6   کاتژمێر پێش ئێستا 7263 جار خوێنراوەتەوە

شارەزایەکی ئەمنی وردەکاریی کشانەوەی ئەمریکا ئاشکرادەکات

 

شارەزایەكى ئەمنی كە هاوكات فەرماندەیەكى پێشوی هێزەکانی گردبونەوەى هۆزەكانى عێراقە، ئاشکرایکرد؛ کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە بنکەی عەین ئەسەد لە پارێزگای ئەنبار بەردەوامە و بڕیارە تا ناوەڕاستی ئەم مانگە پرۆسەكە بە تەواویى كۆتایى پێبێت.

قەتەرى ئەلسەمەرمەد لە لێدوانێكى تایبەت دا بۆ پێگەى "بەغداد ئەلیەوم" ئاماژەى بەوەداوە كە تەنها هەزار و 600 سەربازى ئەمریكى لە بنکەکەدا ماونەتەوەو پرۆسەی کشانەوەی ڕاستەقینەش دو هەفتە لەمەوبەر دەستیپێکردوە.

ناوبراو لە درێژەى لێدوانەكەى دا ئەوەى خستەڕو كە سەرجەم کاروانە سەربازییەکانی ئەمریکا بەرەو بنکەی "ئەلتەنەف" لە سوریا دەڕۆن، هاوكات ڕەتیشیدەکاتەوە هیچ هێزێک بەرەو هەولێر ڕۆیشتبێت.

ئەلسەمەرمەد، ئەوەشى رونكردەوە كە لە ئێستادا بارەگا و هۆڵەکانی هێزەکانی ئەمریکا ڕادەستی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی جەزیرە و بادیەى عێراق دەکرێن.

ئەو شارەزا ئەمنییە پێیوایە؛ ئەم کشانەوەیە بەشێکە لە قۆناغی یەکەمی ئەو ڕێککەوتنەی کە لە نێوان بەغدا و واشنتۆن ئەنجامدراوە، کە تێیدا ئەوە دیاریکرا تا مانگی ئەیلولی 2025 کۆتایی بونی هێزەکانی ئەمریکا لە بەغدا و بنکە سەربازییەکان، یەكلابكرێتەوە.

جێى ئاماژەیە، بەگوێرەی ڕێککەوتنەکە قۆناغی دوەمی کشانەوە لە هەرێمی کوردستان لە مانگی ئەیلولی 2025 دەستپێدەکات و کشانەوەی تەواوەتی هێزەكانیش تا مانگی ئەیلولی 2026 تەواو دەبێت، هاوکات ژمارەیەکی سنوردار لە هێزەکان بۆ ماوەی ساڵێکی دیکە لە هەرێم دەمێننەوە.

 

 

  • ته‌یف سامى دوو مه‌رجى هه‌یه‌ بۆ موچه‌ى مانگى حه‌وت

  • به‌درۆن هێرشكرایه‌سه‌ر سه‌رۆكى سوریا

  • له‌باره‌ى موچه‌ى خانه‌نشینانه‌وه‌ زانیاریی گرنگ ئاشكراده‌كرێت

  • چه‌ك له‌ده‌ستێكى ئه‌میندا نییه‌.. چه‌ك مۆته‌كه‌ى ژیانى هاوڵاتیان له‌هه‌رێم

  • ئه‌و دوو كه‌سه‌ى ته‌قه‌یان له‌هێمن مامه‌ند كرد ده‌ستگیركران‌و دوانى دیكه‌ش به‌ره‌و هه‌ولێر هه‌ڵاتن

  • شارەزایەکی ئەمنی وردەکاریی کشانەوەی ئەمریکا ئاشکرادەکات

  • دادگاى سلێمانى سكاڵاكانى سەر عەجاج وەردەگرێت

  • ئه‌مشه‌و له‌هه‌ولێر ته‌قه‌ ڕویداو ئاسایش ڕونكردنه‌وه‌ ده‌دات

  • سێ وڵات ڕوو له‌عێراق ده‌كه‌ن بۆ دروستكردنى ئۆتۆمبێل

سەرەکی