچووە

  • رۆژنامەنووسێک بە رووداوی هاتووچۆ گیانی لەدەستدا

سەرەکی