18   کاتژمێر پێش ئێستا 2742 جار خوێنراوەتەوە

ئه‌مشه‌و له‌هه‌ولێر ته‌قه‌ ڕویداو ئاسایش ڕونكردنه‌وه‌ ده‌دات

ئه‌مشه‌و له‌یه‌كێك له‌گه‌ڕه‌كه‌كانى شارى هه‌ولێر كێشه‌و ناكۆكیى ڕویداو سه‌ره‌نجام ته‌قه‌كردنى تێكه‌وت، ئاسایشى پارێزگاكه‌ش ڕونكردنه‌وه‌ ده‌دات.

بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر ڕاگه‌یه‌نراوێكى بڵاوكردوه‌ته‌وه‌و ده‌ڵێت:"لەسەر ڕوداوی تەقەکردنەکەی ئەمشەوی گەڕەکی تەیراوە چەند کەسێک دەستگیرکراون".

ئاسایش نوسیویه‌تى، "دوای ئەوەی ئێوارەی ئەمڕۆ، لەگەڕەکی تەیراوەی شاری هەولێر، دەنگی تەقە بیسترا، دەستبەجێ تیمەکانمان گەیشتنە شوێنی ڕوداوەکە، دوای گەیشتنیان بەدواداچون‌و لێکۆڵینەوە دەستیپێکردو دەرکەوت ئەو تەقانەی بیستراون بەهۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتیی نێوان دوو خانەوادە بوە".

جه‌ختیشده‌كاته‌وه‌، بەفەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر، سێ تۆمەتباری ئەو ڕوداوە دەستگیرکراون‌و بەدواداچونیش بەردەوامە بۆ دەستگیرکردنی تەواوی ئەو کەسوتۆمەتبارانەی هۆکارو بەشداربون لەو ڕوداوەدا.

  • ته‌یف سامى دوو مه‌رجى هه‌یه‌ بۆ موچه‌ى مانگى حه‌وت

  • به‌درۆن هێرشكرایه‌سه‌ر سه‌رۆكى سوریا

  • له‌باره‌ى موچه‌ى خانه‌نشینانه‌وه‌ زانیاریی گرنگ ئاشكراده‌كرێت

  • چه‌ك له‌ده‌ستێكى ئه‌میندا نییه‌.. چه‌ك مۆته‌كه‌ى ژیانى هاوڵاتیان له‌هه‌رێم

  • ئه‌و دوو كه‌سه‌ى ته‌قه‌یان له‌هێمن مامه‌ند كرد ده‌ستگیركران‌و دوانى دیكه‌ش به‌ره‌و هه‌ولێر هه‌ڵاتن

  • شارەزایەکی ئەمنی وردەکاریی کشانەوەی ئەمریکا ئاشکرادەکات

  • دادگاى سلێمانى سكاڵاكانى سەر عەجاج وەردەگرێت

  • ئه‌مشه‌و له‌هه‌ولێر ته‌قه‌ ڕویداو ئاسایش ڕونكردنه‌وه‌ ده‌دات

  • سێ وڵات ڕوو له‌عێراق ده‌كه‌ن بۆ دروستكردنى ئۆتۆمبێل

سەرەکی